نامەیەك بۆ مدیر ناحیەكانى سیروان و خورمال وقایمقامى چەمچەماڵ (شاهۆ، سمكۆ، نەوزاد)

Thursday, 02/04/2009, 12:00

1650 بینراوە


ڕێكخراوى لاوكى هەڵەبجە گەلۆ هەروەكو دەزانن زۆر كەس هەن كە باوى گەل و نیشتمانەوە دەست ەئدەنە هەندێ كارى نەشیاو وە یان پێدەخەنە ناو پێلاوێك كە گەورەترە بۆیان وە یان پەلامارى بارێك ئەدەن كە قورسترە بۆیان ، بڕیار وایە كلە بەروارى (3.5.2009) لە شارى نیۆیۆركى ویلایەتە یەك گرتوەكانى ئەمریكا كۆنفرانس و دانیشتى گشتى بۆ )كۆمەڵگەى نێودەولەتى بۆشارەوانیەكان بۆ ئاشتىلە لایەن ڕێكخراوى شارەوانیەكان بۆ ئاشتى mayors (ببەسترێت سەرۆك شارەوانى ئەو شارانەى كە كۆمەڵكوژیان تێدا تۆمار كراوە وەیان ڕوبەڕوى جینۆساید بونەتەوە وە یان كارەسات تێیدا ڕوى داوە لە لایەن دەسەڵاتەوە یان هەر شتێكى ترەوە بێت ئەوانە بە سەرۆك و ئەندامى ئەم ڕێكخراوە ئەژمار دەكرێن وە بۆیان هەیە بەشدارى لە كۆنفرانسە دوەلیەكاندا بكەن و ببنە دەوگێڕى پۆست لەو ڕێكخراوەیەدا وەك دەزانن بڕیارە سەرۆكى چەندین شارەوانى بەشدارى لەم كونفرانسەدا بكەن ئەم ڕێكخراوە ناوى خۆى بە خۆیەوەیەتى واتە سەرۆكى شارەوانیەكان بەڵام ئەوەى كە جێى باسە ئەوەیە كە ئەو كەسانەى كە لە هەرێمەوە بەشدارى ئەو كۆنفرانسەن كێن ؟
ئایا سەرۆكى شارەوانین هەمویان ؟
ئایا ئەو ڕێكخراوەیە ئەزانێت كە ئەمانە سەرۆكى شارەوانى نین ؟
ئایا ئەمە تەزویرێكى نێو دەڵەتى نیە ؟
ئایا ئەمە گەمەكردن بە جەماوەرى كوردى نیى؟
ئایا ئەمە بە گێل زانینى كورد نیە ؟
وەڵامە ئەم پرسیارانە با ئەو سێ بەرپرسە بیدەنەوە لەكەناڵە گشتیەكاندا ..
ئەوەى كە بە دەستمان كەیشتوە ئەوە ڕوون ئەكاتەوە كە ئەو سێ كەسەى كە لە هەناو وەفدى هەرێمدان سەرۆكى شارەوانى نین بەڵكو بۆ ڕاى گشتى و جەماوەر ڕاى ئەگەیەنین كە ئەوانە بە فێڵ چونەتە ناو ئەو ڕێكخراوە نێو دەوڵەتیەوە وە هیچ مافێكیان نیە كە بەشدارى لەو ڕێكخراوەدا بكەن قایمقامى چەمچەماڵ تۆ بڵێى دوو پۆستت هەبێت سەرۆكى شارەوانى و قایمقامیش بیت لەوانەشە وابێت ئیتر حكومەتى هەرێمە هەمو شتێك تیایا ڕو ئەدات جەنابى مدیر ناحیەى خورمال تۆش هەر وەها ئایا دوو پۆستى بۆ كێشەى خورماڵ حەل ناكەیت باشتر نیە لەوە جەنابى مدیر ناحیەى سیروان ئەى جەنابت تۆ چى لەكام بەرەدا فیشەكت بۆ كورد تەقاندوە ئایا تۆش پۆستى سەرۆكى شارەوانیشت هەیە نەمانزانیوە جەنابت كیشەى ناحیەكەت پێچارەسەر ناكرێت ئێستە چوى خۆت كردوەتە ئەندامى ئەو ڕێكخراوەیە خوێندكارێكى پەیمانگاى كشتوكاڵى هەڵەبجەپێى ڕاگەیاندین كە ئێمە لە گەڕەكى ئازادى گیرمان بەدەست ئەو سایەقانەوە خواردوە كە مدیر ناحیە كردونى بە پاسەوانى جادەكە ئەبێت هەمو بەیانیەك ئێمە دوابكەوین لە دەوام چونكە ئەو سایەقانە لەمسەرى سیروانەوە ڕاوەستاون و جادەیان لە هاووڵاتیان قەدەغە كردوە گوایە نایەڵن هیچ سەیارەیەك هاووڵاتى سوار بكات خۆیان نەبن ئەمەش بوەتە هۆى نارەزایى و كێشەى دانیشتوانى گەڕەكەكەمان ئەى مدیر ناحیە لە كوێخەوتوە بۆ نایەت ئەم كێشەیە چارەسەر بكات گەراج یانى چى یانى ئەوەى شەقامە گشتیەكان لە لایەن سایەقەكانى سیروانەوە كۆنترۆڵ كراون گەلۆ كام یاسا ئەمە قبوڵ ئەكات بەكەر زانینى ئەم میلەتە لە لایەن بەرپرسانەوە ئەى جەنابت ئیشت چیە لە سیروان بەڵێ ئەمەیە كێشەى جەماوەرە بێ كەسەكەى سیروان جا بۆیە لێرەوە ئادارتان دەكەینەوە ئەگەر بێتو لە ماوەیەكى كورتدا واز هێنانى خرتان ڕانەگەیەنن لەو ڕێكخراوەیە وە جەنابى مدیر ناحیەى سیروان ئەو كێشەى سایەقانە بۆ هاووڵاتیان و خۆێندكارەكان چارەسەر نەكرێت ئەوا ئێمەش ڕێگەو شوێنى ڕاگەیاندنى خۆمان بە شێوازێكى تر ئەگرینە بەر وە سەرۆكى ئەو ڕێكخراوەى لێئاگادار ئەكەینەوە كە ئێوە كێن ،بەرێزان بۆ زانیارى زیاتر ئەتوانن سەردانى ماڵپەرى فەرمى ئەم ڕێكخراوەیە بكەن بەم ئەدرەسە:

www.mayorsforpeace.org

نوێنەرایەتى ڕێكخراوى لاوكى هەڵەبجەى شەهید
لە لایەن بەرپرسى ڕێكخراوەوە سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە