شێواندنی زمانی کوردی و لە ئەستۆی ڕاگەیاندنەکاندایە (بەشەی یەکەم)

Sunday, 20/05/2012, 12:00

1983 بینراوە


وەک دەووترێت ڕاگەیاندن بە دەسەڵاتی چوارەم ناو دەبرێت، بەڵام لەگەیاندنی ووشەدا ڕاگەیاندنی بینراو بیستراو ئەتوانم بڵێم دەسەڵاتی یەکەمی هەیە، چون هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە خوێندەوار و نەخوێندەوار ئاستبەرز و ئاست مام ناوەند گوێ گر و بینەری دەبن بزانین چۆن؟
نمونەیەکی هەنوکەیی (پاکەیج) کە ووشەیەکی بێگانەیە چون لە ڕاگەیاندنەکانمانەوە بەکارهات، ڕێژەیەکی زۆر لە کۆمەڵگەکەمان کەوتنە بەکارهێنانی ئەم ووشەیە تەنانەت هەندیک لەوانە پێدەچێت نە لە واتایی ئەم ووشە بەتەواوی تێدەگەن وە نەدەزانن لە بنەڕەت دا لەچ زمانێکەو ڕاگەیاندنی کوردی دزیویەتی.
با بێینە سەر ووشەی (خانەوادە) خانەوادە ووشەیەکی فارسی یە واتا خێزان بەڵام لە ڕاگەیاندنە کوردی یەکانەوە، بێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرانبەر بەزمانەکەمان دەکەونە بەکارهێنانی. جا هەندێکیان نەک هەر ئەم نابەجێییە دەکەن، بەڵکو بۆ واتای بنەماڵە بەکاردەهێنن خۆی خانەوادە لە زمانی فارسیدا لە چوار دیوار دەرناچێت واتا خێزان.
باشە خۆگەر ئێمە ووشەیەکمان نەبوایە بۆ ئەو واتایە ئەو کات چار ناچار بوو بەڵام خۆ ئێمە خێزانمان، هەیە وەگەر لە چوار دیواری ماڵ دەرچوو ووشەیەکی ڕەسەنی کوردیمان هەیە ئەویش (بنەماڵەیە)، ئەی باشە گەر بنەماڵەش بەگونجاو نازانن خۆ ووشەیەکی دیمان هەیە ئەویش (ماڵبات)ە کە برایانی باکورمان بەکاری دەهێنن زیاتر، خۆ گەر ئێمە ووشەی (ماڵبات) بەکاربهێنین ووشەی خۆمانە و کەس مافی ئەوەی نی یە تاوانبارمان کات بەدزینی ووشە.
با بێینە سەر ووشەیەکی دی ئەویش ووشەی (فاکتەر)ە کە بە واتای هۆکار دێت وەک ئاماژەم، پێکرد لەسەرەوە گەر ووشەیەکی ڕەسەنمان نەبوایە چار نا چار بوو باشە بابزانین ئەم ڕاگەیەندکارانەی خۆمان ئەوەندە ئینگلیزیەکەیان باشە کوردی یەکەیان لە بیرچووەتەوە؟! 
با بێین ئێمە چاوێک بخشێنین بە نێو هەواڵی هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان دا پێم وابێت زۆربەی زۆری ئێمە ناوی ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی ئینگلاند و یانەی مانچێستەر یوونایتدی بیستبێت ئەویش (وەین ڕونی)ە، کە سپێلی ناوی یەکەم و دووەمی بەم شێوەیە(wayne rooney ) جا بابزانین ڕاگەیاندنەکانی خۆمان چۆن ناوی ئەم کەسە دینن یان دەی نووسن ؟
پێش ئەوە لینکەکان ببینین پێم باشە زیاتر ناوی ئەم کەسە شی بکەمەوە وەین واتا (Wagon Maker) واتا ئەوکەسەی کەفارگۆن دروست دەکات
باشە گەر ناوی وەین بە واین بوترێت ئەبوایە نوسینەکەی بەم شێوە بوایە( wine )کە مە‌حاڵە چون ئەمە واتا (مەی)دەکات وە بە ناوی دووەمی دەڵین(رۆنی) کە (ڕوونی)یە گەر (ڕۆنی) بوایە، وەک ڕاگەیاندنەکان دەڵێن دەبوایە بەم شێوە بنوسرایە( roney ) ئەمە وەک چیرۆکی حەزرەتی حەسەن و حسین)ەکەی لێهات نازانم لە کوێوە بۆیان ڕاستەوەکەم نمونەی زیاتر هەیە نامەوێت بابەتەکە دوور و درێژترکەم گەر مراوی نەبن ئەمە بەسە.(وەین) بزانێت لە ڕاگەیاندنی کوردیدا، پێی دەڵێن واین ئەوە ئەو قژە شەتڵ کراوەی بەسەر خۆیەوە دەڕنێیەوە.
تەنها ماوەتەوە بڵێم ڕاگەیاندنێک نەتوانێت ناوی کەسێک وەک خۆی بڵێت باشە چۆن بڕوایان پێبکەم لە وەرگێڕانی هەواڵ و بەرنامەکانیان دا؟!
سەرەتا لینکی کوردسات کە من بۆ خۆم لە زۆر لاوە بە پێشکەوتووی دەزانم بەڵام ئەویش بێ بەش نییە لەم هەڵەیە.
http://www.kurdsat.tv
کەی ئین ئێن و هەمان هەڵە .
http://www.knnc.net
گوڵان و هەمان هەڵە.
http://www.gulan-media.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە