یەكێتى توشى نسگرە بووە

Monday, 01/03/2010, 12:00

1426 بینراوە


پەیامنێرى كوردستانپۆست/ 3
بەپێى دوا زانیارى كە دەست كوردستانپۆست كەوتووە یەكێتى چاودێریەكى توندى خستۆتە سەر ئەو كەسانەى گومانى ئەوەیان لێدەكرێت كەلەگۆڕان نزیك بن لەمبارەیەوە فەرماندەیەكى یەكێتى لەسلێمانى بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كەئێستا یەكێتى لەڕێگەى محمود سەنگاویەوە چاودێریەكى توندى خستۆتە سەر بەرپرس و پلەدارەكانى یەكێتى و پێشمەرگەكانى هەڕەشەى ئەوەشیان كردووە هەركەسێك دەنگ بدات بەگۆڕان ئەوە موچەكەى دەبڕدرێت و توندترین سزاش دەدرێت لەلایەكى ترەوە نێردراوى كوردستانپۆست لەدەزگاى زانیارى یەكێتى تەئكید لەوە دەكاتەوە یەكێتى پلانێكى توندى داناوە بۆ سەركوتكردنى نوێنەرانى كۆمپانیاى ووشە لەڕۆژى دەنگداندا سەبارەت بەو هەواڵەش كەپێشوتر بڵاومانكردبۆوە سەبارەت بەناكۆكى نێوان مەڵبەندى هەشت و مەڵبەندى 24 دوێنێ هەریەك لەچێنەر و وریا فەرەج و عادل عبدڵا لەهۆڵێك لەڕانیە سوكایەتیان بەكاندیدى قەڵادزێ دكتۆر محمد على حمە رشید ابراهیم كاندیدى ژمارە (29)ى یەكێتى كردووە لەبەر ئەوەى هەستیان بەوە كردووە كەئەگەرى دەرچوونى زۆرە لەو سێ كاندیدەى تر شارەزاترە بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر پەیامنێرى كوردستانپۆست هەوڵیدا لێدوان لەدكتۆر محمد وەربگرێت بەڵام پەیوەندیەكەى دروست نەبوو هەرلەبارەى ناكۆكیەكانى نێوان كاندیدەكانى یەكێتى لەسلێمانى و هەولێر و دهۆك لەداهاتوویەكى نزیكدا زانیارى زیاتر بڵاودەكەینەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە