قەڵەم لە وڵاتی ئێمەدا

Saturday, 24/01/2015, 12:00

2749 بینراوە




قەڵەم
لە وڵاتی ئێمەدا
هەردەم
نوك شکاو و
قوڕ بەسەرە
لە پەرتوکی وڵاتە
ناوی ڕە شە
یا خود لە خاک
دەربەدەرە
شاکاری
قەڵەمی
وڵات
جۆڕاو جۆرە
هەندێکیان
نوکی ڕەشە
قەلەم
دەبێتە پێشمەرگە
شە هید دەکرێت
قەڵەم
دەبێتە ڕۆژنامە
لە ناو دەبرێ
قەڵەم
دەبێتە ڕەنگی ماف
تیرور دەکرێت
قەڵەمی جێگای
گەرم و نەرم
دەست بەسەرە
لە ڕاست و چەپەوە
سەر نوسەرە
قەڵەم
بێ ماف
قەڵەم
برسی
قەڵەم دەبێتە
هاوارو
لە گۆڕەپانە
گڕ دەگرێت
قەڵەم
بە پارە ڕاو دەکرێ
قەڵەم
هەیە
بۆ مردنی
پەپولەی خاک
دەڵاوێنی
قەلەم
وێنەی چۆلەکە
هەر نەچیرەو
هەر ڕاو دەکرێ
قەڵەم هەیە
هاوڕێی خەونە
لە گەل خەونە
لە گۆڕ ئەنرێ
قەڵەم
باسی
گەندەل بکات
بە پێی یاسا
بەند دەکرێ
ئاخر
قەڵەم
دەردی کابرای
سمێڵ بابڕ
دەڵێت
ئاخر تۆ
بۆچی خاسی

قەڵەم...؟
نە دەبێتە
لوولەی دەعباو
نە بۆ کاری
من خاسی





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە