بانگەوازێكى بە پەلە بۆ جەماوەرى شارى هەولێر

Thursday, 10/03/2011, 12:00

1791 بینراوە


جەماوەرى بەشەرەفى شارى هەولێرى قارەمان...

ئەى گەنج و لاوانى خوێن گەرم...ئەى كورانى هەولێرى هۆلاكۆ بەزێن...چاوى یەكە یەكەى پر لە چاوەروانى تەقینەوەى شۆرشگێرانەتان ماچ ئەكەین.

تكایە تكایە بەبێ دواكەوتن و بەزوترین كات كاتژمێر 2.30 دواى نیوەرۆى رۆژى هەینى رێكەوتى11 /ئادار/ 2011 لەبەردەم بازارى نیشتیمان ئامادەبن بۆ دەست پێكردنى خۆپیشاندانى جەماوەرى مەزن لە دژى دەستەلاتى بنەمالە.

ئەم رۆژە بكەن بە رۆژى شۆرشگێران و راپەرین تازە بكەنەوە بۆ جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان بسەلمێنن كە هەولێر نەترسە و هەردەم لەخەباتكردندایە بۆ كورد و بۆ كوردستان...هەروەها دوا لە جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان دەكەین كە لە هیچ پروپاگەندەى دەستەلات نەترسێن و هەموو جیهانى زلهێز لەگەل جەماوەر دایە، ئەوەش بزانن كە دەستەلات لە پەلەقاژەى مەرگیدایەو سەركەوتن تەنها بۆ ئێوەیە و دە ئێوەش هیمەت بەرن و تەنها هەنگاوى ئێوەى قارەمان ماوە لە كوردستان و بكەنە دوروشمى خۆتان كە كۆتى بەندایەتى خۆتان ببەسێنن و هاوار بكەن و بلێن (ئێمە خەلكى هەولێرین دوژمنى دیكتاتۆرین).

ئامادە بوونتان لەم خۆپیشاندانە مەردایەتى و دلسۆزیتانە بۆ ئەم هەولێرە....هەروەها داوا لە گشت گەنج و لاوانى بە غیرەت و قارەمانى دەوروبەرى هەولێر دەكەین كە برژێنە سەر شەقامەكان و دژى دەستەلاتى دیكتاتۆرانەى پارتى بوەستنەوە و با چیتر ئیهانەكردنەكانى ئەم خائینانە قبول نەكەین.

هەربژى گەنج و لاوانى هەولێرى سەربلند.

هەربژى جەماوەرى راپەریوى كوردستان.

بژى هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە