ده‌با به‌رپرسى لقى دوو بڵێ جاش نه‌بویمه
Friday, 28/10/2011, 12:00
1251 بینراوە
له سه‌ره‌تاكانى ساڵى هه‌شتا پێش شه‌رى عێراق ئێران چه‌ند سه‌رۆك جاشێك له كوردستان رۆڵى خۆیان هه‌بوو له به‌رگرى كردن له به‌عس و چه‌وسانه‌وه‌ى گه‌ل ومیله‌ت یه‌كێ له‌وانه سه‌یدۆ سورچیه ، كه بێجگه له‌وه‌ى جاش وچڵكاوخۆرێكى به‌عسیه‌كان بوو مه‌فره‌زه خاسه‌یه‌كى درنده‌و ناكه‌س به‌چه‌ش بوو ، به‌نده ئه‌و كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى له بنه‌ماله‌یه‌كى هه‌ژار بووین نه‌م ده‌توانى سه‌ربازى بكه‌م ناچار بووم ببمه جاش بۆیه له رێگاى چه‌ند خزم و ناسیاوێك لاى ئه‌و سه‌یدۆ سورچه ناوم نه‌شر كرا ،ئێستا گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم مامه سه‌یدۆ سورچى ئه‌ندامى مه‌كتبه‌ى سیاسى پارتى پارێزگارانه ، ئه‌و كات له جاشایه‌تى زۆر كه‌سم ناسى له‌گه‌ل زۆركه‌سیش بوینه هه‌ڤال و دۆست یه‌كێ له‌وانه‌ى پێكه‌وه جاش بووین و ئێستا خۆى لێمان كردۆته شۆرشگێر ئه‌و عه‌لى حوسین سورچییه كه نه‌وه‌ك خۆى جاش بوو به‌ڵكو باوك وبراو مامه‌كانیشى هه‌ر هه‌موو لاى ئه‌و سه‌یدۆسورچیه به‌جاشایه‌تى ده‌وامیان ده‌كرد ، زۆرباشیش ئه‌و شه‌وه‌م له‌بیره كه عه‌لى حوسین له‌گه‌ل سه‌یدۆ سورچى و مه‌فره‌زه‌كه‌ى عادل ئه‌بوو شارب به سه‌رپه‌رشتى رائید عزه‌دینى ئه‌منى هه‌ولێر به‌سه‌ر ئه‌و ماله‌یان دادا كه كادرێكى حزبى شیوعى پاش مقاوه‌مه‌تێكى زۆر تێیدا شه‌هید بوو گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ئه‌و كادیره شیوعیه ناوى مامۆستاكۆچه‌ر بوو
به‌ڵام جاش هه‌ر جاشه چونكه خۆم ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ل عه‌لى حوسین بووم خۆشم چاك ئه‌وه‌م له‌بیره كه تا به‌یانى هیچمان نه‌وێران بچینه سه‌ر لاشه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده ئه‌گه‌ر عه‌لى حوسین راست ده‌كات با بڵێت من ئه‌و شه‌وه له‌و گه‌ره‌كه‌ى ته‌نیشت یاریگاى هه‌ولێر به‌شدارى به‌سه‌ر دادانى ئه‌و ماڵه‌م نه‌كرد كه تیێدا ته‌نیا یه‌ك پێشمه‌رگه وه‌ك شه‌یر به‌رنگارى ئیمه‌و هێزه زۆره‌كه‌ى به‌عس بۆوه ، دیسان دووباره ده‌كه‌مه‌وه عه‌لى حوسین با بڵێت ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ل سه‌یدۆ سورچىو عادل ئه‌بو شاربى مه‌فره‌زه خاسه كۆنه‌كه‌ى بەعس و مه‌فره‌زه خاسه‌كه‌ى ئێستاى پارتى له‌و گه‌ركه نه‌بویون جارێكى تر به پارتى وبه‌رپرسه‌كه‌ى ده‌ڵیَم خۆت لیَمان گیَل مه‌كه ده‌بڵێ من جاش نه‌بیومه لاى سه‌یدۆ سورچى؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست