جاش قەڵەم شازادئەنوەر دوایى چوار جار سەنگەر گواستنەوە پەلامارى نەوشیروان مستەفا ئەدا.

Saturday, 25/07/2009, 12:00

2482 بینراوە


خۆرایى نەوتراوە لەناخۆشیشدا حورمەت باشە چونكە مرۆڤەكان كەلەگەڵ یەكتر كەوتنە كێشمەكێش و شەڕە قسە یان نەخواستە شەڕ و پێكدادانیش ئەوەندەى تێدا بێڵنەوە كەدوا ڕۆژ بتوانن یان چاو و ڕووى ئەوەیان هەبێت جارێكى تر لەگەڵ یەك لەسەر مێزى گفتوگۆ و ئاشتى دابنیشنەوە هەتا ئەگەر كێشەكە لەنێوان دوو كەسیش دا بێت نەخوازەڵا كێشەكە لەسەر بەرژەوەندیە گشتیەكان و پرسە نەتەوەیەكان بێت كەهەندێ جار لایەنى بەرامبەر بەهەڵە دەزانێ بەڵام ڕەنگە وانەبێت بەتایبەت لەبوارى سیاسى كەهەر نابێت و نیە هەروەها كۆمەڵگاى مرۆڤایەتى لەدێر زەمانەوە هەر ئاواى هێناوە شەڕ و ئاشتى هەر بووە و كێشەكانیش هەر بەردەوام بوون .
بۆیە مرۆڤ كەباس لەمەسەلەیەك یان مرۆڤێك دەكات دەبێت لەناوەڕۆك و ڕیالیزمى مەسەلەكە بزانێ و كەسایەتى مرۆڤەكەشى باش و چاك ناسیبێ نەك كوێرانە حوكم بدات یان تفەنگ بەتاریكیەوە بنێت لەبەرئەوە حوكمدان لەسەر مەسەلە و كەسێَك یان باسكردنى بەخراپە بەتایبەت كەسەكە لەخۆت گەورەتربێت وەك پلە و پایە و كەسایەتى و سەركردەى گەلێكى چەوساوەبێت كەلەزۆر لایەنەكانى ژیانەوە سیاسى ، كۆمەڵایەتى ، مرۆڤایەتى ، ئایینى ، تاوانێكى گەورە و نائەخلاقیە بێ ڕێزى بەرامبەر بكرێت ، بەڕێزان ئەوەى مەبەستە لەم نووسینە نووسەرى بێ ئارام و ماستاوچى و قەڵەم فرۆش شازاد ئەنوەرە كەلەڕۆژنامەى هەولێرى دەزگاى پاراستن باس لەمرۆڤێكى پاكى بەئەزموونى ڕێگەى كوردایەتى و شۆڕشگێرى ڕۆژانى سەخت و نەهامەتیەكانى گەلى كورد و بارى ڕامیارى و نەتەواییەتى و پێشەواى كاروانى بزاڤى ڕزگاریخوازى نوێیى چینى پڕولیتار و دژبەناپاك و خۆفرۆشانى گەلى كورد ئەكات و كوێرانە هێرش دەكاتە سەر نەوشیروان مستەفاى سەركردە و پێشمەرگەى ئازا و ماندوو كەتەنها ڕۆژێك ناپاكى لەگەڵ شۆڕشەكەیدا نەكردوە بگرە هەنووكەش ژیانى لەپێًناو خۆش گوزەرانى و سەرفرازى مرۆڤى كورد و خاك و ووڵاتەكەى تەرخان كردووە هەرگیزا و هەرگیز چ لەشاخ و شار دژ بوكورد نەبووە و خاوەن فایل نیە جگە لەسسزا گەیاندنى خۆفرۆشان و ناپاكان كەئەمەش خۆى لەخۆیدا ڕەفتارى شۆڕشگێڕى و دڵسۆزیە بۆ شۆڕش و نەتەوە و هیچى تر كەبزاڤى كوردایەتى و مالملانێیى نەوتەوایەتى ڕاست و دروست ئەوە ئەخوازێ .
ئێستا ئەوەى نووسەریش كەبەشەڕانگێز ناوى دەبات هەر لەو بوار و ڕوانگەوە بووە و وەك كورد وتەنى لەبێ خەبەران كەشكەك سڵاوات بۆیە پێویستە بڵێم جەنابى قەڵەم فرۆش شازادئەنوەر ئەمڕۆ تۆ بەچ حەقێك و بە چ زمانێك بەم ووتە بێ بنەمایانە و هاتووى بەعەقڵى ئەوێ ڕۆژێیى 31 ى ئاب و شەڕى ناوخۆ كە بەنزینتان دەكرد بەشەڕەكە ئەمڕۆ هێرشى ناڕەوا دەكەیتە سەر كاك نەوشیروان و لەلاى تۆ وایە هیچ سەركردەیەكى كورد نابێت لەڕۆژگارەكانى سەختى خەبات و ململانێكان تۆز قاڵێك تووشى هەڵە بووبێت نەخوازەڵا لەناو ئەم هەموو كێشمە كێشمەى كوردایەتى وا بەم ڕق و قینەوە نووكى خامەكەت بەحەزى خۆت و حزبە بنەماڵەیەكەت باداوە و تا بۆ ساتێك دڵى ئاغا نەخۆشەكانت خۆش بكەیت و بەڵكە خوا ڕەحم بكات دەمت چەور بكەن ، چونكە ئێوە فێر بوون ئەستەمە تەرك كردنى ئەم خووە ناپاكى و دووڕوویە ، كەدوورە لەهەموو ڕەوشتى ڕاستى ڕۆژنامەگەرى و كارى نووسین .
كەتۆ كەس ناناسى ئەوە باش باش بزانە ئێمە زۆر باش تۆ دەناسین و دەزانین ڕابردووت و هەگبەت چى تێدایە تۆ هەرزەكارێكى دوێنێى خۆ خوانەخواستە خۆمان لێ ناكەیتە قارەمانى كوردایەتى و ساڵانى خەباتى نەتەوایەتى و چینایەتى ، ئێمەى خەڵكى ڕانیەیى دەروازەى ڕاپەڕین باشت دەتناسین و لەدواى ڕاپەڕین چۆن كەوتیە دونیایى پارتایەتى و لەوساتەوە تائێستا چوار جار سەنگەرى خۆفرۆشتنتن گواستۆتەوە و گۆڕیوە ، ئێمەى خەڵكى ڕانیە باشمان لەبیرە و باش دەزانین چۆن لەڕانیەوە چوویت بۆ سلێمانى و لەوێوە چۆن بردیانى بۆ هەولێر و ئێستاش وادیارە نەحەساویتەوە لەهەولێر هەر وێڵى پلە و پایە و دۆلارى بۆیە ئاوا تووند تووند قاچى بنەماڵەت گرتووە ، بۆیە پێت دەڵێم ناحەقیت كرد و عەفووت فەرموو نازانم چۆن زاتت كرد و چ دۆلارێكە ئاوا ڕێگەى پێداوى هەرزەكارێكى نەفامى گەوجى وەك تۆ بێت لەڕۆژنامەیەكى بێ خوێنەرى هەراجكراوى وەك هەولێر لەنووسینێكى بێ ناوەرۆكى لاوازى كرچ و كاڵ هێرشى ناڕەوا بكەیتە سەر كەسایەتیەكى پاك لەكاتێكدا تۆ هیچ لەسایكۆلۆجیەتى ئەو سەركردە نازانى و تێ نەگەیشتووى لەڕابردوو و ژیانى ، چونكە تۆ تەنها كەش و هەواى خۆشى ڕاگەیاندن و هەڵڕشتنى پارە هەڵى خەڵەتاندووى بۆیەش هیچ نرخێك بۆ گەورەیى و پاكى هیچ كەسایەتیەك دانانێیى نەوەك هەر ئى كاك نەوشیروان ، ئەى شازادئەنوەرى قەڵەم فرۆشى بەرپرسى پەیوەندیەكانى ڕۆژنامەى هەولێرى هەڕاجكراو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە