نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانی کۆمپانیای بارزانییش مافیا دەرچوو

Saturday, 13/10/2012, 12:00

2874 بینراوە


بەڵگە نەویستە کە دەسەڵاتدرانی ئێستای عێراق بەفەرمی دانیان بە جینۆسایدکردنی کوردا ناوە،، ئەوە خودی پارتیە یان باشتر بڵیین کۆمپانیای ماڵی بارزانیە کە نایەنەوێت جینۆسایتکردنی کوردستانی باشوور بەفەرمی بناسرێت، چونکە فەهمی مەحمود کە کۆیلەیەکی کۆمپانیای بارزانیە و لە سوید ئەندام پەرلەمانی سەر بە پارتی مۆدێراتەکانە، لە دەنگنەدان بە جینۆسایدی باشووری کوردستان ئەوەی سەلماند، کەچی سەراپای پارتی چەپی سوید، کە کوردنین و سویدین، دەنگیان دا بە ناسینی بە جینۆساید ناسینی کوردستانی باشوور.
هەروەها کۆمپانییای ماڵی بارزانی بەناوی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەوروپاو جێگەکانی دیکە دیەک دەیان توانی کە ڕۆڵێکی کاریگەر ببین کە کیمیابارن بە جینۆسادی بناسێنن، بەڵام هیچتان نەکردوە. با چاوەڕی بین کە جارێکی دیکە پەرلەمانی سوید لەمانگی جەنیوەری ئایندەدا، دیسان جینۆسایدی باشووری کوردستان دەخاتەوە، دەنگدانەوە، جا ئایا دیسان کۆمپانیاکەی ماڵی بارزانی دیسان دژی دەوەستێت یانا. هەر بۆ زانیاریش سۆسیال دیموکراتەکانی سوید، کە لە کورد زیاتر و بە ڕوکەشی دێوجامەیی پەرۆشی کوردن، کەچی ئەوانیش دژ بە جینۆساید ناسینی باشووری کوردستان بوون. کە زۆربەی کوردەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە سوید لایەنگیری ئەو پارتە دەکەن، بەبێ ئەوەی بزانن کە سۆسیال دیموکراتەکانی سوید، حزبێکی خۆ پەرست و هەزار ڕووە، بۆ بورهان زیاتر زانیاری ئەم دەستەواژەم، تکایە بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە.


نزیکەی مانگێک پێش ئەمڕۆ، کارمەندەکانی کۆمپانیاکەی ماڵی بارزانی بەناو پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبنکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا ئامادەبوون، گوای دەیانەوێت، جینۆسایدکردنی باشوری کوردستان بە جیهانی بکەن. کاتێک سەرنج دەدەیت، دەبینیت کە بێسەروبەریەک لە بنەکەی یەکێتی گەلانی جیهاندا ڕویدا، ناچار پۆلیس، گڵۆپەکان بەسەریاندا دەکوژێنیتەوە، چونکە کۆمپانیەکەی ماڵی بارزانی، تەنها بریتیە لە پارە، غەڵبەغەڵبێک لەوێ دروست دەکەن، هەرهەموویان لە جیاتی باسی جینۆساید، سەەرجەمیان باسی هاتنو چون و پارەی هۆتێل و خواردنی خۆی حساب دەکات، بۆیە ناچار پۆلیس وەک سووکایەتی پێکردن، گڵۆپەکان بەسەریاندا دەکوژێننەوە، ئەمەش یەکەمین جارە کە بەو شێوە سووکایەتی بە بەشدرابوانی کۆشکی یووئێن بکرێت. ئەوەی لە هەمووی سەرنج ڕاکێشتر نوینەرەکەی کۆمپانیای ماڵی بارزانی، کەسێکە فول مافیاو چەتە. کاتی خۆی کەلە (ڕۆسنگۆرد) گەڕەکێکی باشووری سوید، دەژیام، دراوسێی کاک (خەبات شێخ جەناب) بووم، لەنزیک ماڵی خۆم وەستاوبووم، ئاگادار بووم کە کاک خەبات شێخ جەناب، پەنجەی بۆ من ڕاکێشا، ئەو کەسەی کە لەگەل کاک خەبات دەدوا، بەرەوڕووم هات پرسی کە تۆ کاک تەهایت، گووتم بەڵی. ئەو بەڕێزە گووتی: من ناوم عومەر حەوێزە، پێشمەرگەی حشع بووم، خەزووری کاک ئەحمەد جبوریم، کارکێکم تێت کەوتوە، تکایە یارمەتیم بدە. زۆر بە کورتی کاک عومەر حەوێز گووتی: کەلە دانیمارک دووکانێکی کڕتوە، هەرەوەها خاناوویەکیشی بەکرێ گرتوە، بەڵام خاوەن ئەو خانوەی کە ئێستا تێدا دەژی، ئەویش داوای سی مانگ کرێ دەکات، واتا نابێت لەخۆتەوە خانوەکە بەجێبهێڵیت و بڕۆی بەڵکوو دەبێت، کە کەسێک دیکە پەیدا بکەیت، لە جێگای خۆت، یان پارەی ٣ مانگ بدەیت. بۆ ئەوەی خانوەکە بە چۆڵی نەمێنێتەوە. هاوڕێ گووتی ئەوەش بۆ من بارێکی گرانە و ناتوانم کڕیی دوو خانوو بدەم لەیەککاتدا، هەروەها چوومە لای نوێنەری مافی مرۆڤی پارتی، نوێنەرەکەی مافی مرۆڤ داوای (٣٠٠٠٠) کرۆنی سویدیم لێدەکات، تالەو کێشە ڕزگارم بکات. کاتێک کاک عومەر ناوی نوێنەرەکەی مافی مرۆڤی پارتی پێگووتم زانیم کە هەمان کەسە، کە لە هەوڵی چاککردنەوەی ڤیدێۆی کەسێک سادەدا، گووتبووی: مۆسکۆکەی سووتاوە، بەلگرادەکەشی زۆر لاوازە، بەلام خاترت دەگرم، داوای ١٥٠٠ کرۆنی لێکردبوو، بەڵام بەڕێکەوت کابرا لەسەر سەفەر دەبێت و چاککردنی ڤیدێۆکەی دوا دەخات، دوای ماوەیەک میوانێکی دێت، کاتێک کە باس دێتە سەرباسی ڤیدێۆ، خاوەن ماڵ ئەڵێ ڤیدێۆم هەیە بەڵام وەستایەک گووتوویەتی کە مۆسکۆکەی سووتاوە، بەکورتی میوانەکە دەستی کارەبایی هەبوە، کەتەماشا دەکات تەنها فیزکەی سووتاوە، کە بەهاکەی١٥ کرۆنە، نەک ١٥٠٠ کرۆن. زۆر بەکورتی بە هاوڕی عومەر حەوێزم گووت: کاتی خۆی (ی ن ک)فە کانی ئەوسا ماجید مەلا ساڵحیان لە دەربەندیخان کوشت، گوایە ئەم نبوە، دوای کوشتنی ماجید مەلا ساڵح، من و شەهید مەحمود حەسەن، هەروەها هاوڕی ڕووف ڕەشید، هەروەها شەهید جەوهەر لە سەر کوشتنی، ماجید گیران و گومانیا لە ئێمە کە ئێمە کوشتوومانە، دوای ئەوەش هاوڕیی منداڵی و قوتابخانەم (کاک کەریم ئەحمەد ساڵح) (دوکتۆر کەریم) کە ئێستا لە هۆڵەندا دەژی، هات یەکسەر چوو بۆلای مدیری ئەمن و پێی گووتبوو، من دەبم بە کەفیلی تەها ئازادی بکە. مدیری ئەمەنەکەی دەربەندیخانیش بە دوکتۆر کەریمی گووتبوو، جارێ تۆ بڕۆ کەفیل بۆ خۆت پەیدا بکە، ئەوجا وەرەوە و باسی تەها نەکەی....... ها. پاشان بە هاوڕی عومەرم گووت: هەی بێمزەڕەت بی، بۆ نازانیت کە نوێنەرانی مافی مرۆف، سەدان هەزار فایل گلەییان هەیە، لەکۆمپانیەکەی ماڵی مەلا. ئیتر نوێنەری مافی مرۆڤ و تەڕەماشی چی. پاشان پێکەوە چوینەلای خاوەن فیرمەکەو بەبێ ئەوەی کرۆنێکیش دەین خانوەکەیمان گەڕاندەوە، خۆشبەختانە هێشتا هاوڕی عومەر حەوێز لەژیاندایە و لەسوید دەژی. نازانم بۆ کۆمپانیاکەی ماڵی مەلا کەسێکی سالمیان بۆ نادۆزرێتەوە، من کەسێکی سەربە کۆمپانییای ماڵی مەلا ناناسم کە سالم بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە