بەرپرسێکی یەکێتی لە واشنتۆن دەستی لە کار کێشایەوە

Thursday, 11/08/2011, 12:00

1136 بینراوە



ئەمڕۆ (گۆران باوەنوور) بەرپرسی پێشوی ڕێخستنەکانی ی.ن.ک لە واشنتۆنی ئەمەریکا و جێگری بەڕێوەبەری لۆبی کوردی America Kurdish council)
دەستی لە ڕێخستنەکانی ی.ن.ک کێشایەوە، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبونی متمانەو شفافیەت لە نێو ڕێخستنەکاندا لە ئەمەریکاو دەڵێت چیدی ناتوانێت لە ڕێگەی حیزبەوە کوردایەتی بکات لە ئەمەریکا. لە بەر ئەوەی ئێستا ی.ن.ک لە ئەمەریکا زۆر بێبەرنامەیەو هیچ پلانیێکی پەروەردەی کادیری نیە لە هیچ بوارێکدا. گۆران باوەنوور دەشڵێت ئەمە مانای ئەوە نیە کە چیدی من خزمەت بە کوردایەتی ناکام لە دەڤەرەکە، بەڵام ی.ن.ک چیدی ئەو وەسیلەیە نیە.
گۆران ڕەحیم کە ناسراوە بە گۆران باوەنوور کوڕی پێشمەرگەی دێرینی ی.ن.ک کاک باوەنووررە کە هێشتا بەردەوامە لە خەبات لە ڕیزەکانی ی.ن.ک. لەم بارەیەوە گۆران باوەنوور دەڵێت من خاوەنی بۆچونی خۆمم، ڕاستە خەباتی باوکم هۆکارێک بوە بۆ نزیکبومەوەم لەم ڕێکخراوە
ڕاپۆرت
سۆران کەریم خدر
هۆڵەندا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە