هاوشێوەى بەعس فەرمانبەران ڕاپێچى كۆبونەوەكان دەكرێت

Saturday, 25/07/2009, 12:00

1593 بینراوە


خوێنەرى ئازیز, لەم بابەتەدا ئەمەوێ تیشك بخەمە سەر چەند خاڵێكى هاوبەشى جكومەتى پێشوى عیراق و حكومەتەكەى هەردوو بنەماڵەى مشەخۆر, جاران لەكۆبونەوەكانى سەرانى بەعس خەڵك بەزۆر كۆدەكرانەوە بۆپێشوازى سەرانى ستەمكارى بەعس لەترساندا تاوەكو نان بڕاویان نەكەن وژیانیان لێنەسێنەوە دەكەوتنەى چەپڵەلێدان بۆیان, بەڵام ئێستا حكومەتە بەناو دیموكراسیەكەى كوردستان خەریكە دۆخى دیموكراسى لەم هەرێمەدا لەبەین ئەبات و بەشێوەى ڕژێمە دڕندەكەى بەعس ڕەفتار ئەكات دەیانەوێت خەڵكو فەرمان بەران بەتۆپزى راپێچى كۆبونەوە پڕ لە درۆو دەلەسەكانیان بكەن, بەڵگەشم بۆ ئەم وتانەم ئەوەیە كە لەوەتەى بانگەشەى هەڵبژاردن دەستى پێكردووە، بەڕێوبەرانى فەرمانگە حكومى و فەرماندە سەربازییەكان هەر بەزۆرو بەزمانى هەڕەشەو نان بڕین فەرمانبەرو سەربازەكان ئەبەن بۆ كۆوبونەوە جەماوەریەكانى بەرپرسانى پارتى نادیموكراسى و یەكێتى گەندەلأ, ئەوەتا لەشارۆچكەى تەكیەى نزیك قەزاى چەمچەمالأ لەكۆبونەوەكەى ڕۆژى یەكشەممەى ڕێكەوتى 12/7/2009 كە د.بەرهەم و كۆسرەت ڕەسولأ و د..ڕۆژنورى سەردانى چەمچەماڵیان كردبوو بەڵام چەند فەرمانبەرێك نەچوبوون بۆ پێشوازى كردنیان ئەو ڕۆژەیان بە نەهاتوو بۆ ئەژمار كرابو، بەمەرجێك لە دواى دەوامى فەرمى خۆیان كۆبونەوەكە لە كاتژمێر 4ى سەرلە ئێوارە ئەنجامدرابوو, هەر ئەمڕۆش ڕێكەوتى 21/7/2009, ڕۆژى سێ شەممە كە بڕیار بوو جلالى ماستاو چى سەردانى چەمەچەمالأ بكات هەموو فەرمانبەرەكانى شارەوانى و فەرمانگەى ئاوى تەكیە ئاگادار كران كە ئەگەرئامادە نەبن لەو كۆبوونەوەیە، ئەوا ئەو ڕۆژەیان بەنەهاتوو (غیاب) بۆ ئەژمار دەكرێت و لێپرسینەوەش لەگەڵیاندا دەكرێت.

لەكۆبونەوەیەكى جەماوەرى تر كە لە بازیان ئەنجام درا فەرماندە سەربازییەكان و زۆرێك لەسەربازەكانیان بەجلى مەدەنیەوە چوبوون بۆ پێشوازى كردنیان كە خۆم یەكێك بووم لەو سەربازانەى كە بە زۆر لەو كۆبونەویەدا ئامادە بووم, لێرەدا پرسیارێك دێتە كایەوە، ئایا جیاوازى لە نێوان حكومەتى پێشوى عیراق و حكومەتى ئێستاى كوردستان چیە؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە