مەلای هه‌موو شتێک

Sunday, 14/04/2013, 12:00

1521 بینراوە


مەلا بەختیار ئەو بەناو سیاسەتمەدارەى هەر ڕۆژێك لە سەر پەتێك یارى دەكات، ڕۆژێك ماركسیەكى عەیارە (24)ه‌.ڕۆژێك ئارامیی.  ڕۆژێك عێراقییەكى سرف و ڕۆژێكى تر جەلالى. ماوەیەكیش کاتی ئاشه‌که‌ی ژێر بە ژێر بەعسییەكى مولتەزیم. ڕۆژێك ئەبو جەهلانە سەیرى ئیسلام دەكات. ڕۆژێكیش بە كڕنوشەوە سەردانى ئیسلامییەكان دەكات، ڕۆژێك یەكێتى بە ناوێکی بازاڕییانه‌ی ناشرین ناوده‌هێنێت، ئێستاش یەكێتیەكى عەیارە 24. ڕۆژێك یەكەم خەنجەرى ژەهراوى ئەدا لەپشتى یەكێتى و ئێستاش بەرگریكارێكى سەرسەختى یەكێتیە. ڕۆژێك بنەماڵەى بارزانى به‌ مەلا منافیق و جاش و خیانەتكار و چى و چی ناوده‌بات، ئێستاش له‌گه‌ڵیاندایه‌ و داوای تازه‌کردنه‌وه‌ی دوو ساڵه‌ بۆ مه‌سعود ده‌کات.
ئەوەى مەلا بەختیارى ناسیبێ لە سەرەتاوە هەتا ئێستا هەر وابوە، ڕۆژێك باس لە شاردنەوەى فەردە دۆلار دەكات و فرمێسك ئەڕێژێ بۆ موچەخۆرانى سلێمانى، ڕۆژی دوایی بۆ فەردە دۆلارى ژێر زەمینەكان ملكەچ دەكات و شەرمەزارى خۆى ڕادەگەیەنێ.
یەكێتى دەمێكە وەكو سەرۆكەكەى مێشكى لە كار وەستاوە و جەستەیەكى نەخۆش و داڕزاوى هەیە، دوا جاریش كە سەرۆكەكەى توشى وەستانى مێشك بوو ئیتر جەستەى یەكێتى و ماڵە گەورە بێ حەوشەكەى یەكێتى ئەوەندەى تر داڕزاو بوو.
 زۆر دەمێكە یەكێتى بۆتە داشى دامە و لە لایەن پارتییەوە ئەجوڵێنرێ، هەر ڕۆژەى بە لایەكدا جوڵەى پێدەكرێ، ڕۆژانە سەیرى كاروبارى ڕۆژانەى یەكێتى بكەن باش دەزانن یەكێتى ئەو داشەیە كە بارزانى و بچوكترین كەسانى ناو پارتى بە ئارەزووى خۆیان جوڵەى پێدەكەن، بە تایبەت لەو كاتەوە كە یەكێتى پرۆژەى ستراتیژى لەگەڵ خائینەكانى ناو بنەماڵەى بارزانى مۆر كرد، ئیتر لەو ڕۆژەوە لە سەرەوە بۆ خوارەوە بوونەتە قەڵغانى پاراستنى بەرژەوەندییەكانى بنەماڵەى بارزانى، تەنانەت بۆ دەست كەوتەكانیش بارزانى خێریان پێدەكات و لە سایەى ڕەحمى ئەودا دەكرێنە شەریكە بەش، دوایى لە كار كەوتنى هەتا هەتایى ئەقڵ و مێشكى تاڵەبانى ئیتر ماڵە گەورەكە بۆتە مەهزەلە و هەر یەكێك بە ئارەزووى خۆى قسە فڕێ دەدات و كەسیش ئاگاى لە كەس نییە، ڕۆژێك ئاگادارى نەوت و گرێبەست نین ئێستا لە سەدا سەد نەك ئاگادارن بەڵكو شەریكە دزیشن، ئەمانە هەریەكەى لە ئاشێك دەكوتێ، بێ ئەوەى بزانن چى دەڵێن و چیش دەكەن، سەردەمێك تاڵەبانى ماڵ بە ماڵ دەگەڕاو دەنگكى بۆ مەسعود كۆدەكردەوە، ئێستاش بە هەمان شێوەى تاڵەبانى، مەلا بەختیارى بە زەین مەنگۆلى و بە سلوك چەتە لە هەموو دەرگاكان ئەدات و ئەیەوێت جارێكى گەورەترین خائینى ناوچەكە بە بێ هەڵبژاردن بكاتەوە بە سەرۆكى هەرێم، مەلا به‌ختیار كە ئێستا لە پارتى پارتى ترە ئەیەوێت باز بە سەر خوێنى ئەو شەهیدانەدا بنێ و سوكایەتیش به‌ پێشمەرگە دێرینەكان و ڕیكخستنەكانى خۆیاندا بدا، ئەڵێ دواى هەڵبژاردن جارێكى تر لەگەڵ پارتى یەك ئەگرینەوە بۆ پێكهێنانى حكومەت. من پێم سەیرە بۆ خەڵكانى یەكێتى لە ئاست ئەم سەركردایەتیە شەق و شڕەدا ئاوا بێ دەنگن، حیزبێك خاوەنى هەزاران شەهیدە، خاوەنى هەزاران تێكۆشەر ڕۆژانى تەنگانە و بەرخوردانە، ئەو كاتانەى ئەمانە لە سەنگەرەكانى بەرگریدا بوون، بنەماڵە خائینەكە بە هەزاران كیلۆ مەتر لە كوردستان دوور بوون، ئەو كاتانەى ئەمانە سنگیان دەنا بە گوللەوە نمونەى وەكو مەلا به‌ختیار لە پشتەوە خەنجەریان لە پشتى ئەوان ئەدا، بۆ ئەمە قبوڵ ئەكەن، تا كەى لە ئاست ئەم سەركردایەتییە لێك هەڵوەشاوەدا نایەنە دەنگ؟ ئاخر سبەینێ چۆن لە ڕووتان دێت بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردن ڕوو بكەنە ماڵى ئەو شەهیدانەى بە دەستى چەتەكانى بنەماڵە كوژران؟ چۆن لە ڕووتان دێت داوا لە خەڵك بكەن دەنگ بدەن بەوە و ئێوەش دوایى تەسلیمى پارتى بكەن؟ چۆن لەو سەركردایەتیە قبوڵ ئەكەن لە دەرگاى هەموو حیزبەكان بدەن و داوا بكەن تەمەنى حوکمڕانی جاش بارزانى درێژ بكرێتەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە