با دەسەڵات ڕۆژێ بۆ ڕاستگۆیى خۆى دانێ لە برى یەكى نیسان

Thursday, 31/03/2011, 12:00

1331 بینراوە



ئەم ڕۆژە بۆ ئێمەى كورد هەرگیز ناشێ، چونكە هەموو ئەو بۆنانەى لە كوردستان دادەنرێ بە مجازى دەسەڵات دادەنرێ، بۆنە نەتەوەییەكان دەكرێ بە هى حیزبىو بۆنەى كۆمەڵگا ئازادەكانیش هەر بۆ هەڵخەڵەتاندنى گەلى كورد بێ تێگەیشتنى بنەماى دروستبونى ئەو بۆنەیە دەهێنرێ بۆ كوردستان، وەك ڕۆژى ڤەلەنتاین، ڕۆژى مناڵان، جەژنى دایكان وە هەروەها....
یەكى نیسانیش یەكێكە لەو بۆنانەى كە هى ئەو وڵاتانەیە كە حكومەتەكەیان هەرگیز درۆ لەگەڵ هاووڵاتیانى خۆى ناكاتو پەروەردەى كۆمەڵگاكەشى لەسەر بنەماى ڕاستگۆیى دەكات.
یەكى نیسان هى دەرەوەى كوردستانەو بێ ئەوەى بزانن ئایات دەشێ بۆ ئێمە چێژوەرگرتن لە درۆ لەم ڕۆژەدا. وە ئایا ئاسەوارێكى سلبى لێناكەوێتەوە! خۆ ئێمە هەموو ڕۆژێ گوێمان لە درۆكردنە بەزۆرى لەلایەن دەسەڵاتەوە لەلایەن حكومەتەوە، كەواتە هەموو ڕۆژێ هەر یەكى نیسانە، هەموو كۆبونەوە حیزبیەكان لەگەل دەسەڵات وەك لە ڕۆژى یەكى نیساندا كرابێ وایە. ئەمڕۆ بڕیارێك دەردەكەنو سبەى لێى پەشیمان ئەبنەوە، ئەمڕۆ كۆبونەوەیەك ئەكەنو كۆمەڵێ پەیمان بەگەل دەدەكەنو ڕایدەگەیەنن، پاش بڵاوكردنەوەى پەشیمان دەبنەوەو پێكهێنانى مەحاڵ دەبێت.
من پێم وایە بۆئەوەى كەمێ باوەڕى دروست ببێت بە دەسەڵاتدارانى كورد پێویستە ڕۆژێك بۆ ڕاستگۆیى دانێن بۆ تەنها ڕۆژێ بتوانن خۆیان بگرن درۆ لەگەڵ گەل نەكەن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە