بە هیچى نازانم و لێى قبوڵ ناكەم و شێت و سەر لێشێواوە

Wednesday, 13/01/2010, 12:00

1423 بینراوە



رەنجدەر دۆڵەگۆمى

ئەو پۆلە ووشەیە بابەتى تازە نى یە زۆرجار لەلاى زۆر كەس گوتراوەو كاریش بەو ووشانە نەكراوەو لە ڕوو بە ڕوونەوەشدا حاشایان لێ كراوە بە تایبەتیش لەلایەن بەڕێزانى وەك كاك بەكر هەڵۆنەیى و كاك خدر سەرتەنگى و كاك ئیسماعیل دۆڵەگۆمى كارگێڕى مەڵبەندى 24ى پشدەر .
ئێمە كۆمەڵە بوون كردینیە كەسى یەكترى و كە كۆمەڵەش نەما نزیكایەتیشمان لە ڕووى كردارى یەوە نەما ئەوان لەژێر پەردەى دۆستایەتى داو ژێر بە ژێرو بە نهێنى دوژمنایەتیەكى كوێرانەى ئێمەیان زۆر كردوە و هەمیشەش حاشایان لێ كردووە ئەوەش بەهاوكارى سەرانى مام جەلال و كاك كۆسرەتى بووە. ئەوە یان بەتاوان و گوناهى ئێمە زانیەوە كە مام جەلال و كاك كۆسرەتى نەبوویین ئەوەش كە وەك رێبازى ئەوان لە دژى هیچ لایەنێك بەگشتى و پارتى بە تایبەتى نەبوویین كەهەرلایەنێكییان لە دژمان بەكارهێناوە زۆر ئاسایى یە ئەوە دەسەڵاتێك بووە لە دژى خۆشیان بەكارهاتووە . بەڵام هەر بەپێوانەى مەردایەتى و داب و نەریتى خێڵایەتیش بوایە كەئەوان خاوەنى تیرەو هۆزو خێڵ و حیزبیشن كورد گوتەنى پیاوانە پەلامارى ئێمەیان دابایە نەك لێرەو لەوێ ئەو جۆرە قسانە بكەن كە چاویشیان بە من كەوت سوێندو تەلاق بخۆن و بڵێن وامان نەگوتوە .
كاك ئیسماعیلیش براى شەهیدان ساڵح و محەمەد دۆڵەگۆمى و براى پێشمەرگەى دێرین كاك تۆفیق و كاك سەدیقە و خزمى نزیكى شەهیدان و زیندانى سیاسى و كەم ئەندامان و پێشمەرگە دێرینەكانى شەهیدى فەرماندە محەمەد حاجى رەسوڵ دۆڵەگۆمى یە جیا لە (3)بنەماڵەى دووبرا شەهیدى من ئەگەر هەر بەو پێوانە خێڵایەتیەش بوایە دەبوو بەوە ڕازى نەبن یان قبوڵى نەكەن سەرانى رێچكەكانیان و خۆشیان بێ رێزى و سوكایەتى بەو هەموو بنەماڵانەى خزمى خۆیان بە گشتى و شەهیدان ئەحمەد و حەمەسور دۆڵەگۆمى بەتایبەتى بكەن كە ئامۆزاى كاك ئیسماعیلن و لەسەر بنەماڵەكانى ئەو دوو شەهیدەش گورزى تۆڵەى من بە خۆیان و سەرانیشیان كەوتووە ساڵێكیشە من وازم لەبەرگرى ئەوان هێناوە كە خواستى خۆیان بووە من و ئیسماعیلیش هاوگووند بووین و هاوڕێ و برادەریش بوویین و كوردایەتى و كۆمەڵە بوونیشمان بەیەكەوە كردوە و هەمیەش جێگاى شانازى منە چونكە رەوشت و نامووس و پاكى كوردانە بووە سەرەتا خۆم و كاك مسعود بارزانى و زۆر لەوە بەگەورە تر دەزانم بەسەرانى پارتەكەشیەوە لەسەرئەوە دوژمنایەتى بكەم كە كەسانى سەرپارتەكەیان دووبراى منیان كوشتووە زۆر زۆر بە پێچەوانەوە لەو بارەوە كاك مەسعود بارزانى و سەرانى پارتەكەى بە خشراون بەڵام لەسەر كوردو كوردستانەكەم نە بەخشراون . چونكە كوردو كوردستانەكەم لەهەركەس و لەهەرلایەنێك گەورەترو پیرۆزترن كە لەبەڕێزو خۆشەویستى هەمیشەیى ئەوان نەبێت منێك چیم هەتا هەركەس و لایەنێك بە هیچم بزانێت تەنانەت بە شێت و بەسەر لێ شێواویش بەڵام هەرسێك بەڕێز لە زمانى گوڵ تێ نەگەیشتون ئەو زمانەیان بەسەر شۆڕى كەرو ترسنۆك و چۆك دادەر زانیوە كە ئەوە پێوانەى سەرانیشان بووە ناشكرێ مرۆڤ هەتا رەش پێست بێت و سپى پێست بیخنكێنێ و رەش پێستیش بەدەستى دانەنووسێت وەك بەرگرى كەر لە خۆى هەمیشەش ئێمە ئەو رەش پێستە بوویین و ئەوان و سەرانیان و تیرەو هۆزو خێڵیان سپى پێستەكە بوون دەبوو خۆشیان ئەوەندە شەرم بیانگرێت ناوو ناوبانگى ئێمە بۆ دەسەڵات و سامانیان بەكار نەهێنن كە تەنیا ئەوە داوكارى ئێمە بووە ئەوە مافی سروشتى خۆمانە و هەمیشەش هەرسێك بەڕێزیان حاشایان كردووە و سوێندو تەڵاقیشیان بۆى فڕێ داوە هەرسێك بەڕێزیش هەم خۆیان و هەم سەرانیان و زۆر خەڵكیش وە درۆیان خستونەوە كە ناوى ئێمەیان وەك كەسى نزیكى خۆیان هێناوە بە تایبەتیش بەو سەندە نوسراوە چاپكراوەى دەیان بەشەى كە لە 6/10/2001 كاك بەكر هەڵۆنەیى بە ئێمەى كردو بڕیارى بەرپرس و جێگرى ئەوكاتەى مەڵبەندى 8ى راپەرینى ى.ن.ك و بەرپرسى هەردوو رێچكەى مام جەلال و كاك كۆسرەت و سەفینى مەلا قەرەو محەمەد وەتمان بوو كە نوسراو بۆ هەموو بنەماڵەكانى تیرەو هۆزو خێڵ و پارت و رێكخراوەى 4 پارچەى كوردستان چوو هەرخۆشیان وەك دەرمانى چاوئێشە بە دواى نووسراواندا گەڕان و كۆیان كردنەوەو نووسراوەى بنەماڵەى شەهیدانى ئێمەشیان بەپارە لە ڕێگەى نۆكەرانى بەكرێگیراوى خۆیان دزینەوە كە حاشا لە بنەماڵەكانى شەهیدان ئەحمەد و حەمەسووریش كرابوو كاتێ باوك و دایكى خدر مردن و باوكى ئیسماعیلیش مرد من نەهاتمە سەرەخۆشیشیان كە ئەوان چەواشەكارى و رستە درۆیان بۆ خەڵك كردبوو بەڵام هەربنەماڵەكانى خۆیان گوتبوویان سەنەد دەزانێت زۆركەسى نزیكیشیان لە ترسان و لەبرسان بەسەنەد رازى بوون وەك دەیان كادیرى گۆرانەكەى كاك نەوشیروان كە لەترسان و لەبرسان گەرانەوە ناو یەكیتیەكەى بەرێزتان ئەو كارە سوودێكى زۆر زۆر گەورەى بە ئێمە بەخشى كە زۆر خەڵكیش كوێرانە رقى لە ئێمە بوو لە سەر ئێوە ئەوەش نەما تەنیاش كاك لوقمان و كاك مستەفاى خزمیشتان بوون لە دژى ئەوە وەستان و هەندێك خزمیشیان لەگەڵ دابوون تەنانەت هاوسەرو كچى شەهید محەمەدیش دایك و خوشكى كاك مستەفاش بە كاك هەژاریشەوە لەگەڵ ئێوەدابوون كە لە ساڵى 1997وە پەیوەندى مان لەگەڵ كاك هەژاریش دانەماوە كە هەژارو هێمن بووین بەیەكەوە هەرگیز ئەو هەوڵوێستە جوانەى كاك مستەفاش لەبیرمان ناچێ كە فەرمویەتى و بەدەیان جار عەلى و ئەحمەد و ئامین و رەنجدەر دواى رێبازو رەنج و خوێن و گیانى پیرۆزى باوكى من كەوتوون دەنا ئەوانە شوان و گاوانى و هەژارى و بێكەسى خۆیان دەكرد ئێستاش 4 پەپولەكەى عەلى وەك عەلى باوكیان دەڵێن مستەفاى خاڵ محەمەد مان هات لە كاتێكدا لە ڕووى ئابوریشەوە كاك مستەفا كەمترین خزمەتى بە ئێمەو بە ئەوانیش نەكردوە چونكە بارى خۆیى و ژن و منداڵەكەى گران بووەو پەسندیشم نەكردووە ئێتساش چۆن جێى شانازى بووە دایەشێتە و 4 پەپولەكەى جەستەو گیانى شەهید محەمەد بن هاوسەرو 4 پەپولەكەى عەلیش هەمان جەستەو گیانى خاڵ محەمەدن چونكە خاڵ محەمەد پێش هەركەس لە دایە شێتەو 4 پەپولە باڵكێشراوەكەى كوژراوە .
قەڵاى پارێزەریان بوو لێیان ڕووخاندن هەرسەرانى ئەوانیش بوون لە لیستى شەهیدان ڕەشیان كردبۆوە موچەكەیان راگرتبوو گوتبوویان لە دوژمنایەتى خێڵایەتیدا كوژراوە و لە دەم و لوتى بەرزیانم دا شەهید محەمەد بە بڕیارى سەرانى ئاغاوات و پارتى بە عسیان حیزانەو غافڵ گیرانە ڕەشە كوژكرا چونكە لە شۆرشى ئەیلولیش دا تۆڵەى كرێكاران و رەنجدەران و رۆشەنبیرانى شۆرشگێڕى لێ یان كردبۆوە لەگەڵ شەهید ئیبراهیم حەمە شواندا كە ساڵى 1975 هەمان ئاغاوات و سەرانى بەعس رەشەكوژیان كردو بێ سەرو شوێنیان كرد هەر لەدواى ڕەشەكوژكردنى شەهید محەمەد دا بنەماڵەكەى كاك ئیسماعیل هەڵاتن بۆلاى سەرانى بەعس و بكوژەكانى شەهید محەمەد ئێستاش هەرسێك بەڕێزیان دوژمنایەتى بنەماڵەى شەهید محەمەد بەگشتى و مستەفا بە تایبەتى دەكەن لە كاتێكدا ئەوانیش یەكێتى و جەلالین لە خۆشیانن زۆریشیان لە دژى كاك لوقمان كرد ساڵى 2002 كە لە رێگاى كاك كوردەچاوشین قەڵادزەیى كارگێڕى مەڵبەندى 8ى راپەڕینەوە كاك لوقمانم كردە بەرپرسى مافى مرۆڤ ئینجا هەرسێك بەڕێز وەك گوێى كەر لەگەڵى دا جوودبوون هەتا ئێستاش مامۆستا لوقمان كەرى نێر نایكێشێ لەلایان كە هەرئەوان و سەرانیشیان بوون نەیانهێشت ببێتە بەڕێوبەرى شارۆچكەى هەڵشۆ (مدیر ناحیە) ساڵى 2001 محەمەد وەتمان و ئەحمەد زرارى ئاغایان نەیان دەهێشت ببێتە مامۆستاى سەرەتاییش .
برایم حەوێزى بەڕێوبەرى پەروەردەى ئێستاشیان تێ ى بەردابوو بۆ ئەوەى خزمەتى منداڵانى كوردنەكات هەرئەوكاتە رەهێڵەى گورزى چەكى ئاربیكەى من محەمەد و ئەحمەد و برایم و سەرانى رێچكەكەى تەزاندو كاك لوقمانیش بوو بە مامۆستا هەرسێك بەڕێزیش باش دەزانن و كەهیچ پاداشتێكمان لەكاك لوقمانیش وەرنەگرتەوەو هەر خزم و برادەرى خۆشیانە و ناسیاوى ئێمەیە بەڵام خۆ برازاى كاك ئیسماعیلە وەنازانم ئیسماعیل بە هیچى نازانم و لێى قەبوڵ ناكەم بە چى گوتوە ئێمە كارێكمان نەكردووە پێچەوانەى یاسا بێت لە دژى ئەوان تەنیا بەرگرى مان لەخۆمان كردوە . 20ساڵیشە یەكترى باش دەناسین و تاقى كردنەوەشمان لەسەر یەكترى كردوە با ئەوان هەم خۆیان چاك بكەن هەم سەرانیان پلینیۆمیان كردوەو كۆنگرەشیان لە پێشە ئێمەش بۆ گۆران و چاكسازى و پاكسازى كردن هاوكارى یان دەكەیین هەرمنەتیشى تێدانى یە بەڵام بۆیان بەگژ كاك نەوشیروان و گۆرانەكەى دا ناچین بەوەش نى یە مستەفا سەلیم و سەفینى هاوشێوەیان و كۆنە برادەریشیان لە گۆرانن و لەسەرە زلەكانیشیانن با ئەوانیش گۆران لە خۆیاندا بكەن و چیتریش كادیرە باشەكانى گۆرانیش نەرەتێنن و بۆناو یەكێتى چونكە كاك نەوشیروان بەئەوان گۆرانى سەرەتا لەناو ریزەكانى خۆى دا پێ دەكرێت شایەنى باسە دەبوو محەمەد وەتمان و ئەحمەد زرار 3/10/2001یان لە بیربێت و كە لە مەڵبەندى 8ى راپەرین و كۆمیتەى رانیەدا وەك رێوى لە كونم كردبوون و چەكدارەكانیشیان هەڵاتن دەبوو لەوكاتەوە تەنبێ بوونایە هەر بە تەنیاش بووم و كەسم لەگەڵدا نەبوو لە ساڵى 2003 دا خۆیان و رێچكە كەیان و سەفین و رێچكەكەشیان خۆیان تاقى كردەوە هەرهیچیان پێ نەكرا سەنەدى 6/10/2001 هەر هیچى پێ نەكرا 20 ساڵە هەرهیچیان پێ نەكرا بەكر هەڵۆنەیى و كەمال مەرگەیش ویستیان بەدەست و قاچ بەستراوى و چەك كراوى لە 6/10/2001 دا بە دۆستانە بمان گرن و بماندەنە دەستى سەفین و محەمەد . كەمال و دەستەكەى هەڵاتن و بەكرو دەستەكەشى چەك و جل كراو هەر سەنەدەكەیان مابوو ئەویشیان بەكارهێنا گوتیشیان نەمانزانى وا حەیامان دەچێت زۆر زۆر بە پێچەوانەوە كاك بەكر قازانى زۆر گەورەى پێشكەشى ئێمە كردو پڕ بەدڵ سوپاسى دەكەم خۆساغ و یەكلاكەرەوە بوو دوو ڕوویەتى یان بۆنەچۆتەوە سەر هەركەسەش ئاغاو كوێخاى ماڵى خۆى بێ شایەنى باسە ساڵى 1999بۆ ساڵى 2001حەوت پەپولەكەى شەهید عومەر هەڵۆنەیى هەر ئەوانە لێكیان دابڕین و ببونە سێ بەش بەكرو كەمال و خدر سەرتەنگى بەناوى كاك مستەفا سەید قادر هاتنە لام و گووتیان ستەممان لەوحەوت پەپولەیە كردووە بە تۆش نەبێ دایكى شەش پەپولەكەى كوڕو كچانى عومەر ناگەڕێتەوە پەپولەكان ڕۆقیا عەلى خدر خەڵكى گوندى مەرگەو منداڵەكانیشى (ئاوارەو ئارام و ئاكام و ئاسۆو ئاوێزان و ئارێز بوون) كە ئاوارە یەكەم منداڵى گەورەى ئەو شەهیدە نەمرە بوو كە لەساڵى 1985لە دایك بووە ساڵى 2005یش كەلاوەكەیان بەخشیە قاچاخچیەك و هەڵاتن بۆ ئەوروپا و ئاگاشم لێیان نەماوە بەڵام هەرچوار بەرێز لەبەرامبەر ئەو چاكە گەورەیەى منیشدا ویستیان بە دۆستانە سوار سەرمان ببن و بمان دەنە سەرانى چەتەگەرى خێڵەكى چەواشەى گیل سەفین و گێل محەمەد وەتمان .





شیعرى مامۆستا (هێمن)ى موكریانى

مەتەرێزى شەرەف
زۆردارت دى هەڵاوەسرا سەرەو بن
ئۆغژنى هات دڵى گەرمى بێوەژن
رەوى نەما تەم و مژى پەژارە
بوژانەوە ئەو هەتیوە هەژارە
جەلادت دى گەوزى لەناو خاك و خوێن
رازایەوە گڵكۆى شەهیدى بێ شوێن
گیرا ڕووخا خاپور بوو قەڵاى سەختى
وەبەر پێلاقان درا تاج و تەختى
هەترەشى چوو ئەرتەش لەترسى لاوان
خوێڕى بەزین هاتەوە رۆژى پیاوان
گەرانەوە ئاوارە بۆ جێى ژوانان
گیرانەوە لە خەنە پەنجەى جوانان
جا ئەو كات بە هەتوانى ئازادى
سارێژ دەبێ برینى نامرادى
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە