ئـۆجەلان چۆن دەستگیر کرا

Sunday, 15/02/2015, 12:00

3681 بینراوە


بەپێی وتارێک کە تیم واینەر لە ڕۆژنامەی نیویورک تایمز لە ڕۆژی ٢٠-٢-١٩٩٩ بڵاوی کردۆتەوە، ئەوەی ڕونکردۆتەوە کە ئەمریکا کاری بۆ ئەوەکردووە یارمەتی تورکیا بدات بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی عەبدولا ئۆجەلان، دیپلۆماتە ئەمریکاییەکان بە هاوکاری سیخورەکانی سی ئای ئەی (CIA) بۆماوەی چوار مانگ کاریان بۆ ئەوەکردووە کە ئۆجەلان لە سوریا دەرپەڕێنرێ و بە سەرگەردانی وڵات بە وڵات بگەرێت و داوای پەناهەندەیی بکات وداواکانی ڕەتبکرێتەوە تا لە شوێنێک لەنگەردەگرێت و ئەوان بتوانن بە ئاسانی دەستگیری بکەن، ئەو نوسەرە باس لەوە دەکات کە ئەمریکا و تورکیا ئەو زەمانە پەیوەندی سەربازی و سیخوڕی زۆر پتەویان پێکەوە هەبوە، تورکیا ڕێگەی داوە بە ئە مریکا بنکەی ئینجەرلیک بەکاربهێنی بۆ فڕینی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ چاودێری باکوری عێراق کە بە کە بە ناوچەی دژەفڕین ناسراوە جگە لەوەی ئەمریکا بتوانێت سیخوڕی بە سەر دام و دەزگاکانی عێراقدا بکات.

حکومەتی سوریا لە ژیر فشاری دەوڵەتی تورکیا (کە سوپای کۆکردبوە لە سەر سنوری سوریا) بە نێوەندگیری حوسنی موبارەک سەرۆکی ئەوسای میسر، فشاریان خستە سەر ئۆجەلان بۆ ئەوەی سوریا بەجێبهێڵێ.
ئوجەلان لە مانگی ١٠-١٩٩٨ بە ناچاری سوریای بەجێهێشت ڕووی کردە ئیتاڵیا کە ئەو کاتە چەپەکان لە سەر حوکم بوون،پاشان لە ژێر فشاری ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەندام لە ناتۆ، ئیتالیا ناچار کرا فشار بخاتە سەر ئۆجەلان بۆ ئەوەی ئیتالیا بەجێبهێڵێ، ئەویش دیسان بە دزیوە ڕووی کردە یۆنان، پاشان بەرەو ڕوسیا و ئینجا گەڕانەوە بۆ یۆنانو پاشان هۆڵەندە، تا لە کۆتاییدا لە سەفارەتی یۆنان لە نایرۆبی پایتەختی کـینیا گیرسایەوە، لەوێ بە دزیوە لە ناو بینایەی سەفارەتی یۆنان جێگەی بۆ کرایەوە لە گەڵ چەند یاوەرێکی.

لە ساڵی ١٩٩٦ کۆنگرەی نیودەوڵەتی دژە-تیرۆر لە شەرەم الشیخی میسر بە بەشداری ٧٠ دەوڵەت بەڕیوەچوو، یەکێ لەوانە سلیمان دیمریلی سەرۆکی تورکیا بوو، جگە لە بیل کلینتون سەرۆکی ئەوسای ئەمریکا و چەندین سەرۆکی تر، لەوێ پەیماننامەیەک ئیمزاکرا بۆ کۆمەک کردنی یەکتر بۆ لە ناوبردنی گروپە تیرۆریستەکان، یەکەم قوربانی ئەو پەیماننامەیە سەرکردەیەکی کورد بوو کە ئەویش بەڕیز ئۆجەلان بوو.

دەوڵەتی کینیا هەژارترین دوڵەتی جیهانە، ئەو دەوڵەتە لە ژێر فشاری ئەمریکادا بوو لەبەر ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە نایرۆبی (پایتەختی کینیا) سەفارەتی ئەمریکای لە ساڵی ١٩٩٨ تەقاندەوە،زیانێکی گیانی و ماددی زۆری بە سەفارەتەکە گەیاند لەوانە ٦ کارمەندی سی ئای ئەی.
هەر لەو کاتەوە زیاتر لە ١٠٠ کارمەندی سی ئای ئەی زۆر ئەکتیڤانە لەو وڵاتە کاریان ئەکرد، هەر ئەوانیش کەوتنە چاودێری سەفارەتی یۆنان لە کینیا کە ئوجەلان خۆی تیا حەشاردابوو، هەڵبەتە لە گەڵ تیمێکی موسادی ئیسرائیلی کە یەکێکیان ژن بوو.

شایانی باسە کە ئۆجەلان لە سوریا دەرپەڕێنرا، بلند ئەجەوید سەرەک وەزیرانی ئەوسای تورکیا داوای لە بنیامین نەتەنیاهۆ کرد کە سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل بوو کە هاوکاری تورکیا بکات بۆ دەستگیرکردنی ئۆجەلان،هەروەک لە کتێبەکەی نوسەری ئەوروپی جوردن تۆماس (کە بە ناوی -نهێنییەکانی موساد-ەوەیە) باسی کردووە، بنیامین نەتەنیاهۆش فەرمانی بە ئەفراییم هالیڤی (سەرۆکی ئەوسای موساد کردووە) کە بەدوای ئۆجەلاندا بگەڕێن، پرۆسەکەش بە ناوی پرۆسەی ڕەش، ئەمەش بۆ ئەوەی هەر بەنهێنی و لە تاریکیدا بمێنێتەوە.
ئەوکاتەی ئۆجەلان لە ڕۆما بوو تیمە سیخوڕییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە نزیک شوێنەکەی ئۆجەلان چەند ژورێکیان بەکرێ گرت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری ئۆجەلان بکەن،وەختێ کە ئۆجەلان ئیتاڵیای بەجێهێشتپاش چەند ڕۆژێک لە هۆڵاندا داوای پەناهەندەییکرد، بەڵام داواکەی ڕەتکرایەوە، ئەفسەرێکی فڕۆکەخانەی ئەمستردام ئاگاداری تیمە سیخورییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای کرد کە ئوجەلان بە فڕۆکەیکی جۆری فالکۆن ٩٠٠ کە سەر بەهێڵی ئاسمانی (KLM) ە لە ڕۆژی ٥-٢-١٩٩٩ بەرەو نایرۆبی پایتەختی کینیا کەوتۆتە ڕێ. ئەو پاسەپۆرتێکی قوبرسی بۆ کرابو بە ناوی لازارۆس ماڤرۆس کە ناوی جورنالیستێکی قوبرسی بەناوبانگە.

تیمە سیخوڕییەکانی سی ئای ئەی و موسادی ئیسرائیلی هەر زوو توانیان جێگەکەی ئۆجەلان لە نایرۆبی بدۆزنەوە، ئەو شوێنەش سەفارەتی یۆنان بوو،نزیک بەو سەفارەتە تیمەکانی سی ئای ئەی و موساد چەند ژوور و خانویان بەکرێ گرت و ئامیری چاودێری و گوێگرتنیان تیا دانا بۆ ئەوەی چاودێری ئوجەلان بکەن و گوێ لە تەلەفۆنەکانی بگرن،
پاش یەک دو ڕۆژ، یەکێ لە یاوەرانی ئۆجەلان دەچیتە مەیخانەیەک نزیک لە سەفارەتەکە، لەوێ ژنە سیخوڕە ئیسرائیلێکە خۆی پێ دەناسێنی بە کوردی قسەی لە گەڵ دەکات و دەڵێت من کوردم لە نایرۆبی کار دەکەم، یاوەرەکەی ئۆجەلان چەند نهێنییەکی سەبارەت بە ئۆجەلان بۆ باس دەکات، کە ئەو لە باڕیکی زۆر خراپدایە، چونکە هەم یۆنان و هەم دەوڵەتی خوارووی ئەفریقیا داواکەی ئوجەلانیان بۆ پەناهەندەیی ڕەتکردۆتەوە، هەر وەها بۆی باس دەکات کە ئوجەلان بە دوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت کە بگەڕێتەوە بۆ ناو هەڤاڵەکانی لە شاخەکانی کوردستان.
بۆ ڕۆژی دواتر ژنە سیخورەکە تەلەفون بۆ یاوەرەکەی ئۆجەلان دەکات و پێی دەڵێت کە پێویستە ئوجەلان سەفارەت بەجێبهێڵێ،چونکە ژیانی لە مەترسیدایە، وە ئەو دەیەوێت چاوی پێبکەوێت و بەڵکو یارمەتی بدات بۆ ئەوەی بە دزیوە بگەڕێتەوە کوردستان.

بەر لە گرتنی ئۆجەلان بە یەک دوو ڕۆژ فڕۆکەیەکی تیجاری لە نایرۆبی دەنشێتەوە، فڕۆکەوانەکە دەڵیت من هاتوم وەفدێکی تیجاری بەرم بۆ ئەسینای پایتەختی یۆنان بۆ بەشداری لە کونفرانسێکی ئابوری، خاوەنەکی تاجیرێکی تورکە.

پاپایۆئانۆ گەورە کارمەندی وەزارەت دەرەوەی یۆنان تەلەفۆن بۆ سەفیرەکەیان لە نایرۆبی کە ناوی کۆستاولاس دەکات و ئەمری پێدەکات کە حکومەتی یۆنان لە ژێر فشاردایە پێویستە ئۆجەلان سەفارەتەکە بەجێبهێڵی

ڕٶژی ١٤-٢-١٩٩٩ ئۆجەلان و یاوەرەکانی لە بینایەی سەفارەتەکە دێنە دەرەوە (یان کارمەندی سەفارەتەکە دەریان ئەکەن) بۆ ئەوەی بچنە لقی یو ئێن لە نایرۆبی داوای پەناهەندەیی بکەن، پۆلیسی کینیا ڕیگەیان پێدەگرن بە بیانوی داوی شوناسنامە کردن و لێیان نزیک دەبنەوە، ئۆجەلان لە سەر جادەکە هەندی دوور ئەخەنەوە بە هاوکاری تیمەکەی موساد و سی ئای ئەی قۆڵبەستی دەکەن و بێهۆشی دەکەن و بە ئوتۆمبێلێک دەیبەنە فڕۆکە خانە و لە وێشەوە بەو فڕۆکەیەی کە لەوێ چاوەڕیی دەکرد بەرەو تورکیا بە بێهۆشی بەڕییان کرد.

نوسەر جوردن تۆماس لە کتیبەکەی (نهێنییەکانی مۆساد) باس لەوە دەکات کە قۆڵبەستکردن و بێهوشکردنی ئۆجەلان، تەواو وەک ئەو کارەی موساد وایە کە لە بۆینس ئایریس (پایتەختی ئەرجەنتین) کردیان کە ئەدۆلف ئایخمان (کۆنە نازییەکی ئەڵمانی داواکراو بوو) یان گرت و بە بێهۆشی کردیانە ناو فڕۆکە و هێنایانەوە بۆ ئیسرائیل لەوێ دادگایی کرا.

ئۆجەلان هێشتا بە ئاسمانەوە بوو، بڵند ئەجەویدی سەرەک وەزیرانی تورکیا هاتە سەر تەلەفزیون و مژدەی گرتنی ئۆجەلانی ڕاگەیاند بە بێ ئەوەی باسی هاوکارییەکانی سی ئای ئەی و موسادی ئیسرائیلی بکات.
وەختێ کە میللەتی کورد لە شارەکانی کوردستان و ئەورۆپا دژی ئەو کۆمپلۆیە کەوتنە خۆپیشاندان، مادلین ئۆلبرایتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان، بەڵێنی ئەوەی دا کە فشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ئۆجەلان دادگاییەکی عادیلانە بکرێت، خۆی دەیزانی کە ئەمان یارمەت میتی تورکیان داوە بۆ گرتنی ئۆجەلان.

لە ڕاستیدا میتی تورکی ئەوەندە بە هێزو کارا نەبو کە بە بێ هاوکاری سی ئای ئەی و مۆساد بتوانێ ئۆجەلان لە پایتەختی وڵاتێکی ئەفریقی قۆلبەست بکات و بیگەڕێنێتەوە بەرەو تورکیا.
هەر لە بنەڕەتدا دەبوایە ئۆجەلان ڕووی بکردیایە شاخەکانی کوردستان و لە گەڵ هەڤاڵەکانی درێژەی بە خەبات بدایە تا شەهید دەبو
لە لایەکی ترەوە، شتێکی تازە نەبو بۆ کورد کە ئەمریکا قۆڵی کورد ببڕێت، چونکە پێشتریش ڕۆڵی هەبو لە ڕێککەوتنامەی جەزائیری ١٩٧٥ و کۆتایی هێنان بە شورشی کوردستان، جگە لەوەی ماوەی چەندین ساڵ لە پاش ڕوخاندنی سەددام لەعێراق مایەوە، جگە لە ڕوخاندنی ڕژێمی سەددام هیچ دەسکەوتێکی گەورەی بۆ کورد نەهێنایە دی. ئەمجارەش کە هاوکاری کورد دەکات دژ بە داعش یەکێک لە هۆیەکانی هەروەک ئۆباما خۆی باسی کرد پاراستنی قونسوڵخانەی ئەمریکا یە لە هەولێر بۆ ئەوەی نەک بە دەردی سەفارەتەکەیان بێت لە لیبیا کە ئیسلامییە توندڕەوەکان سەفیری ئەمریکی و چەند کارمەندێکی ئەمریکیان کوشت
ئێستاش دوور نییە لێکتێگەشتنێک لە نێوان ئەمریکا و تورکیا وسعودییە و ئێران نەیەتە کایەوە و کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە