تاڵەبانى بۆ كۆسرەتى دواى خۆى خستوە بۆ كەركوك

Friday, 18/09/2009, 12:00

1667 بینراوە


ئەگەر شیكاریەكى وورد بكەین بۆ ئەو دەورەى ئێستا تاڵەبانى ئەیدات بە كۆسرەت باش تێ دەگەین كە تاڵەبانى لە ناچاریدا ئەمە دەكات , ئەو هەرچەندە لە بنەڕەتا بڕواى بە كۆسرەت نیە بەڵام ئەمڕۆ ناچارە ئەمە بكات چونكە بەشێكى كادرەكانى ئەو ناوچەیە سەر بەباڵى كۆسرەتن و لە قسەى ئەو دەرناچن , تاڵەبانیش ئەمە باش ئەزانێ و ئەیەوێت ئەگەر شكستى تر ى توش بوو ئۆباڵەكەى بداتبە ملى كۆسرەتدا , تاڵەبانى كەسێكە بڕواى بە ئیشى بە كۆمەڵ نیە و بەردەوام حەز بەوە دەكات خۆى هەموو ئیشەكان بكات , نمونەكانى پێشوترى تاڵەبانى ئەمە دەردەخەن , بەڵام شكستى ئەم جارەى تاڵەبانى لە سلێمانى كە خۆى سەرپەرشتى سلێمانى ئەكرد ئەوەى سەلماند كە تاكڕەوى تاڵەبانى واى كرد كەس تاقەتى ئیشى نەبێت و وەكو پێویست و گوڕنەتەڵى ساحەكە هەر تاڵەبانى بوو , تاڵەبانیش ئەوە حاڵەكەى بوو كە بەهەزاران تكاو ڕجا لەم سەرۆك عەشیرەت و هۆز و مستەشارو ئەم و ئەو بەخشینەوەى سەیارە و دەمانچە و پارەى مۆڵ و بۆ نەخوێنەوارەكانیش لاپتۆپ هیچى بە هیچ نەكرد , ئۆباڵى هەمو شكستەكانیش گەڕایەوە بۆ تاڵەبانى كە بانگەشەى بۆ بارزانى كردوە , تاڵەبانى ئەیەوێت ئەمجارە ئیشەكان هەموى خۆى نەیكات ئەویش لەبەر ئەوەى ئەزانێ شكستێكى تر چاوەڕێیەتى بۆیە ئەیەوێت ئەمجارە ئەوە لەسەر خۆى لابەرێت و بیداتە ملى كۆسرەت , لە دوایى هاتنە دەرەوەى باڵى ڕیفۆرم تاڵەبانى واى ئەزانى ڕزگارى ئەبێت بەڵام ئەوەتا ئێستا بێجگە لە باڵى ڕیفۆرم گیریشى خواردوە بەدەست باڵەكەى كۆسرەتیشەوە , كۆسرەت داواى هەرچى بكات تاڵەبانى ناڵێ نا , ئەندام پەرلەمان زۆربەى هى كۆسرەتن , وەزیرەكان زۆربەى هى كۆسرەتن , تاڵەبانى ئەزانێ هەر كۆسرەت توڕە بێت ئیتر تاڵەبانى هیچى نامێنێ , بۆیە ئەو ترسەى هەیەتى ئەوەیە , تاڵەبانى لە ڕقى كاك نەوشیروان گرنگى زۆرى داوە بە كۆسرەت, هەرچى ئەو بیڵَێ نەكردنى نیە , باشیش ئەزانێ كە ئەم جارەش وەكو جارى پێشوتر كۆسرەتیش لەبەردەم ناڕەزایەتى خەڵكدا هیچى پێ ناكرێ بۆیە تاڵەبانى ئەوەى پێ باشترە هەم كۆسرەت زیندووبكاتەوە و هەمیش دۆڕاندنەكان دابەش بكات , ئەگینا تاڵەبانى هیچ ئیشى بە كۆسرەت نیە , ئەو هاش و هوشەى ئەمجارە كۆسرەت كردى بەوەى ووتبوى بە تاڵەبانى و دكتۆر بەرهەم نەیان توانى سلێمانى بەرنەوە , تاڵەبانى ئەیەوێت ئەمجارە ئەو پێى بڵێ تۆم كرد بە هەموو شتێك كەچى تۆش هیچت پێ نەكرا , هەموو كۆسرەت ئەناسین , باش ئەزانین زۆربەى ئەو گەندەڵى و تەكەتول بازى و پیاوپیاوێنەى ناو یەكێتى كۆسرەت دروستى كرد ,بەڵام بەم دەورەى ئەم جارەى تاڵەبانى ئەیەوێت جارێكى تر كۆسرەت بۆ هەندێك كەس زیندوو بكاتەوە و بڵێت ئەوە كۆسرەت ماوە , تاڵەبانى لە ترسى نەمانى ئەوە دەكات , بەڵام تاڵەبانى ئەو هەقەش لە كۆسرەت هەر ئەكاتەوە كە جارەكانى پێشوتر هەرزووزوو ئیستقالەى ئەنوسى و پشتكیرى باڵى ڕیفۆرمى ئەكر د بەڵام جارێ وەزعەكە لەبار نیە بۆ تاڵەبانى بۆیەلە ناچاریدا و بۆ ئەوەى كۆسرەت قەت بیر لەوە نەكاتەوە بەم لاو ئەو لادا بڕوات تاڵەبانى وتەنى كۆسرەت سەرە ڕۆییە بۆیە بردویەتیە كەركوك و جارێ بەستویەتیەوە , ئەوەى هانى تاڵەبانى داوە ئەمە بكات تەنها ئەو ترسەیە كە لە سلێمانى بینى , ترسێكى وا كە لە بیر چونەوەى زەحمەتە , گۆڕان دەستێكیان لێ وەشاندوە مەگەر بە مردن تاڵەبانى بیرى بچێتەوە , كۆسرەت نەیتوانى دێیەكەى خۆى وا لێ بكات دەنگ بدەن بە كوردستانى , ئێستا تاڵەبانى بەتەمایە كۆسرەت كەركوكى بۆ بەرێتەوە , بۆیە هێنانى بۆ كەركوك شتێكى خراپ نیە بۆ تاڵەبانى و هەندێ وردە ئیشى پێ ئەكات و لە حیزبیش ماوەیەك دورى ئەخاتەوە بۆ ئەوەى نەپرژێتە سەر شتى تر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە