قەڵەمە ناڕەسەنەکان

Saturday, 28/07/2012, 12:00

1271 بینراوە





قەڵەم بەدەستەکانی دەوروبەری ماڵی بارزانی شەرم دەکەن لەوەی بڵێن ئێمە پارتین . هەموو بەم ڕۆژگارە خەریکن شەرعییەت دەهۆننەوە بۆ شەڕێکی تری براکوژی. هەموو لەژێر ناوی بێلایەن و سەربەخۆ و کۆمەڵێ تڕوهاتی تردا خەریکی پەلاماردانی پەکەکە و ئەو هێزانەن لەدەوری پەکەکە خەبات دەکەن. خەریکن ئەو جاشانەی بارزانی بۆ تورکیای درووستکردن دەکەنە هێزێکی شەرعی و حەقی دەسدرێژییان دەدەنێ.
ئەو قەڵەمبەدەستە دەبەنگانە نازانن بارزانیەکەیان یەکێکە لەو مقاشانەی بەکاردەهێنرێت بۆ نانەوەی ئاژاوەیەکی گەرەتر و ماڵوێرانییەکی نوێ بۆ گەلی کورد. قەڵەمی چەواشەکاری ئێوەی هەلپەرست لەئاستی ئەو ڕاستیە ڕوون و کاریگەرانەدا کول و بێبەرهەم دەبێت. ئێوە وەک هەمیشە ڕوو زەرد و دۆڕاو و دەموچاوە ناشرینەکانی نێو مەیدانی نوسین و بڵاوکراوەکانن.
بارزانییەکەتان ڕێبازە پیرۆزەکەی برای گەورەی خۆی دووبارە دەکاتەوە.. " کە پێمان ناکرێت، با تێکی بدەین" ئێوەش ئەو دەعبا و شتە خراپ و ناشرینانەن کە جوانی و باشییەکان دەشێوێنن. گەشبینم بەوەی ئەو ڕۆژەش دێت کە شکستی دەسەڵاتی مافیاگەرایانەی باشور دەبینین و سەرکردەکانتان بە ڕووڕەشی بۆ بەردەم مێژوو، ئێوەش بە چاوشۆڕی شەرم لە ژیانی خۆتان دەکەن.
خەڵک لە خۆرئاوای کوردستان پەکەکەن .. بارزانی چی دەوێت لەو خەڵکە؟ سبەینێ ئاغا تورکەکانی دێن بۆ ماڵی ئەو و دەیانەوێت پلانی چ ماڵوێرانییەک داڕێژن؟ بارزانی ڕقی ئیسلامی سیاسی و میدیای عەرەبی و دەسەڵاتی عێراقی و سوپای تورکیای لە کوردانی ڕۆژئاوا هەستاندوە ، بزانین بە چ پڕۆژەیەکی نامرۆڤانەوە بەرەوڕووی ئەو بەشە بچوکەی کوردستان و ئەو خەڵکە خێرلەخۆنەدیوەی ڕۆژئاوا دەبنەوە.
ڕۆژنامەنوسێکی گێلی تێهەڵدراوی دەستی ماڵی بارزانی کە ئێستا لە هەولێرە، دوێنێ بۆ برادەرێکی نوسیبو ، پەکەکە خەتەرن لەسەر خەڵکی کوردستان چونکە تاکڕەو و دیکتاتۆرن، هێشتا ئەو ڕۆژنامەنوسە لاچاوی شینی چاک نەبۆتەوە و هێشتا شەقی دیکتاتۆرەکانی هەولێر بە قونیەوەیەتی.. کەچی کوێرانە باس لە دیکتاتۆری ئەو پێشمەرگانە دەکات کە هێشتا لەشاخەکاندا کەرامەتی ئەوان دەپارێزن.

www.hemnrauf.net

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە