(زریان) یش پووش ڕایناگرێ !! وەڵامێك بۆ فەرمانبەرەكەى وەزارەتى تەندروستى ..

Thursday, 21/05/2009, 12:00

1877 بینراوە


دیارە ئەم تایتڵە بۆ خۆى ئاماژەیەكە بۆ ئامانجى ئەم چەند دێڕەى خوارەوە كە وەك وەڵامێكە بەویژدانەوە بۆ ئەو قەڵەمە لەرزۆكانەى كە كوێرانەو لەژێر هەر ناوێكدابن بە فیتى ئاغا دزەكانیان كەوتونەتە جنێو ڕشانەوە بەسەر د. زریان , هەرچەندە لەم زەمەنى شڕە ئازادى قەڵەم و بوارى ڕۆژنامەگەریە كە بە هەموو هێزو تواناى دەسەڵاتەوە هەوڵ دەدرێ لە قودسیەت و ماهیەتى ئەم نووسینانە كەم بكرێتەوە كە لەم سایتەو لە چەندین ڕۆژنامەى ئازادو نەیارى دەسەڵات بڵاو دەكرێتەوە , بە جۆرێك كە چاوى هیواى خەڵكى توڕە لە دەسەڵاَت بڕاوەتە سەر ئەم نووسینانەو بەوەى كە مینبەرى بەرەنگاربوونەوەو گۆڕان بێت لە ئەداى حیزب و حكومەت و هۆكارى لەگۆڕنانى دزو جەردەكانى ووڵات بێت , بەڵام ئەوەى تێبینى دەكرێ ئەم مینبەرە جگە لە دڵسۆزان كۆمەڵێك خەڵكى قین لە دڵ و هەلپەرست بەبێ ڕەچاوكردنى یاساو دوور لە ڕەوشتى ڕۆژنامەگەرى كەوتوونەتە هاش و هووش و بە قەڵەمە خواروخێچ و ووشە بێ سەروبەرەكانیان ڕاست و چەپ هەڵدەكوتنە سەر خەڵكانى دڵسۆزو لە نرخى خەبات وتێكۆشانیان كەم دەكەنەوە , خۆ سەربەرزیە بۆ كوردستان پۆست كە تا ئێرە توانیویەتى بە ڕەوتى چەكووش ئامێزى خۆى بكێشێت بە كەللەى بۆگەنى هەموو ئەوانەى كە بە ڕاستى خوێن خۆرى ئەم میللەتەن وەلێ من لێرەوە بە چاكى دەزانم شێوازێك لە سانسۆر لەلایەن بەڕێوەبەرانى سایتەكەتانەوە بخرێتە سەر ئەو نوسینانەى كە بەتەنها ناو زڕاندنى كەسانێكیان كردۆتە ئامانج , نموونەشم بۆ ئەو كەسانە ئەو برادەرەیە كەتا دوێنێ خۆى بە هاوار و ئەمڕۆش بەفەرمانبەرى وەزارەتى تەندروستى خۆى ناوزەد كردووەو هەر بە نووسینەكەیا دیارە كە مرۆڤێكە لە ڕێزمان و زمانى كوردیدا كۆڵە , هى كەسێك نیە كە خەم خۆرو دڵسۆزى ئەم میللەتەو بوارى تەندروستى ووڵات بێت بەڵكو ئەمە بەڕوونى دیارە چۆن و لەكوێ و بۆ چ مەبەستێك ئەم نووسینە دەنووسێ و چۆن لەناو وەزارەت ئەم نووسراوانە دەباتە دەرەوە و بۆ كام بەرپرس و ئۆڕگانى حزبى دەیبا و چۆن ترسى ئەوەیان لێ نیشتووە كەگوایە دكتۆر زریان ئەم پۆستە هەر وەردەگرێتەوە ، من دڵنیاتان دەكەمەوە ئەم زاتە جارێكى تر ئەم پۆستە وەرناگرێتەوە و شین و ڕۆۆڕۆۆى نیە وەك ئێوە بۆ پۆست و كورسى ئاسوودەبن و دڵنیابن لەوە ، دواتر ئەم ئامێرانە بەڕوونى و بەئاشكرا كڕاون ئەوە كۆمپانیاكە دیارە و مەوجودە هەر برایانى كوردستانپۆست خۆیان ئەتوانن لەڕێیى كەسانى دڵسۆزى خۆیانەوە یان لەڕێگاى تەنها ئیمێڵێكەوە پەیوەندى بەو كۆمپانیایەوە بكەن بۆ ڕاستى و دروستى ئەم مەسەلەیە و نرخى ئامێرەكان ، چونكە ئەم فەرمانبەرە ئەڵێ نۆ (9) ملیۆن دۆلار نووسراوەكەى خودى وەزیر و ئەنجومەنى وەزیرانیش ئەڵێ دووملیۆن و شەش سەد و سى و پێنج هەزار دۆلار (2635000) وە نرخى ئەم ئامێرانە و چۆنیەتى كڕینیان بەڕوونى دیارە لەكۆمپانیایى چینى نەكڕاون تا نەناوى كۆمپانیا و نەنرخەكانیان وجودى نەبێت وەك ئەوەى ئیدارەى پێشووى سلێمانى ، ئەم كۆمپانیایە لەسەر تۆڕى ئەنتەرنێت و لەسایتەكەى خۆیانەوە هەموو نرخەكان ئەخاتە ڕوو و كۆمپانیایەكى ناسراوى جیهانیە ؟ جگەلەوە ئێوە پێتان وابێت پارتى و دكتۆر نورى ئەوەندە ساویلكە و خۆش باوەڕبن ئیمزا لەسەر زیاتر لەدووملیۆن دۆلارى وەزیرێكى یەكێتى بكەن كەئەگەر خۆیان دەجار لێیان نەكۆڵیبێتەوە ؟ ..
من لێرەوە بەو بەو برادەرە دەڵێم ,لە گوێى كام گایەدا خەوتبووى ئەوكاتەى وەزیرەكەى پارتى جەمال عبالحمید پەنجا هەزار دۆلارى بە تەنها لەیەك ئامێرى سیتى سكانى لە چینیەكان وەردەگرت لە ڕێگاى د. فەرهاد عەلامەى ڕاوێژكارى , یان هاوارى تۆ لە كوێ قەتیس مابوو كاتێك شاڵاوى ئەنفلوەنزاى خۆشناوە دزەكەت مریشك و پەلەوەرى دێهاتى كوردستانى ڕاماڵى و بە دەیان و سەدان پڕۆژە و تەندەر و ئامێرى چینى لەكارخراو و فڕێ دراوى چینى و سەدان دەفتەر دۆلار دیزە بەدەر خۆنە كرد ,بۆ تۆ جورئەتت نەكردچ لە ژێر رەِحمەتى شەقى پارتى بنەماڵەو چ لە ژێر دەسەلاتى گەندەڵى سلێمانى ئەو نوسینەى ئێستات و ئەم ووشە گەنیوانەت ئاراستەى سەرانى ناتەندروستى ئەوساى تەندروستی بكەیت كە هێشتا زۆر ئاكامى سلبى لەدواى ئەو دوو دزە گەورەیەى پێشوو ((خۆشناوو جەمال)) بەجێماوەو ڕەگى خۆى لە ناو كۆمەڵێ خەڵكى خوار خۆیان داكوتیوەو كە بوونەتە هۆكارى بەردەوامى گەندەڵى و بێ سەروبەرى لە بوارى تەندرووستیدا ,هیوادارم لێرە بەدواوە بتوانم پەردە لەسەر زۆر شتى فەرمانگەكانى تەندروستى لە كوردستان هەڵدەمەوە كە لە ئێستادا هەریەكەیان دەسەڵاتێكى لامەركەزى بۆ خۆى ئەبا بەڕێوەو هیچ حیسابێك بۆ خودى وەزارەتەكەیان ناكەن و بە تەواوى نوقمى گەندەڵى بوون ...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە