ئوسامە جەمیل عەلى كاندیدى ژمارە(1)ى لیستى یەكگرتووى ئیسلامى (315) پارێزگاى هەولێر بۆ كوردستانپۆست ده‌دوێت.

Thursday, 04/03/2010, 12:00

1803 بینراوە



 
 ئوسامە جەمیل عەلى كاندیدى ژمارە(1)ى لیستى یەكگرتووى ئیسلامى (315) پارێزگاى هەولێر لە گفتوگۆیەكى كوردستان پۆست قسەكانى دەسەڵاتى كوردى بە قسەى بێ سەرەو بەرە ناو دەبات "
 
 
 ساڵی 2005 هەر لەسعات 9ى بەیانی فۆرم تەواوكراو هەمووی پڕكرایەوە و تەزویركرا،بۆیە هەولێر چووە لیستی رەشەوە.. لە ساڵی 2009 ش ، دەیان پاسی پڕكراو لە تەزویرچی لە بارەگای حزبی دەسەڵاتدار بەرەوبنكەكان دەنگ دان بەرێ كران و ئەو تەزویرەی لە هەولێری پایتەخت كرا لە هیچ شوێنێكی دیكەی دنیانەكرا".
 
 هەمیشە سەیركردنى تاك لە ڕوانگەى دەسەڵاتەوە ئەوەیە كە تا چەند لەگەڵ ئەو حزبەى كە دەسەڵاتى بەدەستە ئەگەر ئەندامى ئەو حزبەى دەسەڵاتى بەدەستە ئەوە تۆ هاوڵاتیەكى باش و ساڵحى .خۆ ئەگەر ئەندامى ئەو حزبەش نەبیت ئەوە خائینیت و بە دژى دەسەڵات ناوت دەبەن بۆ دبنێت و پییادا هەڵداو"
 دەربارەى پەیوەندى نێوان دەسەڵات و تاكى كوردى لە سەرەتاى گفتوگۆكەى ئاماژە دەدات :"پەیوەندى نێوان دەسەڵات و تاك پەیوەندیەكى زۆر نادیموكراسى و ناتەندروست و و دەتەوێت ئەو ئەزمونە وێران بكەیت و دەستێكت لە پشتەوەیە بۆ تێكدانى ئەو ئەزمونە ,دەسەڵاتیش هەمووكات ئەو هاوڵاتیەى دەوێت كە دەست لە سەر سنگى هەمیشە سەیركردنى تاك لە ڕوانگەى دەسەڵاتەوە ئەوەیە كە تا چەند لەگەڵ ئەو حزبەى كە دەسەڵاتى بەدەستە ئەگەر ئەندامى ئەو حزبەى دەسەڵاتى بەدەستە ئەوە تۆ هاوڵاتیەكى باش و ساڵحى .خۆ ئەگەر ئەندامى ئەو حزبەش نەبیت ئەوە
 خائینیت و بە دژى دەسەڵات ناوت دەبەن بۆ دبنێت و پییادا هەڵداو , بۆیە هیچ جۆرە پردێك نابینم لە نیوان تاك و دەسەڵات تەنانەت تا ئێستاش بە حكومى ئەوەى هەردوو ئیدارەیەو سلێمانى یەكێتى كۆنترۆڵى كردووە هەولێر و دهۆكیش پارتى ,تاكێكى سەر بە پارتى بە چپەچپ قسە دەكات لە ناو دامودەزگا حكومیەكان وە تاكێكى پارتیش بە هەمان شێوە لە ناو دامودەزگا حكومیەكان , وە نایانەوێت بە یەك چاو سەیرى هاوڵاتیان بكەن بەڵكو سەیر دەكەن تۆ سەر بەچ حزب و لایەنێكى ئەو كات بە پێى ئەوە سەیرت دەكەن "
 
 تاكە شتێك كە دەسەڵاتى كوردى بۆ گەنجی كردبێ ، یاكردوویەتی بە سوتەمەنی شەڕی براكوژی، یا گۆرانیبێژێكی هێناوە تا گەنج لەلەش و لارو كەمەری بۆ ساتێك بەنج بێ"
 كاندیدى لیستى یەكگرتووى ئیسلامى بۆ پەرلەمانى عیراقى لەسەرەتاى گفتوگۆكەیدا لە گەڵ كوردستان پۆست نیگەرانى خۆى لە دەسەڵات و ئەزمونى 18 ساڵەى حكومى ئەو دوو حزبە دەردەبڕێت و لەوبارەیەوە دەڵێت :"
 جێگای داخە ماوەی (18)ساڵە دەسەڵاتی كوردی نەیتوانی شتێكی تازە بهێنێتە ئاراوە.. گەلی كورد لە باشوری كوردستان بە كۆڵانێكدا دەڕۆن ئەو سەری داخراوە، گرفتەكە لەوەدایە هەمیشەخەمی گەورەی دەسەڵات گەورەكردن و كەلەگەت كردنی حزب بووە،ئاخیر شت كە بیریشی لێ نەكردبێتەوە خەمەكانی هاوڵاتییە، هەمووشتێك لە خزمەتی حزب دابوە، واتە! حزب دایكە ، حزب باوكە ، حزب هەمووشتێكەو دەبیچ هەمووشتێكیش لە پێناو و بەرژەوەندی حزب و كەسەباڵاكانی حزبدابوو.... گەنجیش كە توێژێكی دیار و بنیاتنەری كۆمەڵگا و دەوڵەتە،دیارە كە هیچی بۆ نەكراوە و ئەم
 توێژە گرنگە لە بازنەیەكی داخراودا خولاوەتەوە... تاكە شتێك كە دەسەڵات بۆ گەنجی كردبێ ، یاكردوویەتی بە سوتەمەنی شەڕی براكوژی، یا گۆرانیبێژێكی هێناوە تا گەنج لەلەش و لارو كەمەری بۆ ساتێك بەنج بێ .... بۆ یە گەنج كە ئەم وەزعە دەبینێ و دەگاتە قۆناغی رنینەوەی بەری ڕەنجی ، هیچ نا بینێ و هیچی بۆ نەكراوە...
 بیر لە شتێك شوێنێك دەكاتەوە پەنای بۆ بەرێ.. من فۆرمێكی (8)پرسیاریم دابەشی سەر (200) گەنج كرد، كە تیایدا لە پرسیارێكدا وتبووم هەلت بۆ بڕەخسێ ئەم وڵاتە جێ دەهێڵی..
 لەم 300 گەنجە 290ی وتبوویان بەڵێ !
 ئەم بەڵێ یە ئەوە دەسەلمێنێ كە دەسەڵات هیچی بۆ گەنج نەكردووە و بەنیازیش نییە هیچ بكات.... گەنجان بە چاوی خۆیان دەبنن كوڕانی بەرپرسەكان چۆن دەژین و چۆن ژیان بەسەر دەبەن،كەچی خۆیان چۆنن!!
 بۆیەبیر لە هەندەران دەكنەوە كە دیارە ئەویش چارەسەرێكی كاتییە نەك سەرتاسەری ، ئەگەر ئاما رێك بكەین دەبینین ئەوەندەی گەنج لە ژێر باڵی دەسەلاتی كوردی چۆتە هەندەران،نیوئەوەندەی لە ژێر ستەمی حكومەت دوژمنەكانی یەك لە دوای یەكی كورد نەچوونە دەرەوە..
 جیاوازی دەسەڵاتی كورد لەوەدا دەردەكەوێ كە حزب ڕەگ و ریشەی داكوتاوە بەناخی هەموو جومگەكانی حكومەت و ئیدارەی وڵات،وای لێ هاتووە بە دیار ئاوێنەش بوەستی بچم و رەزای حزب دەبینی، دیارە ئەوەش زیانێكی كوشندەی بە حكومەت و ژیان و تەنانەت هەناسەی هاوڵاتیانیش گەیاندوە.. هەمووشتەكان لە ئۆرگانەكان و ناوەندەكانی حزب دەكوڵێنرێ پاشان وەكو هێلكە یەك دەبڕدرایە پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەكانیش دەنگیان لەسەردەدا.. بەڵام سوپاس بۆ خوا لەم خولەدا ئۆپۆزسیۆن بە هێزە و لە هەوڵێكی جددی دایە بۆ ئەوەی پەرلەمان بە هێزبێتەوە و رۆڵی
 كاریگەری خۆی ببینێ بۆ راست كردنەوەی سەرجەم هەڵەكان و حكومەت و دەزگاكان لەچوارچێوەی دەستوور و یاسادا ئیش بكات و چی دی ئەم حاڵەتە سارد و سڕەی جاران دوبارە نەبێتەوە.. بەداخەوە وەزعی سیاسی و ئیدارەی بەغدا بە هێزتر و پتەوترە
 
 
 .. دەبێ هەنگاوەكان جددی تر بكرێن و دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمیش بچێتە چوارچێوەی ئەو یاسایانەوە كەوەكو سەرۆكی هەرێم مامەڵە لەگەڵ روداوەكان بكا نەك وەكو سەرۆكی حیزبێك!!
 ئوسامە لە بەشێكى ترى گفتۆكەیدا لەگەڵ كوردستان پۆست ئاماژە دەدات بە دەسەڵاتى سەرۆكى هەرێم و شێوازى هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم و پێشى وایە سەرۆكى هەرێم نەیتوانیوە وەك سەرۆكى هەرێم مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكان بكات ,زیاتر وەك سەرۆكى حزبێك مامەڵەى كردووە لەو بارەیەوە وتى :"
 بەڕای من گرنگ نیە سەرۆكی هەرێم چۆن هەلدەبژێردرێ،گرنگ ئەوەیە تا چەند دەتوانێ سەرۆكی هەموو گەلی كوردستان بێت و چۆن مامەڵەیەكی یاساییانە لەگەڵ سەرجەم روداوەكان دەكات و بەرگری لە حزب ناكاو سەرجەم هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی هەمیشە لە بەرژەوەندی باڵای گەل ئیش دەكات، گرفتی ئێستای بەغدا لە شتی زۆر لەمانە گەورەتر رەنگ دەداتەوە بڕگەیەكی لاوەكی دەستوری...بەرنامەی من لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق بە پلەیەك مەسەلەی هاوڵاتییە.. دەبێ هاوڵاتی لەسەرەوەی هەموو شتێك بێت .
 
 
 كەسەیری دروشم و بەرنامەی كاری لیستی هاوپەیمانی دەكەی هەمان بەرنامە و دروشمە كە ساڵی 2005 بەرزیان كردبۆوە،كەواتە شتێكی ئەوتۆنەكراوە،لەلایەكی دیكەش هێندەی بەرژەوەندی حزب خەمی لێخوراوە ئەوەندە خەم لەبەرژەوەندیە باڵاكانی گەلی كورد نەخوراوە.. بۆیە دەتوانین بڵێن : شتێكی ئەوتۆنەكراوە..
 جگە لەوەش لیستەگەورەكانی عێراق. بە یەكێتی و پارتیشەوە، هەمیشە كێشەكانیان لەودیوی پەرلەمانەوە چارەسەركردووە و تەنها ئەركی ئەندامانی پەرلەمان دەست بەرزكردنەوە بووە،ڕەنگە ئەندام پەرلەمانەكان بۆ شتی شەخێی خۆیان سوودی باشیان بینیوە و كاری باشیان كردبێ بەڵام بۆ ئەو خەڵكەی كە بونەتە نوێنەریان بەدڵنیاییەو دەڵێم: شتێكی ئەوتۆنكراوە
 
 
 ساڵی 2005 هەر لەسعات 9ى بەیانی فۆرم تەواوكراو هەمووی پڕكرایەوە و تەزویركرا،بۆیە هەولێر چووە لیستی رەشەوە.. لە ساڵی 2009 ش ، دەیان پاسی پڕكراو لە تەزویرچی لە بارەگای حزبی دەسەڵاتدار بەرەوبنكەكان دەنگ دان بەرێ كران و ئەو تەزویرەی لە هەولێری پایتەخت كرا لە هیچ شوێنێكی دیكەی دنیانەكرا"
 دواى ئەوەى ئوسامە جەمیل لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو هەولێر پایتەختى تەزویرە كاردانەوەى ئەو وتەیەى ئوسامە بەجۆرێك لە لایەن دەسەڵاتەوە بە تایبەت پارتى توند بوو بەجۆرێك كاریگەرییەكى توندى كردە سەریان و بە جۆرێك خودى مەسرور بارزانى وەڵامى دەداتەوە ,لە لایەن بەرپرسانى ترى ئەو حزبەشەوە وەك هەموو جارى تر ئەم قسانەیان بە دوژمنكارانە و دەستى دەرەكى وەسف كرد , هەر ئەمەش وا لە سامى شۆڕش سەرۆكى لیستى هاوپەیمانى كوردستان لە پارێزگاى هەولێر دەكات ڕاستەوخۆ لە وەڵامى پرسیارى ڕۆژنامەى یەكگرتوو بڵێت
 ئەو قسانە قسەى دوژمنكارانە و بێ بنەماو دەستى دەرەكى لە پشتە !"
 
 لە وەڵامدا ئوسامە جەمیل عەلى دوپاتیدەكاتەوە :" زۆرم پێ سەیرە كە كاردانەوەی ئەو وتەیەی من كاردانەوە بوو بۆ مەسەلەیەكی دیكەو وەڵامەكان،وەڵامی قسەكانی من نەبوو. بەڵكو خۆدزینەوە بوو لە ئەسڵی مەسەلەكە كە تەزویرە.. هەموو دنیازانی و بینی كە لە ساڵی (2005 و 2009) چ تەزویرێك لە شاری هەولێر كرا.. ساڵی 2005 هەر لەسعات 9ى بەیانی فۆرم تەواوكراو هەمووی پڕكرایەوە و تەزویركرا،بۆیە هەولێر چووە لیستی رەشەوە.. لە ساڵی 2009 ش ، دەیان پاسی پڕكراو لە تەزویرچی لە بارەگای حزبی دەسەڵاتدار بەرەوبنكەكان دەنگ دان بەرێ كران و ئەو تەزویرەی لە هەولێری
 پایتەخت كرا لە هیچ شوێنێكی دیكەی دنیانەكرا... بۆیە وتم : هەولێر پایتەختی تەزویر بووە... هەركەسێك بڵێ: تەزویرنەكراوە فێڵ لە خۆی دەكاتە و دەیەوێ خەڵك چەواشەبكات و مەسەلەی دەستی دەرەكی و ئەوقسە بێ سەر و بەرانە ئەسڵی نییە و هەمیشە هەركەسێك بەرامبەر دەسەڵات قسەبكا.
 بەخائین و دوژمن لەقەڵام دەدرێ و دەیخەنەخانەی دوژمنی گەل و وڵات،بەڵام دیارە ئێستا خەڵكی كوردستان هۆشیارە و دەزانێ باوی ئەم شتانەنەماوە.
 
 
 دەربارەى كارنامەكەى دەڵێت :"جێ بەجێ كردنی هەموو بڕگەكانی دەستور، چارەسەركردنی مەسەلەی كەركوك بە ماددەی (140)ەوە، هاوڵاتی لەسەرەوەی هەمووشتێكە و دەبێ داهاتی وڵات بەشی هاوڵاتی لێ بدرێ و كەس بێ بەش نەكرێ لە و سامان و داهاتە زۆرە و بەهەموو لایەك هەوڵ دەین بۆ چەسپاندنی دیموكراسیەت.
 
 پڕۆفایل:
 ئوسامە جەمیل عەلى: سەرۆكى لیستى 315 ى یەكگرتوو لەشارى هەولێر
 لەساڵى 1966 لەشارى هەولێر لەدایك بووە .
 دامەزرێنەرى كۆمەڵەى نووسەرانى ئیسلامیى كوردستان
 دامەزرێنەرى راگەیاندنى ئیسلامیى لەكوردستان
 چەند ساڵێك بەرپرسى راگەیاندنى ناوەندى مەڵبەندى هەولێرى یەكگرتوو و ئەندامى مەكتەبى راگەیاندنى یەكگرتوو بووە .
 چوارساڵ بەڕێوەبەرى رادیۆ و دوو ساڵیش بەڕێوەبەرى تەلەفزیۆنى یەكگرتوو كەناڵى هەولێربووە .
 لەبوارى هونەر و سیاسەت دەنووسێ و بوێرانە و چاونەترسانە گوزارشتى خۆى دەخاتە روو .
 ئەندامى كاراى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان و فیدراسیۆنى رۆژنامەنووسانى جیهانى یە .
 پیشەى ئێستاى مامۆستاى ئامادەییە لەشارى هەولێر و هەڵگرى بڕوانامەى پەیمانگاى پزیشكى و كۆلێژى ئاداب بەشى مێژووە .
 دەیان شیعرى سیاسیى و وتارى هەمەجۆرى سیاسى بڵاوكردۆتەوە و لەكۆتایى حەفتاكان لەسەردەستى باوكى پەیوەندیى بەرێكخستنەكانى ئیسلامییەوە كردووە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە