شانازی برایم ئەحمەد سکاڵا تۆمار دەکات

Saturday, 06/09/2014, 12:00

2409 بینراوە


خانمە عەقیدە خانەنشینکراوەکەمان تازە بیری کەوتۆتەوە و هەڕەشەی ئەوە دەکات کە سکاڵا تۆمار دەکات، بە قسەی خۆی ئەو ئاگای لەوە نییە کە خانەنشین کراوە، گومانی هەیە کەسێک بەناوی ئەوەوە ئەو موچە مۆڵە وەردەگرێت . ئەمە ئەگەر نوکتە نەبێت، ئەوا دەتوانین بڵێین گاڵتەکردنە بە عەقڵی خەڵکی، دەپرسین: شاناز خان ئەوە خێرە ئێستا بیرت لە سکاڵا کردن کردۆتەوە، خۆ پێش ساڵێک کوردستانپۆست بە بەڵگەوە بڵاوی کردەوە کە تۆ بەعەقید خانەنشین کراویت و بەڵگەکەشی بڵاو کردوە! ئەی ئەو کاتە خانمی عەقید بۆچی وەک نەعامە سەری خۆی کردبوو بەلمی قەراغ دەریادا؟
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Talebani/Emid_shanaz.jpg
پاشان سکاڵا لە دەست کێ تۆمار دەکەیت؟ کورد دەڵێت تف بەرەو ڕەشەبا هەڵبدەیت ڕووی خۆت دەگرێتەوە، ئاخر عەقیدە نەشمیلەکە ئێوە خۆتان لەهەرێمی سەوزدا بکوژ و ببڕ خۆتانن، کەس پەنجە بەئاودا ناکات، تا دادە هێرۆت رازی لەسەر نەبێت، سکاڵا لەسەر کێ تۆمار دەکەیت؟ لە سەر خوشکەکەت؟! یان لەسەر مێردی خوشکەکەت کە سەرۆکی چەتەکان و بکوژ و ببڕ خۆی بوو؟ یان لەسەر هێزی دژە تیرۆر لای خۆتان؟، سکاڵا لە سەر بایز تالەبانی وەزیری دارایی تۆمار دەکەیت؟! بڕۆ سکاڵا تۆمار بکە بزانین بەنیازن ملی کێ بشکێنن؟! ئەمە باشترین فرسەتە بۆ دادەکەت کە دیارە بەنیازە پاشقول لەکەسێک بگرێت، ڕەنگە بیانوییەکی تربێت بە بەرهەمی بگرێت. بەڕاستی ئەگەر سکاڵە لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمار بکەی من پێت دەڵێم دانیشە، با ئەو تیکە نانەتان لێ حەرام نەبێت، کە لە مام جەلاتانەوە بەر کەوتووە، پێ ناچێ ئەم وەزعە درێژە بکێشێت وەریگرە، ئێمە لەئەنفالچییەکان و فایلدارەکان بوراین لەوانە بوراین ئاشبەتاڵیان کرد، ئەوانەی ٣١ئابیان کرد. ئەوانەی شەنگاریان دا بەدەستی تیرۆریستانەوە، موچە چییە؟ ئەمەش بیر دەچێتەوە، ئەوەتانێ ئێوە ئەو هەموو نەوت و گازە ئاودیو دەکەن کەس قسە ناکات عافێتتان بێت. ئێوە عەقیدن... سەروەرن... ئازان... شازن، خۆت تێک مەدە و تف هەڵمەدە، چونکە خۆتی پێسواغ دەدەیت، دادە عەقید و نەقیب و هەموو شتێک..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە