شانۆگەری (من و شێت) ناڕەزاییەكى زۆرى دروست كردووە

Friday, 04/09/2009, 12:00

3072 بینراوە


لە 29/7/2009 لە هۆڵى گەل لە شارى هەولێر گرووپى گەنج بۆ شانۆ ، شانۆگەرى (من و شێت) لە نوسین و دەرهێنانى كارۆخ ئیبراهیم حەكیم نمایشكرا، ئەم شانۆگەرییە باسى كوڕێكى ئیسلام دەكات كە خۆشەویستى لەگەڵ كچێكى مەسیحى كردوە لە دواییدا یاساو نەریتەكانى ئاینى هەردوولا رێگە نادەن ئەم دوو خۆشەویستە بەیەك بگەن، هەر لە هەمان شانۆگەرى كارۆخ ئیبراهیم دەسەڵاتى ئێستاى كوردى بە بەراز وەسف كردوو بە نمونەى دەسەڵاتى گورگى ناوهێناوەو كە مەبەستى دەسەڵاتى بەعس بووە، لە پەیوەندییەكى تەلەفۆنى مامۆستاى ئایینى بە ناوى مەلا یادگار كە ئێستا (شەوانى رەمەزان) لە تەلەفزیۆنى یەكگرتوو پێشكەش دەكات ئەم شانۆگەرییەى بە دروست كردنى فیتنە لە نێوان ئاینى ئیسلام و ئاینى مەسیحى تۆمەتبار كردو و گوتى "ئەوەى لەم شانۆگەرییە ووتراوە و مەبەستیان بووە پێشكەشى خەڵكى ناو هۆڵەكەیان كردوە جێگاى دڵگرانییەو لە فیتنەش زیاتر هیچیترى مەبەست نەبووە" دواتر كارۆخ ى بەوە وەسف كرد كە رێچكەى ئەوانەى بەرداوە كە پێش ئەو خزمەتى هونەرى ئەو شارەیان كردووە و گوتى" هیچ كاتێك نەمانبیستوە لە مێژووى ئەم شارە كارێكى هونەرى بكرێت سوكاییەتى بە ئایینى پیرۆزى ئیسلام بكات ، ئەوەى كارۆخ كردوویەتى لادانە لە رێچكەى هونەرمەندە رەسەنەكانى ئەو شارە كە هەموو كات لە پاڵ كارەكانیان رێزێكى گەورە و تەواویان بۆ ئیسلام و ئایینە پیرۆزەكەى داناوە" هەروەها مەلا یادگار چارەسەرى بۆ ئەو كارە تەنها تەداخولى وەزارەتى ئەوقاف كاروبارى ئاینى و داواى رونكرندنەوە لە وەزارەتى رۆشنبیرى بكات لەمەڕ ئەو كارە و گوتى "بۆ ناسینى ئەو كەسانەى كە تۆى فیتنە لەم ووڵاتە دەچێنن پێویستە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینى داواى رونكرندنەوە لە وەزارەتى رۆشنبیرى بكات لەمەڕ چۆنییەتى ئەو كارە ، ئەگەر نا ئێمە وەكو مەلاو مامۆستایانى ئایینى ئەم شارە هەڵوێست وەردەگرین و خۆمان لەم كارە بێدەنگ ناكەین ، چونكە سووكایەتى زۆرى بە ئیسلام كردوە ، اللهم اخژهم اخژ عزیز مقتدر. ێمین. والێلاە على رسول الله‌ وعلى ێله‌ وسلم. والحمد لله‌ رب العالمین." هەر لەو بارەیەوەى قەشە گورگیس ماریوسف قەشەى كەنیسەى گەورەى عینكاوە لە بەرامبەر نمایشكردنى ئەو شانۆگەریە و سوكاییەتى كردنى بە ئایینى پیرۆزى مەسیحى بەمشێوەیە گوتى" هونەر لە هەموو مجتەمەعێك بۆ تەوعیە كردن و بە ئاگا هێنانەوەى خەڵكە لە كارى خراپ و نیشاندانى كارى چاكە ، بەڵام ئەوەى كارۆخ و ئەو كەسانەى كارى مسرحیەكەیان كردووە جگە لە سوكایەتى كردن بە قەشەكان و دەستورى كەنیسەو عورف و عاداتى ئێمە هیچیترى مەبەست نەبوە" هەر لەبەرامبەر ئەمەش قەشە گورگیس كارۆخ ى وەكو نوسەر و دەرهێنەر بە سوكایەتى كردن بە كەنیسە و قەشەكان تۆمەتبار كردو رێگاى دادگاى بە چارەسەر هەڵبژارد و گوتى" كاروخ وەكو نوسەر و دەرهێنانى ئەو كارە سوكایەتى بە قەشەكانمان كردووە ، قەشەى ناو كەنیسەى بە هەتكركردن و ئیغتیساب كردنى راهیبەكان موتەهەم كردووە ، بۆ ئەمەش ئێمە رێگەى دادگا دەگرینەبەر ، چونكە دەبێت كارۆخ بە بەڵگەوە ئەو تۆمەتانە بخاتە روو ئەگەر نا لەبەرامبەردا یاسا دەبێت رێگاى خۆى بگرێتەبەر" شایانى باسە شانۆگەرى من و شێت بۆ ماوەى سێ رۆژ بە ئامادەبونى بینەرێكى زۆر بە شێوەى پلیت فرۆشتن ئامادەى بینینى نمایشەكە بون لەو بارەیەوە چەندین جار پەیوەندیمان بە بەرپرسى گرووپى گەنج بۆ شانۆ كارۆخ ئیبراهیم كرد ، بەڵام ناوبراو وەڵامى پەیوەندیەكەى ئێمەى نەدایەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە