جاشقەڵەم

Friday, 10/07/2009, 12:00

1879 بینراوە


دیاردەیەكى باوى نێو كۆمەڵگا دواكەوتوەكانى جیهانى دواكەوتوى ئیسلامى ، زوڕنا ژەنینە بۆ دەسەڵات لەپێناو ئافەرین و پاروێكى چەور . بەداخەوە كوردستانەكەى خۆیشمان بەدوورنیە لەوجۆرە كرمانە . ئەوەتا ڕۆژنامەى هەولێرى بێ ئابڕوو كە پارەى ئەنجومەنى پارێزگا دەردەچێت و پارەى سەرجەم خەڵكى كوردستانە ، كەچى قەڵەمە گرگنەكانى دەسەڵات لەوێوە زوڕنا و ماستاو بۆ لیستى كەرەدێز دەكەن . لەهەموو ئەمانە سەیرتر نوسەرێكى كورتەباڵا ،كەنەیتوانیوە دوو ڕستەى موفید بەسەریەكەوە دەببڕێت لەسایتەكەى وەزارەتى ناوخۆدا بێشەرمانە دەڵێت میدیاى ئازاد لەكوردستادندا ناحەقى دەكات و سەرو بنى قسەكانى مەگەر بۆخۆى ئەگینا كەس سەرەدەرى ناكات . ئەم قەڵەمانە مایەى شەرمەزارین و دواجاریش سەرشۆڕ و جێگایان زبَڵدانە ، چونكە لەسەنگەرى گەل دانین و شەرعیەت بەدزی و تاڵانى و گەندەڵى دەدەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە