جووندیانى ئێستا لە توركیا خەریكى چییه‌ !!!

Tuesday, 07/04/2009, 12:00

1568 بینراوە


خوێنەرى ئازیز هەرچەندە ئەو ناو نیشانە دوورە لەبەها جوانەكانى پابەند بوون بە ئەخلاقى ڕۆژنامەنووسیەوە بەڵام مەجبوور بووم بیكەمە مانشێتى ووتارەكەم تابزانن كاك ئازاد چ ماڵ و چ بێمۆڕاڵێكە . من لێرەدا دەتوانم هێندە باس بكەم مێژووى دەساڵ گوێڕایەڵیم ، پابەند بوونم بە بنەماكانى ئیعلامى یەكێتیەوە ، بە حوورمەت گرتنم لە خوودى ئازاد جووندیانى و ڕێزگرتنێكى زۆر لەبۆ ووى . بەڵام ئەفسوس جووندیانى نمەك بە حەرام دەرچوو ، پەشیمانم لەو هەموو خزمەتە كەكرددومە بەیەكێتى و ئیعلامەكەى چونكە جوندیانى نەك لەگەڵ من بەڵكوو لەگەڵ میللەتەكەى خۆشیدا نمەك بەحەرامە
ئازاد جووندیانى كاتێك لەدەرەوە ئەبێت ڕێى ئەكەوێتە گووندى تووتمە و جەماوەرى توتمە وائەزانن پێشمەرگەیەو ڕێى كەوتۆتە گووندەكەیان بەحورمەتێكى زۆرەوە باوەشى بۆ ئەكەنەوەو نان و بەتانى ئەدەنێ و لاى خۆیان ئەیحەوێننەوە بەڵام ئازادى نمەك بە حەرام لەیەكێك لەبەرنامە ڕاستەوخۆكانى كەناڵە فاشیل و سەقەتەكەى خۆیدا كاتێك یەكێك لە گووند نشینەكانى ئەو گووندە پرسیارى ئاڕاستە كرد پێى ووت : كاك ئازاد بەڵكوو دەنگمان بگەیەنیتە مەكتەب سیاسى چونكە گووندى تووتمە خزمەتى زۆرى پێشمەرگەى كردووە و بەقەدەر نیوەى ئەوە خزمەتگووزاریمان بۆ نەكراوە یەكسەر ئازادى نمەك بەحەرام بە كابرادا هەڵشاخاو پێى ووت (گووندى توتمە چۆن هیچى بۆ نەكراوە زۆرى بۆ كراوە ئەى ئەوە نییە جادەى بۆ چووە) بەڵێ ئازادى نمەك بەحەرام راكێشانى جادە بەزۆر ئەزانێت بۆ گووندێك كە جانبیانى لەسەرماى زستان و برسێتیى و سامى پۆستاڵى بەعس پاراستووە و نەیان هێشتووە بكووژرێت . بۆیە لەمڕۆدا بووە بەو پیاوە یان نیوە پیاوە
ئازادى سووك و سەلیم ئێستاش هەروایە و نمەك بە حەرامە كاتێك جگەرەى لێدەبڕێت ژوور بە ژوورى دەزگاى ڕاگەیاندن ئەگەڕێت بۆ یەك جگەرەى (ڕۆزمان) ڕۆژێك پیاوەكەى هات و ووتى : كاك ئازاد ئەڵێت جگەرەى رۆزمەنتان پێیە ؟ ووتم بەڵێ ووتى یەك جگەرەم بدەرێ تا بۆى بەرم و قوزەلقوورتى بكات لێى دەرنەیەتەوە پێغەمبەر ووتم كاكە ئەوە پاكەتەكەو ئەوەش چەرخەكە بڵێ هى فڵانە بۆتى ناردووە ، هێندەم نەزانى جووندیانى بە هەڵەداوان هات بۆ بەر ژوورەكەم ووتى زۆر سووپاس بۆ پاكەتەكەت پێم گەیشت ئیدى منیش سەرم داخست چونكە ئەندامێكى سەركردایەتى ئاوەها سووك و ڕیسوابێت پێویست ناكات من هیچ بڵێم بەڵام وەفاى جووندیانى ئەوە بوو دواى دوو مانگ بەیەك تەلەفوون فەسڵى كردم (ئائەمەیە وەفاى ئازاد جووندیانى بۆ میللەتى خۆى بۆ كارمەندى خۆى) دەگ خەجاڵت بێ و بەر شەقى زەمانە كەوێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە