مەحکوم کردنی ئەردۆغان لە ئەوروپا پەرەدەسێنێ

Tuesday, 08/11/2011, 12:00

1591 بینراوە


زۆرن ئەوانەی بە شانوو باڵی تەیب ئۆردۆغانیاندا هەڵئەداو بە کەسێكی میانرەویان دائەناوو ،بەفریادرەسی کێشەکانی دنیاوتورکیایان دائەنا، بەکێشەی کوردیشەوە.هەندێ لەو خۆشباوەرانە هەبوون ، ئێستاشی لەگەڵدابێت ،بەو کەسەی دائەنێن کە خودا بۆ سەر جەم مرۆڤایەتی رەوانەی کردووە،تا مرۆڤایەتی لە ناعەدالەتی رزگار بکات.ئەوەی زیاتر رێخۆشکەربوو بۆ ناودەرکردنی کاك تەیب ئۆردۆگان ،وە وەك فریادرەسێك وکەسێكی قارەمان بناسرێ،بەکارهێنانی ئاینی ئیسلام بووە بۆ مەرامە شاراوەکانی،دیارە پروپاگەندەوراگەیاندنە عەرەبی یەکان پشکی شێریان بەرکەوتووە لە گەورە کردنەوەی ناوی ئۆردۆغان.بەتایبەتی دوای بەرانگەربوونەوەی ئۆردۆغان لەگەڵ پێرێزدا*.تکایە برواننە لینکی خوارەوە،دواجاش کاتێ کەشتیەکی تورکی بەرەو غەزە بەرێکەوت وئیسرائیل تەقەی لێکردن وچەند تورکێكی کوشت وئۆردۆغان سوربوو لە سەر بچراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.بەکار هێنانی ئاینی ئیسلام شتێکی نوێ نی یە ،زۆر جار سەر کردەو لایەنە دژبەیەکەکان سودیان لە باکارهێنانی ئاینی ئیسلام بینییوە. وەك چۆن عوسمانلی یەکان کاتی خۆی ئاینیان باکار هێنابوو بۆ بەرقەراربوونی ئیمپراتۆرێتیەکەیان بۆ زیاتر لە پێنج سەدە.دواتریش بۆ جینۆسایدکردنی ئەرمەنەکان کە بەداخەوە بەیارمەتی کوردەکان ئەنجام دراوە ،ئەو کوردە خۆشباوەرانەی کە نمونەیان تائێستا لەناوماندا هەر ماوە.وەك چۆن هاریکاری عوسمانلی یەکانیان دەکرد دژی ئەرمەنیەکان بە بیانووی ئەوان غەیرە دینن وپیسن هەمان شێوە،کورد زۆر جاری تریش بەم دەهۆڵ وئاوازانە هەڵپەریووەو باشترین نمونەش لەوانەیە بەشداری کردنی کوردبووە لە شەری دژ بە ئیسرائیل لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو ،کە بەداخەوە وەك ووتراوە رێژەی کورد لەعەرەبی عیراق زۆر تربووە لەو شەرەدا ،بۆیە کورد هەموو کات ستووی ئەو ئاگرانە بووە کە دوورتر ودورتری کردوونەتەوە لە ماڵی خۆی.ئەم فریاد رەسەی ئاینی ئیسلام و مرۆڤایەتی تادێ زیاتر دەمامکەکەی لائەچێ ورووی راستە قینەی دەرئەکەوێ .
رەنگە جێی خۆی بێ بڵێم ،ئێستا زیاتر دڵنیام ،کە بومەلەرزەکەی شاری وان دەسکردی تورکیا بووە ،چونکە هاودەم لە گەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیای دژ بە گەریلاکانی پێ کە کە ،بومەلەرزەکەش روویدا ، تەنها بۆ ئەوەی جیهان بەهۆی ئەو کارەساتەوە ،بە کارهێنانی چەکی کیمیای لە یاد چێ وکەس نەپەرژێ بیر لەو روداوە بکاتەوە،بۆ بەهێزی کردارەکەشی رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆن دژی پێ کە کە تەواو بووە. ئەمەشیان حەدەسێکی گەورە بوو کە جیهان بە تامەزرۆوە چاوەروانی دەکرد ،کە بەداخەوە بۆ هەمان مەبەست بەکاری هێنا .ئەوەی لام ئاسای بوو دەنگێ هەبێ باوەر بە ،تێوەگلانی تورکیا نەکات لە بوومە لەرزەکەی وان .

چەند کەسێکی ساویلکە گومانی ئەوشیان کردبوو کە هێزێ هەبێ بتوانێ شتی وا دوروست بکات ،بەو پێ یەی کە ئەمێریکا بە کاری نە هێناوە لە شەری ئەفغانستاندا .بە راستی لام سەیر نی یە کاسانی وا ساویلکە هەن لە ناوماندا ،ئەی ئەگەر بزانی تەوای سەروبەندی قاعیدەو بن لادنیش دورست کەری ئەمەریکایە چی دەڵێی ،یان یانزەی سپتەمبەر ،سینارێۆیەکی ئەمەریکی یە چی دەڵێی؟؟؟
لە دوای بەکارهێنانی چەکی کیمیای لە لایەن تورکیا بە رابەرایەتی ئۆردغان ،دڵسۆزانی مرۆڤایەتی وغەم خۆرانی ئینسانی یەت ،لە ئەڵمانیاو چەند ووڵاتێکی تری ئەوروپی مەحکومی ئەم کارە نا مرۆڤایەتی یانەیان کردوو،شکاتیان دژی ئۆردۆغان ئەنجام دا ،بەو پێ یەی یاسایەك لە ئەڵمانیا هەیە ،کە رێ ئەدات سیاسەت مەداران وزانایان سکاڵا وشکایەت دژی هەڵسوکەوت وکرداری دژە مرۆڤایەتی تۆمار بکەن ،چەند راۆێژ کارێك وچەند زاناو سیاسەت مەدارێ ،هەڵساون بە تۆمارکردنی شکات وسکاڵا لە دادگای باڵا دژی ئۆردۆغان ،بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراووعیدام کردنی دەکەس بە بێ بریاری دادگاو ئەشکەنجەدان.شایەنی باسە ئەم یاسایە لە ساڵی ٢٠٠٢ کاری پێدەکرێ ،بۆی هەیە ئەو کردارانە تاوتێ بکات کە لە دەرەوەی سنوری ئەڵمانیاش ئەنجام دەدرێ .
تکایە برواننە ئەو رۆژنامەیەی کە هەواڵەکەی بڵاووکردۆتەوە، بە ئەڵمانی فەرموون:
بۆ تێگەیشتن لە خوێندنەوەی تێکستە ئەڵمانییەکە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە وەریبگێنە سەر ئەو زمانەی کە لێی تێدەگەن:

ئەمەش لینکی ئەو پارچە ڤیدێۆیەیە کە تەیب ئۆردۆغان بەرامبەر پێرێز دەگرێ و وەك مناڵ تورە دەبێ وسەکۆی گفتوگۆ چۆڵ دەکات فەرموون.

******************

******************

نەهرۆ
‎7. ‎November ‎2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە