یادکردنەوەی تراجیدیای ئەنفال کرا بە کۆمێدیا و تایتانیک

Wednesday, 28/04/2010, 12:00

1819 بینراوە


چاودێرێکی سیاسی ئێمەی میللەتی کورد نابێت تەنها داخوازی دادگای کردنی ئەنفال چیەکان بکەین، بەڵکو ئەوانەی کە تا ئێستاش، بێویژدانانە بازرگانی بە خوێنی ووشک نەبووی، هەمیشە تەڕی ئەنفالەکانمان دەکەن.

لە ڕۆژ ١٦ی مانگی چوار، بە سەرپەرشتی(دڵشادی تیاتر) لە شاری یۆتۆبۆری ووڵاتی سوید یادکردنەوەی تراجیدیای ئەنفال ئەنجام درا ئەوەی لە دوور و نزیک دڵشاد بناسێت دەزانێت چەند قێزەوونە هەر ڕۆژەی لەسەر پەتێک یاری دەکات پێش ئەوەی یەکێتی بە خوێنی میللەت ئاوا چەور بن دڵشاد بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی ئازادی سەربە کۆمۆنیست بوو دوای ماوەیەک ڕسوا کراو دەرکرا. ئێستا یەکێتیە، جارجاریش خۆی دەکات بە گۆڕان، گوایە دژی گەندەڵە، بەڵام کە چەندەها جار کەسانی پاک و ڕۆشەنبیری خاوەن بڕوانامەی بەرز میوانی شاری یۆتۆبۆری بوون بۆ سیمینارێۆو کۆڕ گێڕان بەڵام دڵشاد ئامادەی نەبووە. کەچی کە عەباس ڤیدێۆی دز هاتە یۆتۆبۆری ئەم دڵشادە کەوتە بەر پێی تاکو عەباس پێی ڕازی بێت بچێتە میواندارێتی، ڕێبازەکەی ئەم دڵشادە ڵەگەڵ تواناو ئاستی هونەریەکەی یەکسانە بە ژێر سفر.
ئێمە ی ئامادەبوان کە ڕاگیرابووین لە دەرەوەی هۆڵی نمایش بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی کردنەوەی دەرگامان دەکرد چونکە ڕێگەیان بە کەس نەدا بچێتە هۆڵی نمایشەوە و لەبەر ئەوەی هیچ پرۆگرامێک نەدرابوو بە ئامادەبوان خۆمان دابوە دەست خەیاڵ بۆ هەڵهێنانی شیوەی بەڕێوە چوونی یادەکە کە چوینە ژوورێ زانیمان بابەتی سەرەکی ئەم یادە بریتی بوو لە شانۆگەریەک کە لە لایەن ئەم دڵشادە دۆڕاوەوە دەرهێنرابوو بە پارچە مۆسیقای تایتانیک دەستی پێکرد و کۆلکە ئەکتەرەکانی دڵشادیش کەوتنە ڕاکەڕاکە لە سەر شانۆکە و سینارێۆی شانۆکەش بە (گەواد گەواد) دەستی پێکرد دیمەنەکە ئەوەندە سەیر و سەمەرە بوو ئێمەی ئامادەبووان کەوتینە پێکەنین...!سینارێۆکەش ئەوەندە لاواز بوو مرۆڤ شەرمی دەکرد کە ئەمە کوردێک نوسیویەتی... ئەکتەرە بادینیەکە دەتووت مندالێکی دووساڵە تازە فێری زمان دەبێت تۆبڵێی هیچ کۆلکە ئەکتەرێکی بادینی نەبوو کە هیچ نەبێت زمانی گرتبێت، هەنێ لە ئامادەبوانی بەهدینیەکان هاراسان بوون بەچەند بارەبوونەوەی ووشەی سەیدا، پێیدەچێت تەنها ئەم وشە باهدینیەیان زانیبێت بۆیە ئەوەندە دووبارە دەکرا، هەروەکو بیستومە ووشەی سەیدا ووشەیەکی ڕقهەڵسێنەرە لەو دەڤەرە. ئاستی نواندنی ئەکتەرەکان زۆر لاواز بوو، تەنها ڕۆلی جاشەکە نەبێت. ئایا پەیامی شانۆکە ئەوەیە کە کورد تەنها ڕۆلی جاشایەتی بەباشی ئەنوێنێت.
بیستومە گوایە پێغەمبەر نوح کورد بووە، لە بناری زنجیرەی ئارارات جمو جۆڵی هەبووە، گوایە لوتکەی هەرە بەرزی ئارارات نوشتاوەتەوە کەشتی نوح لەسەری لەنگەری گرت کەواتە کەشتیەکە ، سەرنشینە جووتەکان ی نوح و خێزانەکەی قوتار بوون. ئینجا نازانم مەبەست لە مۆسیقای تایتانیک چی بوو لە شانۆگەریەکە خۆ ئێمە لە مێژوودا هەر ئەم کەشتیەمان هەبوە و ئەویش بێ زیان بووە. فیلمی تایتانیک لە ساڵی (١٩٩٧) بۆ یەکەم جار نمایشکرا، بە داخەوە ئەنفالی بەفیرۆچوو فریای تایتانیک نەکەوت، تابڵێین وەک ڕێزلێنانێک ڕەنگە نوسەری شانۆکە پرسیاری بەو چەند خێزانەی پاشماوەی ئەنفالەکان کردبێت کە ماڵیان نزیک هۆڵی یادەکەبوو زانیبێتی کە ئەندامە ئەنفالکراوەکانیان خێزانەکەنیان تامەزرۆی تایتانیک بوون ئەم دڵشادەش بۆ بەرزراگرتن لە هەستی ئەوان مۆسیقای تایتانیکی لێدا...! خۆ کورد بەبێ بژێر مۆسیقای بە جۆشی هەیە وابزابنم زۆربامان ئاشناین بەناڵەو سۆزی شمشاڵکەی قالەمەڕەی نەمر. دەی وەک بڵێی تائێرەو تەواو، کە چی وا نەبوو لە پڕێکدا پیاوێک هاتە سەر شانۆ و بە جلی یابانی، دەستی کرد بە نمایشکردنی کاراتێ ئامادەبوان ئەوەندەی تر کە وتنە پێکەنین و هۆڵ بە جێهێشتن، دەبێ پەیامی ئەم کابرایا چی بێت!ئەنفال و کاراتێ؟ بڵێی مەبەستی ئەوە بێت: ئەگەر تاکی کورد تۆزێ لە تەکنیکی زانستی برۆکسلیەکی هەبوایە، دەیتوانی بەرگری لە خۆی بکات؟بەڵام کیمیاوی وچەکی قورس وەک فڕۆکەی ئاسۆی و زڕێپۆش لەگەڵ کاراتێ بەراورد دەکرێت؟ تکایە ئەوکەسەی زانیاری لەم بوارەوە هەبێت بۆمانی بڵاوی بکاتەوە لە کوردستان پۆست. چونکە کات ئەوەندە خێرادەڕوات دەکرێت زاناکان وەڵامێکیان پێبێت بەبێئەوەی بەندە ئاگادار بێت.
لەو پرسیارانەی کە لە لایەن ئامادەبوانی ئەم یادە دروست بوو: مەبەست لە کردنەوەی یادێکی وا پیرۆز و جەرگبڕ لە ئاستێکی واسووک وبێنرخ دەبێت چیبێت.
ناوەندی کوردی شاری یۆتۆبۆری بەرپرسیارە لە ڕێگە پێدان بە کەسەنی ئاست نزم و هەلپەرست کەدەست بگرن بەسەر یەدەکردنەوەکانی خۆش و ناخۆشمان، چونکە ئیشی ناوەندی کوردی تەنها دابینکردنی گروپە دۆڕاوەکان نیە!
ئایا کۆمەڵەی کوردی ڕەشنوسی و پرۆگرامەکانی ئەم یادەیان دی بوو یاخود هەر ئەوەندە ئەرکیان کێشا دەهەزار کرۆن بدەن بە دلشادی تیاتر، بۆچی ئەزمونیان وەرنەگرت لە ئاهەنگی نەورۆزی ئیمساڵ کە دووهەزار کرۆنیان دابوو بە دلشاد هەتا بچێت هەشت ئەفیشی ئامادە هەڵواسێت لەناوشار بۆ ڕێکلامی نەورۆز، دڵشادی نامەرد دووهەزارەکەی خستە گیرفانی خۆیە وەو هیچ ئەفیشی هەڵنەواسی. لە هەمووی قێزەونتر دوای ئەو هەموو بێڕێزیە بە قوربانیانی ئەنفال تەواو کردنی یادەکەبوو بە چەپڵە لێدان و گوڵبەخشین بۆ هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان (دڵشاد) لە باتی ئەوەی مەڵبەندی کوردی داوای لێبووردن لە قوربانیانی ئەنفال بکات و دان بە هەڵەی خۆیدابنێت؟
پاریش لە هەمان یاد دا نوێنەری بەرەی تورکمانی بابەتێکی خۆێندەوە کە باسی ئەوەی دەکرد کورد ئەنفال نەکراوە بەڵکو ئەنفال لە تورکمان کراوە لەگەڵ چەندین قسەی نابەجێ بەبێ ئەوەی کەسێک هەڵبداتێ ئەمیش هەر بە چەپڵە ڕێزان بەڕێکرا!ئەمەش دەستە گووڵی ناوەندی کوردی بوو، بەداخەوە ئەوی دەکرێت بۆ شەهیدان هەر تەنها یەک خولەک وەستانە لەسەر پێ و هیچیتر بەڵام ئەبێ ئەوەش بڵێێن کە چەند کەسێکی کەم هەن لە ناوەندی کوردی ئەم شارەدا دڵسۆز و پاکن بەڵام ئەوانیش هەروەک دڵشادەکان تاوان بارن دەبێ تێبگەن کە ئیشەکەیان ئەوە نیە وەک چوونە سەیرانێک بێت بەڵکو هەست و شانازی گەلێکی بەدواوەیە دەبێت لە ئاستی ئەو بەرپرسیەدابن دڵشادەکان نەک تەنها بوەستێنن بەڵکو بنبڕیان بکەن.
بە مزگێنیەک ئەم باسە کۆتای پێدەهێنم، دڵشادی نابوت چل هەزار دۆلاری وەرگرتوە تاکو گروپێکی هەڵپەڕکێ بهێنێت لە کوردستان بۆ بەشداری بونیان لە کەرنەڤالی شاری یۆتۆبۆری لە کۆتای مانگی پێنجدا لەبەر ئەوەی گرووپی هەڵپەڕکێیەکانی یۆتۆبۆری قاچیان خوارەو نازانن هەڵبپەڕن. ئەم هەڵکەوتووە لە هونەری دۆڕاوا ساڵێ پاریش گروپێکی هەڵپەڕکێی لە وڵاتی سویدەوە بردەوە بۆ کوردستان ئێمەش سەرمان لێ تێکچووە نازانین قاچی کامە گرووپی هەڵپەڕکێ خوارە. ئەمانەش هەمووی بە پارەی دزراوی میللەتە.



2010-04-24

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە