خۆپیشــاندان و مانگرتن چارەســەرە

Saturday, 15/08/2009, 12:00

1574 بینراوە


ئەى میللەتى بەشــخوراوى کورد کە تا ئەمســاتە وەختە بە دەســت دەســەڵاتدارانى ناشــەرعى کوردســتانەکەتەوە دەنگت کپ ئەکرێت و ژیانت ئەگێڕنەوە بۆ ســەردەمە تاریکەکان ، ئەو دەســەڵاتدار و ســەرانەى هەموو هەل و دەرفەتە ڕەخســاوەکانت لە کیس ئەدەن کە بە هیمەتى ووڵاتانى زلهێزى دنیا بۆمان فەراهەم کراوە نەک بە پیاوەتى و ئازایەتى حیزب و دەســەڵاتە گەندەڵەکانى کوردســتان ئەو هەل و فرســەتانەى بێگانانى دەرەوە قوربانیان بۆ دا و ڕۆڵەکانى ئەمەریکا و ڕۆژئاوا بوونە ســووتەمەنیەکەى کە ئێمە پێ بنێینە قۆناغێکى تازە لە پێکەوە ژیان و دامەزراندنى ســیســتەمى دیموکراســى و عەدالەت ، کەچى وا ئەمڕۆ حیزب و ســەرانى دەســەڵاتدارى ئەم دەڤەرە ئەو هەموو قوربانیانەى ئەو بێگانانەش ئەخەنە ژێر پێیان و ئەو هەل و فرســەتانە لە کیسى ئەم میللەتە نەگبەتە ئەدەن و زۆر بە ئاشــکرا و بێ شــەرمانە لە دەرفەتى هەڵبژاردنى ئەمجارەى کوردسـتاندا ڕووى دیکتاتۆرى و قبووڵنەکەرى بەرامبەرى خۆیان ئاشــکرا دەکەنەوە و بە بەرچاوى هەموو چاودێران و جیهان و ئەمەریکاشــەوە دیســان کردارى چەتەگەرێتى خۆیان بە ســەرســندوقەکانى دەنگداندا ئەنجام داو ســندووقەکانى دەنگدانیان پڕ کردەوە لە دەنگى ژەهراوى و درۆ تا بە هەر فڕ و فێڵێک بووە خۆیان ببنەوە بە حاکم و ســەردارى ئەم کوردســتانە نەگبەتە بۆ هەڵلووشــین و بە تاڵان بردنى ســەروەت و ســامانەکەى بۆ گیرفانى بنەماڵەکانیان، خەڵکى خێر نەدیوى کورد ئێمە هەموومان باش دەزانین چۆن دەنگمان داوە و چۆن لە بەیانیەوە زوو ســەرەمان گرتبوو بۆ دەنگدان کە بێگومان لە چاوى هەمووماندا ئەخوێندرایەوە کە جارێکى دیکە دەنگ بە دەســەڵاتدارانى پێشــوومان نادەینەوە و ڕەوانەى زبڵدانى مێژوویان ئەکەین ، بەڵام ئەوان بە پەلەقاژەى تەزویر و پڕ کردنى ســندووقەکان لە دەنگى ژەهراوى دەیانەوەێ ئەو ئاواتەمان ببەینە ژێر گڵ ، وە بە هاوکارى و بەرتیل خواردنى کۆمیســیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان ئەم کارەیان کرد بە تایبەتى لە هەولێر و دهۆک ، دیارە کۆمیســیۆنى ناوبراویش ســبەینێ بە تەمایە ئەنجامى ســەرەتایى ڕابگەیەنێت کە دیارە بەیاننامەیەکى درۆ و ســاختە دەبێت کە پێچەوانەى هەموو دەنگە دلێرەکانى ئێوە دەبێت و ئیرادەى ئێوە دەخەنەوە ژێر پێیان و دووبارە گەرەکیانە بمانکەنەوە کۆیلە و زەلیلى بەردەســتى خۆیان کە من بێگومانم کە میللەت ئەمەى قبووڵ نیە و ســەرۆک و پەرلەمانى ســاختەى ناوێت بۆیە ئەى خەڵکى ســتەمدیدەى کوردســتان هەر لە ســبەینێ زووتر نیەو پاش ڕاگەیاندنى ئەنجامە ســاختەکانى کۆمیســیۆنى باڵا بە دەیان و ســەدان هەزار بە شــێوەى شــەپۆلى دەریا بڕژێنە ســەر شــەقامەکانى کوردســتان و ئەو ئەنجامانەى هەڵبژاردن قبووڵ مەکەن و داواى دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن بکەنەوە لە ناوچە ســاختەلێکراوەکان، ئەم هەڵوێســتەتان هەروەکوو ئەو هەڵوێســتە ئەبێت کە میللەتى ئێران نواندیان دژى دەســەڵاتدارانى ووڵاتەکەیان کە بە ســاختە و درۆ ئەحمەدى نەژاد لە هەڵبژاردندا دەرچووە و خەڵکیش مەردانە ئەڕژێنە ســەر شــەقامەکان و قبووڵى ناکەن و ئێســتا پاش پتر لە مانگ و نیوێک خۆ پیشــاندان و مانگرتنیان هەر بەردەوامە و جیهانى دەرەوەش پشـتیوانیان لێ دەکەن ، خەڵکى بەشــمەینەتى کورد ئێوەش ئەبێت بە هەمان شــێوە خۆپیشــاندان و مانگرتنى ســەرانســەرى ئەنجام بدەن و لە هەموو دام و دەزگاکانى دەوڵەت مان بگرن و مەچنەوە ســەر کار و فەرمانەکانتان و شــەلەل بخەنە کارو بارەکانى حکوومەتەوە و خۆپێشــاندانى ڕۆژانە و بەردەوام ئەنجام بدەن تا ســەران و دەســەڵاتدارانى ئەم میللەتە ناچار ئەبن و ملکەچى داخوازیەکانتان دەبن بە دووبارە کردنەوەى دەنگدان لە ناوچە ســاختە لێکراوەکان. بێگوومان دەتوانن کارێک بکەن ببنە هەواڵى سەرەکى میدیاکانى جیهان و تەنانەت میللەتانى ئازادى جیهانیش پشــتیوانیمان لێ دەکەن ، دە دەســت لە ئێوە و قوەت لە خوا هەر لە ســـبەینێ زووتر نیە بڕژێنە ســەر شــەقام و جادەکان و مەســرەون تا ئاواتەکانتان دێتە دى لە هەڵبژاردن و دامەزراندنى حکوومەتێکى نوێ بۆ کوردســتان و ئێمەش وەکوو میللەتانى زیندووى جیهان لە دەســت پاوانکارى و تاکڕەوى حوکمڕنەکانمان ڕەها بین و یەکســانى و عەدالەت لە ووڵاتەکەماندا بچەســپێنین، وە داوا بکرێت هەموو بەرپرســەکانى کۆمیســیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان لاببرێن و دادگایى بکرێن بە تایبەتى ســەرۆکى ئەو کۆمیســیۆنە (فەرەج حەیدەرى) کە پێشــتر بەرپرســێکى باڵاى پارتى دیکتاتۆرى کوردســتان بووە و شــتى وا چۆن قبووڵ ئەکرێت کە کەســێکى ســەر بە حیزبێک بکرێتە ســەرۆکى کۆمیســیۆنێکى ئاوا هەسـتیار کە چارەنووســى میللەتێکى بخرێتە ژێر دەســت.

ســـلێمانى 28/7/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە