نموونەی عەدالەت عەبدوڵڵا-ی ناعەدل، یەكێتی ریسوا دەكات

Friday, 19/03/2010, 12:00

1640 بینراوە


ئەو پیاوەی كە كەسێتییەی نارسیزمی هەیە، لەرۆژنامەكەی دكتۆری بێبەرهەم، كە رۆژنامەی ئاسۆ-ی بێئاسۆیەو لەژمارە1181ی رۆژی18/3دا و لەلاپەڕە2دا وتارێكی بڵاوكردووەتەوە لەژێر ناوی یەكگرتووی ئیسلامی و فینۆمینی ئۆپۆزیسیۆن، عەدالەتی ناعەدل، دەیەوێت بڵێت، بوكێ لەگەلأ تۆمەو خەسوو گوێت لێبێ، مەبەستی عەدالەتی ناعەدل بەشان و باڵی یەكگرتوودا هەڵدەدات، كە هەر یەك ساڵ لەمەوبەر بڕۆ نووسینەكانی بخوێنەوە رێك پێچەوانەی ئەو قسانەیەتی، بەڵام دەیەوێت لەڕێگەی ئەو نووسینەوە تانە لەبزووتنەوەی گۆڕان بدات، بەڵام من خاڵ بەخاڵی قسەكانی ناعەل دەنووسمەوەو توانجێك دەدەم لەسەر حزبەكەی كە یەكێتییە كە ئەو و نموونەكانی وەك دەیدۆشن، ئەگەر قسەكانیشم وانین با ناعەدل و ئەوانەی وەك ئەون وەڵامبدەنەوە لەرۆژنامەو گۆڤار و كەناڵە زەلیلەكانیان، عەدالەتی ناعەدل نووسیویەتی:
یەكەم: ئەم هێزە واتە یەكگرتوو، خاوەن ئایدۆلۆژیاو ئاراستەی سیاسی خۆیەتی و دنیابینییەكی سیاسی جیاوازی بۆ كێشەكانی ئینسان و كۆمەڵگە هەیە. منیش دەڵێم: یەكێتی بەناو سۆشیا-دیموكراسە، بەڵام نە سۆشیالەو نەدیموكراس بەڵكو پڕ بووە لەخەڵكی عەشایەری و خاوەن فایل و خۆپەرست، هیچ دنیا بینییەكی سیاسی نییە بۆ كێشەكانی ئینسان و رۆژانە سەدان كەس لەخۆی دووردەخاتەوە و خەڵكی بودەڵەو ماستاوچی وەك ناعەدل لەخۆی كۆدەكاتەوە.
دووەم: یەكگرتوو هێزی چەكداری نییە تائێستا نەپەلاماری هیچ دامودەزگایەكی داوەو نەیاسای شكاندووە. منیش دەڵێم یەكێتی جۆرەها هێزی چەكداری هەیە بەناوی دژە تیرۆر و ئاسایش و لیوای تایبەت و فەرماندەیی، رۆژ نییە مەسئولێكیان هەڵنەكوتنە سەر فەرمانگەیەكی حكومی، و رۆژ نییە پیاوەكانی ئەو رژێمە پۆلیسێكی هاتووچۆ بەرشەق نەیەن.
سێیەم: یەكگرتوو زەمینەی دروستبوونی سەربەخۆیە و لەهیچ لێكترازان و جیابوونەوەی حزبی سیاسی ترەوە نەهاتووە. منیش دەڵێم یەكێتی لەئەنجامی لێكترازانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هاتووە، بەناوی باڵی مەكتەبی سیاسی ئەو پارتەو درێژەی پێدرا و لەدوای ئەو وادەیەشەوە تا كۆتایی 2000خەریكی شەڕكردن بوون و كوڕی هەژارانی ئەم وڵاتەیان بەكوشت دا ئەویش لەپارەو دەسەڵات بوو، تا دواجار وەك برا رێكەوتن لەسەر دابەشكردنی پارەی كوردستان و حوت ئاسا هەڵیدەڵوشن جار جار پارچیەكی لێفڕێدەدەن بۆ جاش قەڵەمەكانیان كە نموونەیان ناعەدلە.

چوارەم: یەكگرتوو لەكوێدا پێویست بوو بێت چۆتە ناو حكومەتەوە، لەكوێدا ویستبێتی بەئیرادەی راستەقینەی خۆی بوەتە ئۆپۆزیسیۆن. منیش دەڵێم یەكێتی هەرگیز بەئیرادی خۆی بەشداری سیاسی لەهەرێم و عیراقدا نەكردووە، خۆی هەڵواسیوە بەبەرژەوەندی دەوڵەتانی دراوسێدا لەكوێدا پێویستیان پێبووبێت دەوڵەتانی دراوسێ بەكاریان هێناوەو ئەمیش ملكەچی بڕیارەكانیان بووە بێئەوەی حساب یۆ بەرژەوەندی باڵای میللەت بكات.

پێنجەم:یەكگرتوو لەناوخۆیدا دەرفەتی بیروڕای جیاوازی تێدایە و كاراكتەر زۆریان هەیە كە كەسایەتی بەڕێزی ناو كۆمەڵن. منیش دەڵێم یەكێتی لەناوخۆیدا ئازادی رادەربڕین هێندە بەرتەسك بووەتەوە كە كەس ناتوانێت رەخنە لەو سەركردایەتییە بگرێت كە هەیە، تەنانەت ئەگەر عەدالەتی ناعەدل بگرین تا نەبووە پیاوی بەرپرسێك هیچ حسابێكی بۆ نەكرا، یەكێتی سەدان كاراكتەری زۆریان هەیە كە كەسایەتی سوكی ناو كۆمەڵن وەك: مەلا مێباز، عومەر مورتاح، بەرهەمی بێبەرهەم، عیمادی بێوەعد، ئازادی علوج، ئەرسەلان فرسەت، سەعدی فایلدار........هتد.

شەشەم: یەكگرتوو هێزێكە شارستانیانە مامەڵە لەگەلأ هەڵكشان و داكشانی جەماوەری خۆیاندا دەكەن و قبولیانە. منیش دەڵێم یەكێتی هێزێكی ناشارستانییە، لەگەڵ لەدەستچوونی جەماوەرەكەی لە25/7 و 7/3 كەوتە وێزەی گیانی ئەوانەی دەنگیان پێنەداوەو بەعس ئاسا هەڵیانكوتایە سەر ماڵەكانیان و لەخەودا بردیان و زۆر كەسیان بێسەروو شوێن كردووە.
حەوتەم: یەكگرتوو هەتا ئەمڕۆ هیچ هەڕەشەیەكی چەكداریان نەكردووەتە سەر هی دامودەزگایەكز منیش دەڵێم یەكێتی لەدوای راپەڕینی ئاداری 1991ەوە تەنیا حزبی زەحمەتكێشان ماوە شەڕی لەگەڵ بكات، هەندێك ننموونەشتان بۆ دەنووسین:

*كوشتنی خاڵ حاجی لەسلێمانی.
*هێرشكردنە سەر بارەگاكانی بزووتنەوەی ئیسلامی.
*شەركردن لەپارتی خاوەنی31ی ئاب.
*هێرشكردنە سەر حزبی دیموكرات لەكۆیە.
*هێرشكردنە سەر حزبی شیوعی لەدوكان.
*هێرشكردنە سەر پەكەكە لەبناری قەندیل.
*كوشتنی عەبدوڵڵا قەسرێ-ی
*هێرشكردنە سەر هەوادارن و خەڵكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە7/3 لەسەر شەقامی سالمی سلێمانی.

هەشتەم: یەكگرتوو لەرەخنەگرتنی دەسەڵاتی سیاسیدا هەمەلایەنە رەخنە دەگرن و گرێی سیاسی دیاریكراویان لەگەلأ هیچ هێزێكی سیاسیدا نییە. منیش دەڵێم یەكێتی هەرقۆناغەو بەهێزێكی سیاسییەوە دەیگرێت، ئێستا لەقۆناغەدا بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە گۆرتووەیەتی گرێی گۆڕانی تووسبووە تێپەڕین بەگرێی گۆڕان لەیەكێتیدا زۆر زەحمەتەو زەرەنجام سەریدەخوا.
نۆیەم: یەكگرتوو دان بەهەڵەی خۆیاندا دەنێن. منیش دەڵێم یەكێتی بەهەموو تەمەنی دانی بەهەڵەی خۆیدا نەناوەو لەدوای شكستی 7/3شیان لەسلێمانی و لەهەولێر و لەدهۆك هێشتا خۆیان بەسەركەوتوو دادەنێن، هەر ە باسی سەركەوتن دەكەیت دەڵێن لەكەركوك یەكێتی سەركەوتووە، هەر كەباسی شكست دەكەیت دەڵێن لەسلێمانی و هەولێر و دهۆك لیستی هاوپەیمانی براوەیە و خۆیان لەلیستی هاوپەیمانیدا وندەكەن.
دەیەم: یەكگرتوو هێزیكی كوردستانین نەك ناوچەی، نفوز و هێزیشیان لەسنوورێكی دیاریكراودا نەوەستاوە. منیش دەڵێم یەكێتی ئێستا نەك هێزێكی ناوچەیی نییە بەڵكو چووەتە خوار سنوری قەزاو لەهەندێك ناحیە دەنگی هێناوە، چونكە سلێمانی و هەولێر و دهۆكی لەدەست چووە، تەنیا گاپیلۆن-ی بەدەستەوەیە وەك لەشەوی 7/3 بانگەشەی سەركەوتنیان دەكرد لەگاپیلۆن.

ئەم بەراوردكارییە ئەگەر خوێنەریش باش تێی نەگات عەدالەتی ناعەدل و ئەوانەی وەك ئەو بیردەكەنەوە چاك تێدەگەن، چونكە ناعەدل خۆی دەزانێت ئەوەی بەچ ئامانجێك لەرۆژنامەی بێئاسۆدا نووسیوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە