((العائدوون الی حزب القائد))

Monday, 09/11/2009, 12:00

1697 بینراوە


باوكی هەلۆ گەرمیانی پێشەكی داوای لێ بوردن لە خوێندەوارانی بەأێز ئەكەم كە ئەم دێرە عەرەبیەم كردوە بە سەر دێری نوسینەكەم چونكەلەكاتی أژێمی بەعسی فاشست دا ئەوكەسانەی ئەگەرانەوە بۆ ناو أژێم ئیتر لەسەر خواستی لێپرسراوانی پارتەكوردیەكان بوایە بۆ كاری مەبەستی خۆیان یاخود ئەوانەی بێزار ئەبوون لە هەلگرتنی چەكی شەرەف بۆبەدی هێنانی ئاوات و ئامانجی گەلەكەیان لەوكردەوانەی لێپرسراوان ئەیان كرد لەپێناوی مانەوەی خۆیان وپارتەكەیان دا وەهەر أۆژەی بەجۆرێ وەبەئارەزوی خۆیان دەنگی لێ دان بۆ رزگاری كوردوستانیان ئەگۆری ,وە زۆر كات هاتۆتە پێشەوە كە لەبار بوە بۆ شۆرشی گەلەكەمان بۆرزگاری
وە أژێمی عێراق لەوپەری بێ هێزی دابوە كەچی بێجگە لە سكرتێر و سەرۆكی پارتەكوردیەكان وچەند ئەندامێكی سەركردایەتی كەس نەی زانیوە بۆ لەكاتی هەرە سەركەوتنی پێش مەرگە لەهەموو ناوچەكان دا
یەكسەر پارتێك بەبێ گفتوگۆ لەگەل پارتەكانی تری گۆرپانی خەبات دەستیان كردوە بە وتوو وێژ
لەگەل أژێم وە سەركردەكان ئەیان وت گفتو گۆ جۆرێكە لەخەباتی رزگاری وە ماوەیەك بەبێ سود ئەمانەوە لەژێر ناوی گفتوگۆ دا وەلەو ماوەیەش دا أژێم ئەوەی بی ویستایە ئەنجامی ئەدا وەزۆر ئەندام و پێش مەرگەی پارتەكان وشانە نهێنیەكان ئاشكرا ئەبوو وە هەندێ لەبێ زاری سەركردەكان ژێر بەژێر لەگەل أژێم رێ ئەكەوتن یاخود چەكیان دائەنا وەلەپاش ئەوەی أژێم ئارەزوەمەندەكانی تەواوئەبوو وەهێزی پەیدائەكردوە و زۆر جێگای نهێنی پێش مەرگە شارەزا ئەبوو وردەوردە پاش گەز ئەبۆوە لە گفتوگۆ
كردن ئینجا شەر هەل ئەگیرسایەوە و سەر كردەكان لەبۆ پاراستنی شەخسیەتی خۆیان لەناو پارتەكەیان دا ئەیان ووت خۆمان رازی نەبووین بەو خاڵانەی كە أژێم پێی داوین وە أژێم پاش گەزبۆتەە لە بەلێنەكانی
بەڵام كەس نەی ئەزانی ئەوخاڵانە چین و لەسەر چی أێنەكەوتوون وە خوانەخواستە گەر یەكێك پێیانی بوتایە ((ئەوخالانە بۆ ئاشكراناكەن بۆ گەل تا هەمووان بزانین هۆی هەلگیرسانەوەی شەر چی بوو))
ئەوا یەكسەر لەناویان ئەبردوو ئەیان ووت (لەتابوری پێنجەمە كار بۆ أژێم ئەكات) وە دوایش ئەوكەسانەی ئەگەرانەوە بۆ ناو أژێم بەهەر هۆیەك بێ أۆژانە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی أژێمەوە هەندێ لەو داماوو بێ دەسەڵاتیان ئەهێنا كە لەبۆ ژیانی خێزانیان گەراونەتەوە پیشانی جەماوەری كوردوستانیان ئەدا بۆ ئەوەی كە هەندێ نەفس نزم هەل خەلەتێن و وەك سیخور كاریان بۆ بكات وە بەو كەسانەیان ئەوت((العائدوون الی حزب الام او العائدوون الی حزب القائد)) وە ئەوە بوو كەدیمان چەندەها افواج و سریەی
ئیستخبارات دروست بوو وە هەندێ كیش ژێر بەژێر بوو بوون بەپیاوی أژێم وە جلی شۆرشگێریی لەبەردابوو
كەلەدوای راپەرین ناویان نان (فایل چیەكان) وە هەمووشیان گەورەترین دەسەڵاتیان وەرگرتوە چ لەناو پارتەكان دا چ لەناو حكومەتی هەرچم دا ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
وەئەوەی جێی داخە دوای نەمانی أژێم ئەبوایە ئەو شعارانەی أژێم هەلی گرتبوو هەموویانیان زیندە بەچال بكردایە و لەسەر زاری هیچ لێپرسراوێكی پارتەكان یاخود لەسەر زمانی هیچ بێژەری كەنالەكانی پارتەكان ئەو شعارانەیان نەوتایەتەوە بەڵام ئاخخخخ هەزار جار ئاخخخخخخ ئیستا ئەبینین أۆژانە ئەوانەی بۆ مەبەستی تایەبەتی خۆیان یاخود بەهەرنیازێك بووبێ لەپێش هەلبژاردن چووبوونە بزوتنەوەی (گۆرانە) وە 1ێ.وە ئیستا گەراونەتەوەبۆ ناو ئەو پارتەی كە تیابوون ئەیان هێننە سەر شاشەی كەنالی پارتەكەیان و لەسەر لاپەرەی أۆژنامەكەیان ئەی كەن بە سەر وتار و ئەلێن ئەو بەأێزانەی چووبوونە ناو بزوتنەوەی گۆران ئیسا گەراونەتەوە بۆ ناو دلی پارتی سەركردە پارتی دایك پارتی گەل و نیشتمان ؟؟وابزانم ئەم كردارە كرداری پێشوومان بیر ئەخاتەوە نەك قازانجێك بێ بۆ گەلەكەمان وە ئەم هاتوچۆی بەینی دووپارت یا پارت و بزوتنەوەیەك هەر هەمان هاتوچۆمان بیر ئەخاتە وە كە موستەشارو جاش و بەعسی و زۆر لەچەك دارەكان وكەسانی تر لەبۆ سامان و پلەوپایە لە دەسەڵات دا هەر أۆژی لای پارتێك بوون وە پارتەكانیش بۆ زۆر بوونی ئەندامانیان لەبۆ كاتی هەلبژاردن گوێیان بەوە نەئەدا ئەمەلەدلسۆزی بە پارتەكەیان گەراوەتەوە یاخود بۆ جاسوسی هاتۆتەوە ناوریزی پارتەكەیان ؟ هەتا بونە هۆی چاندنی رەگی براكوژی بەهۆی دوژمنایەتی كۆنی خۆیانەوە ..........
گەر هەموو سەركردایەتی پارتەكان لەبۆ دلسۆزی گەل ونیشتمان نەك لەبەر خاتری پارتایەتی و خۆیی بریاریك بدەن لەبۆ نەمانی ئەم ((چەلەق و فەلەقە))یا ئەم (بانە وبانە)و بڵاوی بكەنەوە بەناوهەمووئەندامەكانیان دا ئەوەی ئەروات بۆ هەر لایەن و پارتێك ئازادە بەڵام گەرانەوەی لێ قبوول ناكەین لەژێر هەر ناوێك دابێ ئەوا نە دژایەتی وەنە شەری براكوژی رووئەدات و وە پێویستە لەبۆ بەدەست هێنانی مافەرەواكانی گەلەكەمان هەموویەك هەلوێست بن وەدوور بن لە بیری تەسكی پارتایەتی و ەك ئەوەی هەمووسەر بە یەك پارت بن و دلسۆزبن بە خاكی كوردوستان و خوێنی شەهیدان .....

تێ بینین لەسەر 1ێ:_
بۆیە ناوی گۆران م هێناوە ئەم بزوتنەوەیە پێش هەلبژاردن دروست بوە و ممكنە لە هەلبژاردەی داهاتوش دا بزوتنەوە یاخود پارتی دیكە دروست ببێ و هەمان كردار رووبداتەوە بۆیە
پێویستە لەئیستاوە سەركردایەتی هەمووپارتەكان گەر دلسۆزی گەل ونیشتمانن نەهێلن ئە كارە رووبدات باشەری براكوژی سەر هەل نەداتەوە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
17 گەڵاأێزان 2709ك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە