گه‌نده‌ڵیه‌کی تری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی - بەڵگە-٣

Sunday, 22/05/2011, 12:00

1952 بینراوە


(هەفتەیەكە نانە رەقە دەخۆم، هیچ شتێكم لە ماڵ نییە، كەسوكارم لەبەر هەژاری لە خۆم ناگرن، تەنیا ئەو خوا گەورەیەم بۆ ماوەتەوە، ئێستا چاوەڕێی كەسێك دەكەم بمرێ و بچمە پرسەكەی نانێك بخۆم و هەندێك پارە كۆبكەمەوە).
ئەمە قسەی سۆماڵیەکی برسی و قوربانی شەڕی قەبیلەیی نیە ئەمە لەزاری ئافەرتێک دێتەدەرێ بەناوی کەژاڵ کەریم تەمەن ٣٥ ساڵ لە ناحیەی حاجی ئاوا لەژێر چادردا لەگەڵ سەگێکدا دەژی.
فەرموون ئەمەش بەڵگەیەکی تری ئەو سەرۆکەی خۆی بە خاوەنی ئەو گۆمەڵگایە دەزانێت کە کەژاڵەکان تێیدا شەوان بەبرسیەتی سەردەخەنە سەر سەرین و هەمیشە لافی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئازادی کوردستانمان پێ دەفرۆشن
لینکەکە لەخوارەوە ببینن.
(مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی خاوەنی ١٨٠ کۆمپانایان لە تورکیا)
بەپێی هەندێک بەڵگە لەکە ڕۆژنامەی ئاکشەمی تورکی لەلایەن گولەر کومروچو بڵاو کراوەتەوە لەزاری ڕاوێژکارێکی بازرگانی دەرەوەی تورکیا کەنەیویستوە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت دەڵێت: هەموو لق و کۆمپانیاکانی بازرگانی مەشروبات و جگەرە لەدەستی خێزانی مەسعود بارزانی دایە کەلە بەندەری مێرسینی تورکیاوە بەڕێی شاحینە دەگوازرێتەوە بۆ خابوور.
کارگە و کۆمپانیای بارزانیان دەکەوێتە شارەکانی مێرسین،وان و ناوچەی گاپی دیاربەکر و کۆی دەکاتە ١٨٠ کۆمپانیا و کارگە
هەربەپێی ئەو ڕاپۆرتە جگە لە شاحینەکانی سەر بەکۆمپانیاکانی خۆیان هەر شاحینەیەک لە تورکیاوە دەچێتە عێراق ٤٠٠ دۆلاری وەک گومرگ لێ وەردەگیرێت و ئەمەش ساڵانە دەکاتە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار (زۆربەی ئەو پارەیە دەچێتە گیرفانی بنەماڵەی بارزانیەوە..وەرگێڕ)..
کۆمپانیای تیگریس بۆ بیناسازی کەلە نێوان تورکیا و کوردستاندا کاردەکات سەرمایەیەکی خەیاڵی لەسەر خەوێنراوە سەر بە ماڵی بارزانیانە و لەلایەن فەردا جەمیلۆغڵو بوڕێوە دەچێت.
فەردا جەمیل ۆغڵو کێیە؟
ئەم ئافرەتە کچی جەمیل پاشایە کەلە پاشاکانی دیاربەکرن و باپیری زەمانی عوسمانلی ١٦ ساڵ حاکمی یەمەن بوە ، خوشکێکی دراوە بە برایەکی مەسعود بارزانی (لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ناوی براکەی مەسعود بارزانی نەکراوە،، ئاشکرایە مەلا مستەفا هەمیشە خزمایەتی لەگەڵ بنەماڵەی پاشا و ئاغایان بەستوە وەک دەزانن ساڵانە ڤیستیڤاڵی جەمیلۆغڵو لە هەولێر بەڕێوە دەچێت،، وەرگێڕ).
ڕاپۆرتەکە دەڵێت: هەموو جۆرە بازرگانیەکانی جگەرە،مەشروب،چا،برنج و شەکر لەدەستی نێچیرڤان بەرزانیدایە، جگەرە لە بەندەرەکانی بەشی یۆنانی قوبروس و بەندەری مێرسینی تورکیاوە وەردەگیرێت و لەوێوە بە حیمایەتی گروپی تایبەتی خۆیان بۆ پارێزگاری کردنی بۆ باکوری عێراق بەڕێ دەکرێت.
هەروەها ڕێگای هەوای تورکیا واتە هێڵی فڕۆکەوانی تورکیا کە ئۆفیسی لە کوردستان هەیە و فڕۆکەکانیان لەنێوان کوردستان و دەرەوەدا کار دەکات وەک لە ڕۆژانی ڕابردودا بینیمان ئەردۆغانی سەرک وەزیرانی تورکیا قردێلە سورەکەی بۆ پچڕاند، لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە لەدەستی برازایەکی مەسعود بەرزانیدایە بەناوی سەردار بارزانی.




ڕاپۆرتە لەزاری پارێزەر موحەمەد عەلی ئۆزتورکەوە دەڵێت: بارزانیەکان بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار ساختەکاریان لەگەڵ شەریک و کۆمپانیا تورکیەکان کردوە لە ناوچەی بازرگانی ئەنتاڵیا. ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی دەعوا لەسەر مەسعود بارزانی بکرێتەوە لە دادگای ئەنتاڵیا
ئۆزتورک دەڵێت: بەمەبەستی کڕینی پێداویستی بۆ دروست کردنی ئوتێلێکی پێنج ئەستێرە پیاوەکانی بارزانی چەک یان لەجێی پارە داوە بە کۆمپانیاکان و چەکەکانیش ساختە دەرچوون، بۆیە دەبێت قەرەبوویان بکرێتەوە و ڕاستەوخۆ مەسعود بارزانیان بە سزای ١٠ ملیۆن دۆلار لەو کارە تاوانبار کردوە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەنوسینێکی مایکل ڕۆبین دەکریت کەلە ڕۆژنامەی دەیلی ستاردا نوسیویەتی: مەسعود بارزانی بەس تەنها خۆی خاوەنی ٢ ملیار دۆلارە.
لەگۆشەیەکی راپۆرتەکەدا نوسراوە کە ٥٠ پەرلەمانتاری سەر بە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەلاتداری تورکیا پەیوەندی جدی و پتەویان لەگەڵ مەسعود بارزانی هەیە (ئیمە ڕۆژانە سیاسەتی زاڵم و بێ ڕەحمانەی ئەو پارتە و پەرلەمانتارەکانی لەبەرامبەر برا و خوشکە کوردەکانمان لە باکوری کوردستان دەبینین جا پەیوەندیا بارزانی لەسەر چی بنەمایەکە ئەوەشمان بۆ ئاشکرا دەبێت،، وەرگێڕ)
ئەم ڕاپۆرتە بۆمان دەردەخات کە هەموو بازرگانی و بگرە سەروەت و سامانی کوردستان لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە قۆرخ کراوە و ساڵانە بە ملیاران دۆلار دەچێتە سەر بانکەکانیان ، گەلی کوردی هەژاریش دەبێت خزمەتکاریان بێت.
(چاوەڕێی بەشی ٤ بن)
  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە