بۆ ئاگاداری دوو هەواڵی ترسناکی تەندروستی لە تاقیگەکانی سویدەوە

Saturday, 25/08/2012, 12:00

2004 بینراوە


پێشتر باسمان لەوە کرد، کە خواردن، هەروەها بەکارهێنانی کەلووپەلی دروست و تەندروست، بۆ مرۆڤ پێویستە، بە واتایەکی دیکە خواردنی کات بەسەرچوو، دەمێکە ئاماژەی پێکراوە کە زیان هەڕشەی جدی لە ژیانی مرۆڤ دەکات، هەڕەشەی مەرگ، زۆرێک لەکەشتیەوانەکۆنەکان، لەناچاریدا خواردنی قووتووی کات بەسەرچوویان دەخوارد، ئەوەش وای کرد، کە هەموویان دەمردن لەجیاتی ئەوەی چاوەڕێ بکەن و بەڵکوو کە ئەو رێگایەی کە گومیان کردوە بیدۆزنەوە(تاریخ ابحار و کوارسیها). هەموومان بێگومانین کە خواردنی باش تەندروستی باش دەداتە مرۆڤ، بۆیە پێوستمان بە خواردنی باشە. بەڵام ئەفسووس بازرگانەکان چونکە زۆربەیان سەر ئەو بەدەسەڵاتە مافیایەی باشوری کوردستانن و هیچ گوێ نادەنە تەندروستی هاوڵاتیان ئەوەش بەرچاوی خۆامانەوە دەبین کە ڕۆژ نیە، کە نەبیستین لە فڵان شار ئەوەندە خۆراکی کات بەسەرچوو، دەستی بەسەرداگیرا، چونکە نەک هەر کە بازرگانەکانەکانی باشووری کوردستان سەربەهەردوو بنەماڵەمافیاکەی بەرزانی و تاڵەبانینن، بەڵکوو ئەو سەرچاوەکەشی کە بەرووبووم و کەلوپەلەکانیشی لێوە هاوردە دەکرێت، ئەوانیش مافیایەکی ڕووتن، بۆ نموونە کەلوپەلوو خۆراکی، لە سەرچاوەوە دێن بە پێی ڕۆژنامەکانی باکووری کوردستان لە سەدا٨٠ یان خاوەنەکانیان بریتین لە مافیا، یان مەهەپە ئەوگرووپ دەستەو تاقمەن کە فاشسترین گروپی تورکیان، کە فەتحوڵاگیولەکان سەرپەرشتی دەکەم، بۆ چوونی ئەوانیش ئاشکراو ڕونە، کە تا سەر ئێسقان دژی بوونی نەتەوەی کوردن و بەهیچ شێوەیەک بونی کورد ناسەلمێنن. ئەمەش نەک هەر ووشە فڕێدان بێت و لەدەست بەتاڵیدا بوهتان بۆ کەلووپەلی تورکی بکرێت، نەخێر، یەکەم بەپێی پێوەر و دەزگای چاودێر سەلمێندراوە، کەلە ناوەندی کۆنترۆڵی هاوردەی کۆنتاینەوەیەوەیە، بۆ نموونە سەرچاوەی ئەو تاقیکردنەوە ئەڵێ: توخمێک کەبۆ جوانکردن و پەیداکردنی تام چێژی زیاتر وەک پەین بەکاردەهێندرێت، کەبەرووبوومی و خواردنی تورکیدا دۆزرایەوە، یەکەم ئەو توخمە کەناوی (پێستی سیت) ٣٣ ساڵە بەنایاسیی کردوە و قەدەغەکراوە. دوەم ئەو تاقیگە بورهانی کرد کە ئەو توخمە قەدەغەکراوە، ٣٣جار زیاترە لە ڕێژەی بەکار هێنانەکەی. تەماشای ئەو لینکە بکە لەخوارەوە، بەخۆی و سەرچاوەکەوە.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=76d0ed7e


تەنانەت باشترە کە خواردن و کەلووپەل لە فرۆشگا گەورەکان بکڕیت، ، چونکە کۆنترۆڵ یان چاودێرەکەی خاوەنەکەی نیە، هەروەک دووکاندارە بیانیە سەر ڕەشەکانی ئەوروپا، چاودێری فرۆشگا سەر ڕەشەکان خۆیانن، ئێستاش هەر هەموومان ئاگادارین کە سەر ڕەشەکان، تەنانەت دەسکاری و مێژووی کات بەسەرچووی دەگۆڕن بە ڕۆژ وکاتی نوێ و بە خەڵکی ساولیکەی دەفرۆشن، بەهەرزانتر، بۆیە باشترە دۆلارێک زیاتر بدەو سەرسەلامەت، لە فڕوفێڵی بارزگانە سەر ڕەشە ساختەچیەکان، خۆت بپارێزە، خۆ هیچکامیان بە خۆڕایی نیە، بەڵکوو تۆ بەخۆڕایی ئەو بازرگانە سەر ڕەشانە دەکەیتە زلووی گیانی خۆت.
خوێنەری هێژا
لەدواین لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتوە کە فایبەرە ڕەقەکان، هێندەی ئەزبێست مەترسیدارە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ، ئەوەش لە ئەنجامی تاقیکردنەوەدا لەسەر مشک دەرکەوتوە، کە مشک لە نزیک فایبەرە ڕەقەکانەوە،توخمی سلڤەری زۆر دەچێتە سیەکانیەوە، هەروەها پێشتر بابەتێکی دیکەم وەرگێرا لە زمانی سویدیەوە بۆ کوردی، کەئەویش سەلمادی کە بەکار هێنانی ئەزبێست یان کار کردن و بەکار هێنانی ئەزبێست،هەروەها گۆشتی ڕەش یان سوور، دووچاری شیرپەنجەمان دەکات.

http://www.svd.se/nyheter/inrikes/nanofibrer-lika-farligt-som-asbest_7448542.svd

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7a4a8ce8

هەروەها لە هەمان سەرچاوە دابەشی ئابووری هاتوە کە (هێنیس ئۆک ماوریس)، ناسراوبە ئێچ ئەند ئێم، کارخانه‌یەکی ناودار و گەورەی سویدیە، کە نزیکە ٩٤٠٠٠ هەزار کەس کاری تێدا دەکات. خودی بفرۆشەکە داوا لە هاوڵاتیانی دەکات، کە بوتڵی ئاوی وەرزشی فرۆشتوە، باش نیەو داوا دەکات کە بەکاری نەهێنن و ترسانەکە و هەرکەسێک کە ئەو بوتڵەی کڕیوە بیگەڕێنێتەوەو پارەکەی خۆی وەربگرێتەوە.چونکە سەرەکەی ئەگەری ئەوەی هەیە، کە منداكەنتان بخکێنێت، ڕەنگی ئەو بوتڵی ئاخواردنەوە، بریتیە لە ڕەنگی پەمەیی و شین.

خوێنەری هێژا
تەنها بۆ بیر هێنانەوەت، هیچ نەخۆشیەکی ترسناکی وەک سیل و سەرەتان ئیدیز و کۆلێراش، ‌هێندەی نەخۆشی جەلالی و مەلایی کوردیان نەکوشتوە، ئیتر پاراستنی گیانت لەئەستۆی خۆتدایە و خۆت سەرپشکی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە