نامەیەك بۆ یەكێتی نیشتمانی و كۆمەڵەى زیندانە سیاسییەكان

Saturday, 11/12/2010, 12:00

881 بینراوە


تاریق رەشید- كفری
زیندانێكی سیاسی دەستی بەعس دواى ئەوەى چەندین جار پەنا دەباتە بەر چەندین شوێن و كۆمەڵەى زیندانە سیاسییەكان لەكەلار بە مەبەستی ئەوەى مووچەیەكی بۆ ببڕٍنەوە، كەچی هەر دەستی دەستی پێدەكەن و هیچی بۆ ناكرێت، وەك خۆی ئاماژەى بۆ كرد تاڵەبانی دەماچە دەبەخشێتە ئەنفالچی و حسابی هیچیش بۆ من ناكەن.

من تاریق رەشید ئەحمەد تەمەن 41 ساڵ لەهەشتاكان واتا1980 1983 تەمەنم 16 ساڵان بوو بە هۆی ئەوەى سێ برام پێشمەرگەى كۆمەڵە بوون، سێ ساڵ و نیو حزبی بەعس لەباقوبەی سەر بە پارێزگاى دیاڵە زیندانی كردم.

چەند كەسێك شایەتحاڵن كە ئەو كات لەگەڵیاندا زیندانی بوون، وەكوو شەهید بەكر مام عەباس كە پێشمەرگەى حزبی شیوعی بوو و لەدواى راپەڕین شەهید بووە، شازاد حسێن سەعید كە ئێستا لەژیاندایە خوشكی شەهید ئەحمەد دوانزە ئیمامی لەگەڵماندا زیندانی بوون.
هەرچەندە ئەو خوشكەى شەهید ئەحمەد دوانزە ئیمامیم وەكوو شایەتحاڵ بردووە بۆ كۆمەڵەى زیندانە سیاسییەكان لەكەلار كە شایەتیم بۆ بدات زیندانی بووم، بەلام تاوەكوو ئێستا هیچم بۆ نەكراوە، نە لەپێدانی مووچە نە زەوی كە بیكەم بە خانوو، چونكە تاوەكوو ئێستا لەخانوویەكی گڵی كرێدام.

خاوەنی سێ برای شەهیدم بە ناوەكانی شەهید نازم بچكۆل و فاروق و سەردارو، هەشت مانگ پێش ئێستا سەردانی كاك فەرهاد لەزیندانیانی سیاسی كەلارم كرد هیچ سوودی نەبوو و تاوەكوو ئێستا وەڵام نەدراومەتەوە، لەكاتێكدا ئەندام پەرلەمانێك وەزیرو بەرپرسەكان مووچەیان لەشەش ملیۆن كەمتر نییە، كەچی ئێمەش دەبێت سوكایەتی و دەستی دەستیمان پێدەكەن و حسابی هیچم بۆ ناكەن.

بۆیە دەڵێم بەداخەوە بۆ یەكێتی نیشتمانی كە تاوەكوو ئێستاو دواى 19 ساڵ راپەڕین هیچی بۆ نەكردووم، كەچی ئەوانەى وا برای من و كەسوكاری منیان شەهیدو ئەنفال كرد ئێستا مام جەلال دەمانچەیان پێدەبەخشێ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە