عادل موتحیدەو قارچكەى دارابەگ

Sunday, 10/07/2011, 12:00

976 بینراوە


لەوانەیە هەندێ خوێنەر بەو ناونیشانە سەر سام بن كاتێك قارچك لكێنراوە بە كۆمپانیایەكەوە یاخود وا بزانن دارا بەگ پیاوى ناو شەوچەرەكانى كۆنە ,

نەخێر مەبەستى من ئەوەیە ئەم كۆمپانیایەو سەرانى ئەم كۆمپانیایە وەك قارچكێك لە لوتكەى شاخێكدا بە بروسكەیەك لە دایك بونن , با مەبەستەكەم رونتر بڵێم پێم سەیرە لەم وڵاتە كە نمونەى روشدیو داراكان زۆرن كە لەپرێكا بون بەكورێك پێم سەیرە دەسەڵات كە خۆى شەریكو مایە كاریانە لەم قارچكە دەوڵەمەندانە ناپرسێتەوە كە ئاخۆ ئەمانە ئەو پارانەیان لە كوێوە هێناوە هیچ ناپرسن بەڵكو گەر پێشیان بڵێى ئەڵێن خوا پیانى داوە نازانم خوا چۆن پارە ئەیات بەم قومارچیو تەڵەكە بازانە .

خوا چۆن پارە دەدات بەدكتۆرو بەگێك كە سەرى سوجدەى بۆ خوا نەبردبێت بەڵكو من ئەڵێم ئەمانە خوا نەى داونەتێ بەڵكو مل شۆرى و میتێتى داویەتێ ئەگەرنا خێرە ئەم پیاوانەى سەهراتانەى ئەستەنبوڵ و ئەنتاڵیا بێنەوە ئەوكوردستانەى بە ناخۆشى بەجێیان هێشتوو بە خۆشیەكەى منداڵەكانیان بەزمانە بێگانەكانیان كەشوفش بەسەر گەنجانى ئەم وڵاتە لێبدەن و وابزانن ئێرەش وڵاتى بێگانەكانە كەئەوانى پەروەردە كردوە .

ئەبوایە حكومەت كە شەریكیانە لەم قارچكە دەوڵەمەندانەى بپرسیایە كە ئاخۆ ئەم ڤێلەو پارەو كۆمپانیاو خۆشگوزەرانیان لەكوێ هێناوە ,

ئەمەوێ لێرەدا ئەوش بڵێم روشدى سەعیدو هاوەڵەكانى زۆر بەرونى كار بۆ ناشرین كردنى كلتورو عاداتى ئەم كۆمەڵگایە دەكەن لە رێى بەرنامەكانى تەلەفزیۆنەكانیانەوە ئەم پیاوانە چونكە خۆیان لە هیچەوە هاتون و شارەزایى هیچ بوارێك نین لە پەخشى بەرنامەكانیان لە رەقێەوە داخڵى بانگدان ئەبن ئەمەیە كەناڵ ئەمەیە گێلكردنى عەقڵى خۆیان ,ئەمەوێ لە رێى ئەم نوسینە پێتان بڵێم كە ئێوە جاش و نۆكەرى ئەم دەسەڵاتەن كە لەكۆتایەكەیدا وەك كۆمپانیا خوێنمژەكانى موبارەك و ئەسەد تانلێدێ كە شەقى ئەم گەلە مەزلومەتان بەر ئەكەوێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە