Wednesday, 09/06/2010, 12:00

1424 بینراوە


ڕوژنامەنووسێك لاتان سەیر نەبێت كە سالى 2009 و مانگى 8 توانیم لە ڕاپۆرتێك دا بڕى 10 ملیۆن دینار كە دزرابوو لە نەخۆشخانەى هەولێرى فێركارى بڵاو بكەمەوە لەم سایتەدا و هەردواى سێ رۆژ پارەكەیان گەراندەوەو تاوانبارانیش دەركران و سزادران هەرچەندە خاتر و ختورى هەندێك كەسى گرتەوە بەڵام بۆ ڕاى گشتى كوردستانم ئاشكراكرد كە دزراوەو بەبەڵگەوە ئاشكرام كرد.

بۆیە نزیكەى مانگێك دەبێت دەنگۆى ئەوە هەیە كە پارەى گواستنەوەى كارمەندان نەدراوەو گرێبەستیان كردوە لەگەڵ بەلێندەر , هەرچەندە كارمەندانى نەخۆشخانەكە ڕاپرسیەكیان كردبوو پێش ئەوەى گرێبەست بكرێت و نزیكەى %90 ى كارمەندان پێیان باش بوو پارەكە بدرێت و گرێبەست نەكرێت بۆ گواستنەوەیان چونكە تەنها نەخۆشخانەى هەولێرى فێركارى مابوو گرێبەست بكات نەخۆشخانەكانى تر گرێبەستیان ڕەتكردۆتەوە , كەچى هەردواى ڕاپرسیەكەى نەخۆشخانە گرێبەستەكە نوێكراوەتەوە گوایە كارمەندان داوایان كردووە و كە لەگرێبەستەكە وایە كە (بەڵێندەر بڕى 61 ملیۆن دینار مانگانە وەردەگرێت لەبڕى گواستنەوەى كارمەندان كە 17 ئۆتومبێل ئامادەبكات بۆ گواستنەوەیان) ، لەمەوە بڕیارمدا كە ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەوانى ئەنجام بدەم چونكە پێم ڕاگەیەنرا كە ئەمە نەكراوەو لەبڕى 17 ئۆتۆمبێل تەنها (بەیانیان 4 ئۆتومبێلى گەورەو كۆستەرێك كارمەندان دەگوازنەوە وعەسرانیش تەنها كۆستەرێك و ئێوارانیش كۆستەرێك) كارمەند دەگوازنەوە .

هەر بەیانیەكى زوو لەبەرامبەر نەخۆشخانە وەستام بۆ ئەوەى بزانم ئەو هەواڵە ڕاستە و كاتژمێر 7.45 بەیانى تەنها سێ ئۆتومبێلى گەورە هاتن و پاش كەمێكیش كۆستەرەكە هات كارمەندانى دانا ، دواى چاوەڕوانیەكى زۆر هیچ سەیارەیەكى تر نەهات بۆیەبڕیارمدا دەست بە ڕاپۆرتەكەم بكەم چونكە لەیەكەمین وێستگەدا هەواڵەكە ڕاست بوو، كێشەكەش لەوە دابوو كە نەمدەتوانى بەناوى ڕۆژنامەنووسى خۆم بناسێنم چونكە نەخۆشخانە لەبەر ئەم گەندەڵیانە بڕیارى داوە بەبێ ڕەزامەندى بەشى ڕاگەیاندنى فەرمانگە ڕێگە بەهیچ كەناڵێكى ئەهلى و ڕۆژنامەنووسان نادات لەنەخۆشخانە راپۆرت بكات بەتایبەتى راپۆرتێكى لەم جۆرە كە گەندەڵیەكانى دزینى 61 ملیۆن دینار ئاشكرادەكات ، هەردواى چونە ژوورەوەم بۆ نەخۆشخانە هەوڵم دا لەگەڵ هەندێك لە كارمەندەكان قسە بكەم و ، بەڕێز (خ) وادیار بوو زۆر بێزار بوو لەم نەخۆشخانەیە و بەتایبەتى لەدزینى ئەو بڕە پارەیە ئەو بە ئاشكرا پەنجەى تۆمەتەكانى خستە سەر ئەستۆى (بەڕێوەبەرى نەخۆشخانە و پاشان یاریدەدەرى بەڕێوەبەر بۆ كارمەندان و پاشان سەرۆكى پەرستاران) پاشانیش گوتى مدیر خدمات چیە تەدەخۆلى ئەو كارە بكات چونكە دەڵێن هەموو ئەوە كارەكەى كردووە و خۆیان لێبێئاگا كردووە لەم هەموو پارە زۆرە ، ئەو گووتى هەر مەسئولێكى پارتى لەم نەخۆشخانەیە بەرگرى لە كەسێك دەكات كە خۆى دایناوە (پشتیوان ێادق و ئارى نانەكەلى و ناێر هەركى و حاكم جەمال جەماعاتى سەرێ) بووەتە مۆڵگەى گەندەڵ كاران بێ ئەوەى لێپرسینەوە لەگەل ئەمانە بكرێت چونكە هەریەكە ئەم مەسئولانەیان لەپشتە ، ئاشكرابوونى هەریەكەیان شكستە بۆیان .



دوایى ئەم كارمەندە و كارمەندێكى ترم دواند وادیار بوو دەنگۆیەكە ئاشكرایەو هەموو كارمەندان دەزانن كە هەموویان پێداگریان لەسەر ئەمانە دەكرد كەدەستیان تێدا هەیە و بەتایبەتى بەرێوەبەرى خزمەگوزارى چونكە ئەو دەیگوت لەكۆبوونەوەى لەگەڵ یاریدەدەرى بەرێوەبەر باسى ئەوەى كردووە كە مدیر خدمات كارەكەى كردووە ، هەردوایى تەلەفۆنم بۆ جەنابى بەڕێوەبەرى كارگێڕى كرد بۆ ئەم مەسەلەیە ، ئەویش گووتى ئەو گرێبەستە لە ڵایەن فەرمانگەوە كراوە پەیوەندى بە ئێمەوە نیەو ناتوانین هەلیوەشێنینەوە چونكە گرێبەستەكە بۆ ساڵێكى تر دووبارەكراوەتەوە ، سەبارەت بە ڕاپرسیەكەش گوتى من نازانم بۆچى دوایى ڕاپرسیەكە گرێبەست كراوە چونكە من خودى خۆم لەگەڵ ئەوە دانەبووم كە نوێ بكرێتەوە و ڕاى كارمەندانمان لەپێشترە كە ئەوان پێڕازینەبوون بەڵام .

دواتر هەر بەتەلەفۆن قسەم لەگەڵ یاریدەدەرى بەرێوەبەر كرد بۆكاروبارى كارمەندان ئەویش گوتى من بێئاگام لەم گرێبەستە بەڵام ئەمە لەلایەن بەرێوەبەرى خزمەتگوزارى كراوە كە كارى ئەوە ، هەولم دا تەلەفۆنى بۆ بكەم بەڵام هەڵینەدەگرت و ناچار بۆ جەنابى بەڕێوەبەر تلفۆنم كرد و ئەویش بێئاگایى خۆى ڕاگەیاند ، لێرەدا من نازانم نەخۆشخانەیەك بێت ئەم هەموو پۆستەى هەبێت كەچى كەس نەزانێت كێ گرێبەستەكەى داواكردووە نوێ بكرێتەوە لەنەخۆشخانە ئاخۆ دەبێت چ جۆرە نەخۆشخانەیەك بێت كەكەس ئاگاى لە كەس نەبێت ، من پێم وایە پۆستە زۆرەكانى نەخۆشخانە تەنها كارتۆنى و پڕكردنەوەى كورسیەكەیەو مەسئولەكانیش تەنها حەز دەكەن پێاوانى خۆیان هەبێت ، بۆیە بڕیارمدا قسە لەگەڵ (ح) ناوێك بكەم كە سەرپەرشتى كۆمپانیاكە دەكات و ئەویش گوتى ئێمە لەڕێگەى نەخۆشخانە گرێبەستەكەمان دووبارە كردۆتەوە بەتایبەتى بەپشتگیرى بەڕێوەبەرى خزمەتگوزارى لەلایەن بەرێوەبەر نوسراومان بۆ كرا كە نوێ بكرێتەوە ، سەبارەت بە ڕاپرسیەكە ئەو گوتى من نازانم چونكە ئەوان پشتگیریان بۆكردووین كە گرێبەستمان نوێبكەنەوە لە فەرمانگە ، ئاخۆ دەبێت بۆچى تەنها كەسێك كە بەڕێوەبەرى خزمەتگوزاریى مافى 1100 كارمەند بخوات تەنها بۆ شەراكەتى خۆى لەگەڵ كۆمپانیا ئاخۆ دەبێت ڕاپرسى بۆچى كرابێت لەكاتێك دەنگى (نا) ى هەموو كارمەندان نەكاتە تەنها دەنگى بەڵى ى بەڕێوەبەرى خزمەتگوزارى و پاشانیش بەڕیێوەبەرى نەخۆشخانە، بڕى 61 ملیۆن دینار لەنێوان بەرێوەبەرى خزمەتگوزارى و كۆمپانیا مانگانە چى لێدێت ئەى دەبێت ساڵانە بكات بەچەند ئەمەش لەسایەى گەندەڵى ناو نەخۆشخانە كەچى جەنابى بەڕێوەبەر دەڵى من بێ ئاگام لەمە .



تێبینى * ئەم تەلەفۆنانەم بە تۆماركراوى لایە بۆ ئەوەى وەك بەڵگە بمێنێت نەوەك بڵێن ئێمە لێى بێئاگاین .

چاوەروانى بەشى دوەم : گەندەڵى حزب لە پۆستەكانى نەخۆشخانە

بەشى سێیەم ناخاوێنى نەخۆشخانەو بەڵگەى شەراكە ى بەرێوەبەرى خزمەتگوزارى لەگەڵ كۆمپانیاى خاوێن كەرەوە

بەشى چوارەم : گەندەڵكارەكانى نەخۆشخانە و ناوەكانیان و گەندەڵیەكانیان بەبەڵگەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە