ئەردۆغان بۆ دژایەتی پەكەكەو ڕەوانەكردنی سەبازانی توركیا بۆ ئەفغانستان روو لە ئەمریكا دەكات

Sunday, 06/12/2009, 12:00

1426 بینراوە


سەرۆك وەزیرانی تورك رەجەب تەیب ئەرۆدغان كە پیلانی پاكتاو كردنی پەكەكە بەرێوەدەبات، بۆ داڕشتنی نەخشەی نوێ ڕووی لە ئەمریكا كرد. ئەردۆغان هەوڵ دەدا لەبەرامبەر ڕەوانە كردنی سەربازانیان بۆ ئەفغانستان داوا لە ئەمەریكا بكات كە هاوكاری و پشتوانیان بكات لە مەڕ تێكۆشانی دژ بە پەكەكە. ئەردۆغان دوینێ جارێكی تر لە كۆبونەوەكەی ئەستەمبول كوردی كردەوە ئامانجی هێرشەكانی و بۆ ئەنجامدانی دیدار ئەمرۆ ڕووی لە ئەمەریكا كرد. ئەرۆدغان بەر لەوەی بچێتە ئەمریكا لە لێدوانێكی دا ووتی، كە لە دیدارەكانی سبەینێ دا هاوكاری سەربازی و بازرگانی گفتوگۆی لەسەر دەكرێ.
لە دیدارەكەی ئۆباماو ئەردۆغاندا بابەتی ڕەوانە كردنی سەربازانی تورك بۆ ئەفغانستان یەكلا دەكرێتەوە. توركیا لەبەرامبەر رەوانە كردنی سەربازانیان بۆ ئەفغانستان داوا لە ئەمریكا دەكات كە لەبەرامبەر پەكەكە هەنگاوی بەرچاو بنێن. ئەردۆغان وەڵامی پرسی دۆزی داخستنی دەتەپەی دایەوەو ووتی، دەرباری شتێكی كە ڕووی نەداوە قسە ناكات و لە دژی داخستنی پارتەكانە. ئەرۆدغان دەربارەی هەوڵەكانی گوایە چارەسەری، جارێكی تر ووتی، ئەوان دەستێوەردانی هیچ كەسێك قەبووڵ ناكەن. بانگەشەشی كرد كە 72 ملیۆن كەس دەربارەی هەوڵەكانیان ئاگادار دەكەنەوە.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە