په‌نجا و چوار پەڕلەمانتاری کورد لە بەغداد بێ سەروشوێنن

Thursday, 18/03/2010, 12:00

1371 بینراوە


په‌نجا و چوار ئەندام پەڕلەمانتاری ون بو ، لەگەڵ پێنج ئەندام پەڕلەمانتاری سەرکز ، لەبەغدای تاوان ، بۆچوار ساڵ هیچیان بەهیچ نەکرد .
بۆماوەی چوار ساڵە 59 ئەندامی کورد ، لە دەستنیشانکردنێکی حیزبی دا ، بە نوینەرایەتی گەلی کورد و هەرێمی کوردستان ، لە پەڕلەمانی عروبەو بەغدای تاواندا ، لەنێو هۆڵێکی بڕیاردەر لە چارەنوسی / کورد / عێراقێکی یەکگرتو/ چارەنوسی عروبەیی عێراق/ دراو و نەوت / شێوەی دەسەڵاتدارێتی عێراق ، بەشدارن.
عەرەب لەعێراقدا ، ڕێژەکەی چوار هێندەی کوردە . لە عیراق دا بۆ ماوەی هەشتا ساڵە سیستەمێک حوکم دەکات ، عەرەب برا گەورەو کورد برا پچوک ، گەلی کورد ژێردەستەو عەرەبی بەناوبرا سەردەستە ، بەزۆر و خۆویست بۆ عێراقێكی یەکگرتو ، بەبیری عروبەیی و لکێنراو بە نەتەوەی عەرەب و لەسەر پانتایی ئەم بیرە شۆڤینییە بە بەرنامەڕێژیی کاری لەسەر دەکرێت .
ساڵی 1933 کۆتایی ئینتیدابی بەریتانیا بوو لەسەر عێراق ، کێشەکانی کورد کەوتە قۆناغێکی نوێ ، لەو ڕۆژەوە کورد کەوتە نێوان دوو کەوانەی پیلانی لەناوبردن و سڕینەوە . ئەم پرۆژە شۆڤینییە لەدەسەڵاتی پاشایەتی و پاشان کۆماری و بەئێستای بەناو دیموکراتی لەجێبەجێکردندایە . لەماوەی هەشتا ساڵی ڕابردوو گفتوگۆکانی کورد لەبەغدای تاوان لەسەر یەک مێزو بەهەمان تێز بەهەمان بارگراوەندی عروبەیی بەردەوامە . کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان ، لەکۆتایی هەر گفتوگۆیەک پاش ئەوەی هیچ ئەنجامێک بونی نەبووە ، گەڕانەوە بۆ سەرەتا خواستی گەل بووەو هیچ سەرکردەیەک زاتی ژێر پێخستنی نەکردووە . ئەمەی ئێستا کەسەرەتاکەی بۆ حەوت ساڵە ، بیری سەرکردە لەنێو دوکەوانەی وەک (پێشەلکردنی خواستی گەل و پاراستنی حوکمی کورسی) لەنێوان کۆتایی و گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتایە . یان لەدەستدانی کورسی یان گەرانەوە بۆ خاڵی سفر ، ئەوان ئامادە نین کەرکوک بدەن ، سەرکردەکانی ئێمە هیچ هەڵوێست و پرۆژەیەکیان پێ نیە ، لەنێوان نەدان و بێ هەڵوێستیدا ، گەل یەکلایی کەرەوەی یەکەمە .
لەماوەی حەوت ساڵدا ، 59 مرۆڤی کورد ، لەژیر ناوی نوێنەرایەتی و پەڕلەمانیی کوردا لە بەغدای تاواندا ، بەهەژمار جەنگاوەری هەرە پێشەوەی مافەکانی کوردن ، چییان کردووە و بۆچی چون ؟ . ئەم پرسیارە مافی هەمو کوردێکە ، ئەگەر نوێنەری خەڵکن و بۆ مافەکانی ئێمە دێنە وەڵام ، ئەوان بستێک زەویان نەخستۆتە سەر ئەو شارو ناوچانەی کە 18 ساڵە بەدەست کوردەوەیە . ئەمان بەرهەمی نەوتی کوردستانیان خستە سەربەغداد و ئەوان بەخێری خۆیان بەشێکیان پێ داوینەتەوە ، ئەمان نەک نەیان توانی بستێک لەخاکی کوردستانی داگیرکراو بگێڕنەوە ، بەڵکو وردە وردە ئەوانی عروبە لەژێر ئەقڵی پچوکی ئەمان و وشەی بریقەداری دیموکراسیدا ، دەکشێن و پانتایی داخوازی و هیواکانی کورد تەسک دەکەنەوە . ئەم نوێنەرانەی کورد چیان بۆکردوین ، بەدەستهێنانی بودجە یان حیسەی نەوت ، یان پاڕانەوە بۆ ئەوەی ناوی پێشمەرگە وەک وشەیەکی پیرۆز سەیر بکرێت ، ئەمە چ جۆرەگێڵییەک و چ چاوەڕوانی و دەستگیرۆییەکە لەئاستی ئەوان . ئەوەی ئێوە دەیکەن بێ هۆ نییە ، گەر خێروبێری بۆخۆتانی تیا نەبێت ئەوەشتان نەدەکرد. چیتان بۆکردوین ؟ بەڵکو بەبونی ئێوە لەبەغدای تاوان ، گەورەترین شتان لەدەستداین ، (هیوای گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچەداگیرکراوەکانی ترو نیشتمانێکی سەربەخۆ) ، نمونەشمان ئەوەی بەعس بەپیلان و هێز بۆی نەکرا ئەوا لیستی (العیراقیە) ی عەلاوی بە دیمکراسیی کەرکوکی لەجەستەی کورد کردەوە .
حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان ئەوانەی کەئێوە دەستنیشانتان کردو کردتانە بەنوێنەری کورد بۆ پەڕلەمانی عێراقی داگیرکەرو خوێن خۆر ، لە کۆی پەنجاو نۆکەس تەنها پێنج کەسیان ئاکتیڤ و لە سەر " پانتی " (پانتایی + تەلەڤزوێن) تەلەڤزوێنەکان و ڕووی ڕۆژنامەکان و سەر بڵندگۆی ڕادوێکان جار جارە پێیان ئەشنا بوین ، ٥٤ کەسەکەی تر هیچ جوڵەو بونێکیان نییە و نابینرێت ، ئەی لەکوێن و لەچ بۆشاییەکی هۆڵی پەڕلەمانی عێراقدان ؟ . ئەمە چ تاوانێکە ئەم دەسەڵاتە ' دەرحەق بەم گەلەی دەکات ، ئەگەر هەر بۆ دەست بەرزکردنەوەو پڕکردنەوەی بۆشاییە ، نەدەکرا بۆ سەربەرزی خۆیان و ڕێزگرتن لە گەلەکەیان و وەک وەفایەک بۆ نیشتمان " 54 ژنە ئەنفالکراوی گەرمیانی خێرنەدیو و داماو و بێکەسیان ببردایەو لەجیاتی ئەوان بۆشایی کورسیەکانیان پێ پڕبکردایەتەوە. دەکرا ئەوان چالاکتر و بەهەست تر بونایە بۆ نیشتمان و لەبەرامبەر داخوازییەکانی نیشتمان نەک دەستیان هەڵدەبڕی بەڵکو شێری نێو بێشە دەبوون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە