لە پەیمانگاى پزیشكى هەولێر...حزباێتى كردن زانستى قۆرخ كردووە...

Thursday, 05/11/2009, 12:00

1393 بینراوە


لەهەر وڵاتێكدا یان هەرێمێك یان ناوچەییەك...گەر یاسا و ئەوەى كە یاسا دادەنێن و رێز لە یاسا دەگرێ، رێزى لێ نەگیرێ، خۆش نەویسترێ، هەوڵی بۆ نەدرێ...!گەر وڵاتێكى مووسڵمانانەش بێ...سەركەوتن لە هەر روویەكەوە بێت نایبینن و بۆنى سەركەوتنیش ناكەن و بۆیان نایەت.. بەڵام رێز لەماف و حقوقى یەكتر گیرا مافى یەكسانى دابەش كرا، وڵاتێكى جوولەكەش بێ لە هەموو روویەكەوە پێش دەكەون وەك ئەوەى ئەمڕۆ خۆمان رۆژئاوا دەبینین كە هەر ئەو زانستەى و فكرەى باو باپیرانى تۆیە ئەوان ئیشى لەسەر دەكەن و بە پێ ی یاسا لەسەرى دەڕۆن... ئەوەى زڵ هێزە و بەتوانایە پێ ی ئەخاتە سەر ملی بێلاوەزەكە، هەموو حەق و مافێكى خۆى كە شایەنى خۆیەتى لێ ى زەوت دەكرێ.. ئەوانەى كە دەسەڵاتیان هەیە، هێزو توانایان هەیە...نەك لە زانست و بەداواداچوونى زانست، دەسەڵات لەسەر هێزى ئارەزوو پەرەستى خۆى بە یارمەتى ئەوانەى كە ئامانجیان وەك ئەو جۆرە كەسانەیە...ئەوانەى كە بەڕاى خۆیان زانست و وڵات و مەعریفە پێش دەخەن...نەك پێشی ناخەن، بەڵكو دەبنە هۆى ساردبوونەوەى هەوڵدانى ئەو كەسانەى كە ئامانجیان و هەوڵدانیان بۆ بەرەو پێش چوونى زانستە، بۆ بەرەو پێش چوونى ئەو كەسانەشە كە هەوڵدەدەن بۆ زانست. هەرچەندە ئەوەى زانست پەروەر بێ و خۆشەویستى بۆ زانست هەبێ و زانا بێ، هیچ كات دڵى ساربوونەوە نابینێ لە هەر روویەكەوە بێ... بەڵام دڵ ساردى و بێ تاقەتى روو لەو كەسانە دەكاتە كە تازە ئاشناى ناوەڕۆكى زانست بوون... ئەم جۆرە هەڵس و كەوتە دەبینێ چ لە قوتابخانە، پەیمانگا كولیژ، ناو كاروبارى وڵات بێ و له هەر سات و شوێنێ بێ...داخ و حەسەرەت هەڵ ئەكێشێ و روو لە هەندەران دەكات و لە ئاوەكەى یۆنان دەخنكێ بۆ نمونە لە مانگى یانزەى 2008 نزیكەى زیاتر لە 500 پێنسەد كەس لە ئاوەكەى یۆنان نیوەیان رزگاریان بوو و نیوەیان مردن بە پیاو ئافرەت و منداڵەوە...چەندەها نمونەى دڵتەزینى تر... كە تووشى مادەى بێ هۆشكەرو نۆكەرى ئەم و ئەو هەزارو یەك تۆمەت ئەخەنە ملی هەمووان كە بێ ئەوەى یەك تۆز هۆشیاربوونەوەیەك هەبێ...ئەمە كێ بە ئێمەى كرد؟؟...باو باپیرانمان زیندوو بوونە وایان كرد؟؟ ئیسلام و پرۆگرامەكەى واى كرد؟؟؟ كێ واى كرد؟؟ با بچین بە گژ ئەوەدا نەك ئەوەى دكتۆراى هەیە و خزمەتى دین و وڵات و قوتابی لێقەوما دەكات و سۆزى بۆ وڵات هەیە لە شوێنەكەى خۆى دەرى كەى گوێ بە هیچ ماف و هەست و حەقی ئینسانى بدرێ...كە ئەم حاڵەتە لە پەیمانگاى پزیشكى لەدواى تاقیكردنەوەكانى خولی دووەم ساڵى 2008-2009 روویدا بە دەركردنى ئەو دكتۆر بورهانەى كە خاوەن زانست و هەموو مافێكى خۆى كە خۆى بە حەقى خۆى خاوەنێتى... ئەمە ئەگەر حزبایەتى و قەومەیەت، رەگەز پەرەستى نەبێ بۆ ئەم و چەندهاى وەك ئەم بەلاوە دەنرێ، ئەوەشی كە هیچ هەولێك و تێكۆشانى نییە لە هەموو روویەكەوە، بخرێتە جێگا بەرزەكان؟؟! لەوەدەچێ بووترێ كە یان خزمى ئەوم یان بەهەر شێوەییەك بووە كە من پشتگیری بكەم...د. بورهان نە خزمە وە نە خەڵكى یەك وناوچەشین بەڵكو ویژدانى خۆم و كەسایەتى ئەو دكتۆرە بەرێزەو چەندەهاى وەك ئەو واى لێ كردم كە ئەم بابەتە بنووسم و حەقیانەت دەركەوێت هەرچەندە زۆر جێ ی سەرسوڕمانە رۆژانە بە هەزارەها لەمە حەقتر دەردەكەوێ هەموو دەستى بە كڵاوەكەى خۆیەوەییەتى كە دەڵێ مرۆڤەكانى وەك خۆیان رسقیان دەدەن و دەس بە كڵاوەكەى خۆیانەوە دەگرن وەك مامۆستاكانى پەیمانگا كە بێ ئەوەى هەست بە هاوڕێكەیان بكەن كە هاو وڵات و هاو ئایینى خۆیەتى... كە سبەى وەك هاوڕێكەى لێ ى دەكرێ كە ئیستا تەماشاى بارودۆخەكە دەكات.! بەڵكو لەوە دەچێ خراپتر...
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە