بەرزانى ئەحە سمێڵیش جیاوازە

Tuesday, 07/07/2009, 12:00

2347 بینراوە


بەڕٍایى من ئەو كەسەى لەم هەڵبژاردنەدا بانگەشە بۆ مەسعود بارزانى خیانەتكار و كورد فرۆش بكات ئەوا دڵنیا بن شەریكە بەشى هەموو خیانەتەكانى مەسعودە , ئەگەر سەیر بكەین ئەوانەى ئێستا بانگەشەى بۆ دەكەن و مەسعودى ئەندازیارى 31ى ئاب و دەست سوربوو بە خوێنى هەزاران ڕۆڵەى ئەم ووڵاتە لە شەڕى ناوخۆدا بە پێشمەرگە بە ئێمە ئەناسێنن ئەوا خۆشیان لە مەسعود خیانەتكارو كورد فرۆشترن , لە ڕۆژنامەى هەولێرى زمان حاڵى پاراستنى پارتى چاوپێكەوتنێكى بەرزانى ئەحە سمێڵم خوێندەوە بەڕاستى هەست ئەكەم ئێستا بەرزان جیاوازە , جیاوازیەكەى لەوەدایە كە ئەم گرگنە پیاوە ى گۆش كراو بە خیانەتى جاشایەتى ساڵى شەست و شەش ئەوەندە مەدحى مەسعودى كردوە كە ئەیخوێنیتەوە یەكسەر تف ئەكەیتە چارەى ئەمانە و پێان ئەڵێیت ئەى كە مەسعود ئەم هەموو سیفەتە باشەى تیایە ئەى بۆ دەیان ساڵ شەڕتان لەگەڵ كرد و دەیان هەزار ڕۆڵەى ئەم میللەتەتان بە كوشت دا , كە ئێوە ئەتان زانى ئەوەندە باشە بۆ گۆمى خوێنتان دروست كرد , من ئەو چەند مەدحەى بەرزانى ئەحە سمێڵتان بۆ دەنوسم دواى خوێندنەوەى ئێوەش دەگەنە ئەو ئەنجامەى كە ئەم لێپرسراوانەى ئێستاى یەكێتى گاڵتە بە مەشاعیرى دەیان هەزار كوژراوى شەڕى ناوخۆ دەكەن چونكە ئەو مواسەفاتانەى بەرزان باسى دەكات هیچى وانیە , جا بزانن بەرزان چى دەڵێ ((كاك مەسعودكەسایەتیەكى تێكۆشەر ,بنەماڵەیەكى خەباتگێڕ و تیكۆشەر , رەخساندنى كەشێكى دیموكراتى , رۆڵى كاریگەرى خۆى هەبوە بۆ ئاشتى , لە دیبلۆماسیەتى كوردیدا رۆڵى خۆى هەبوە لەسەر ئاستى هەریم و دەرەوەدا , لەگەڵ بەغداد ڕۆڵێكى گرنگ و سیاسەتێكى سەركەوتوانەى هەبوە , لەسەر كێشەى كورد بەگشتى كاك مەسعود ڕۆلێكى كاریگەرى هەبوە )) لەوە ئەچێ بەرزان لە گوێى مەلا جەباردا خەوتبێ ئەگینا ئاوا مەدحى بەرزانى نەدەكرد , هەموو ژیانى مەسعود بگەڕێ هیچ شتێك لەوانەى تیا نیە كە ئەم پیاوە گرگنە ئەیڵێ , ئەى سبەینێ چى بە كەس و كارى ئەو شەهیدانە ئەڵێن كە بە دەستى ئەم سەرۆكەى ئێستا ئێوە بانگەشەى بۆ دەكەن كوژران, ئەى چى بە كەس و كارى شەهیدانى خیانەتى 31ى ئاب دەڵێن , كەى بوە و كەى ئەبێت بانگەشە بۆ گەورەترین خیانەتكار بكرێت , ئادەى پێم بڵێ مەسعودى خائین كەى بڕواى بە دیموكراتى هەبوە , كەى ڕۆڵى هەبوە لە ئاشتیدا,ئەو كەسەى خیانەتكار بێت كێشەى كوردى بە لاوە گرنگ نیە ,ئێستا مادام ئێوە ئەتانەوێ خیانەتى 31ى ئاب لە بیر خەڵك بەرنەوە كەواتە جیاوازى ئێوە و ئەوان چیە , نازانم بەم قسانە ئەتانەوێت چیمان پێ بڵێن , ئاخر لێپرسراوە ترسنۆكەى مەڵبەندەكەى سلێمانى ئەم قسانەى تۆ دەیكەیت كێ بڕوات پێ دەكات , دڵنیابە ئەو مەلا جەبارەى كە پێت ووتبوو لەگەڵ كەردا بیگۆڕەوە زەرەر ناكەیت بڕوات پێ ناكات , ئەوەش باش بزانە هەتا ئەو كاتەى ئێوە بانگەشە بۆ ئەم خیانەتكارە بكەن ئەوا وەزعتان لە ئێستا خراپ تر ئەبێت , باشە چۆن لە ڕووتان دێت بانگەشە بۆ ئەو كەسە بكەن كە پێش دەبابەى بەعس كەوتبوو لە 31ى ئابدا, ئاخر بەم قسانەت ئەبێت كەس مابێت بڕوات پێً بكات , من پێشنیارت بۆ دەكەم مادام جەنابتان ئەمەندە موعجیبن بە بارزانى هەقە ناوى مەڵبەندەكەت بگۆڕیت بە لقى (66) پارتى دیموكراتى كوردستان , ئەوەندەى ئێوە بانگەشە بۆ سەرۆك بارزانى دەكەن بڕوا بكەن پارتیەكان نایكەن , ئێستا دەزانم و گەیشتمە ئەو بڕوایە جەنابیشتان هیچتان لە مەسعود كەمتر نیە , تۆیەك بارزانى ناوى نابى لە ئەنوەرەوە كردیتى بە بەرزان ئیتر هەر ئەبێت وا قسە بكەیت بە پێى ڕابوردوت و ئێستاشت چونكە هاو پیشەى بارزانیت هیچت لە بارزانى كەمتر نیە ,جەنابیشتان هەر پەروەردە كراوى قوتابخانە سەر شۆڕەكەى تاڵەبانین و لە شەست و شەشەوە وا گۆش كراون ئیتر ئەبێت وا قسە بكەن ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە