ئــــایــــــا كۆمەڵەى كارگیرى تەندروستى نوێنەرى دڵسۆزوهەڵبژێردراوى فەرمانبەرانن یــــا ؟ ڕویەكى دیكەى كۆمیتەومەڵبەندى ڕێكخستنى یەكێت

Saturday, 11/02/2012, 12:00

937 بینراوە




كارمەندو فەرمانبەرانى تەندروستى سەرۆكى حكومەت وەزارەتى تەندروستى لیستەجیاوازەكانى سەندیكا واجاریكى دیكە دیارى دەستى حكومەت و وەزارەتى تەندروستى ومەڵبەندى ڕێكخستن لەساڵى 2012 گەیشتە دەستى كارمەندانى بەد بەخت ولەجیاتى چاكردنى سیستەمى تەندروستى ودورخستنەوەى دەستى حزب لەحكومەت و هەنگاو بوچاكسازى چاك كردنى ژیانى كارمەندان كەچەند ساڵەبەدەست سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى دەناڵێنن لەخۆدەوڵمەندكردن
لەسەرحسابى كارمەندانى تەندروستى وا كۆمەڵەیەكى دیكەیان سەپاند بەسەرماندا لەلایەن یەكێتى نیشتمانى كوردستانەوە كەكۆمەڵێك كاسەلێس وپلەدارى حزب لەبەرگى ڕێكخراویك بۆ چەواشەكردنى كارمەندو بەكارهینانی ئەم كەسانە لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا لەژێر چەترى ئەم كۆمەڵەیەدا دەنگ بۆ حزبەكەیان كۆبكەنەوە لەجێگەى كۆمیتەومەڵبەند دژایەتى لایەنەكانى دیكەیان پێبكەن وەئەمانە هەستاون بەدانانى كۆمەڵێك كەس وەك دامەزرێنەروو نوێنەر بەبێ هەڵبژاردن لەڕێگەى مەڵبەندەوە دیارى كراون وەناهێڵن هیچ كەسێك پێگەى هەبَێت ئەگەر سەر بەیەكێتى نەبێت هەموو كارمەندان ئەم ڕاستى یە ئەزانن بە فەرمانگەى تەندروستى یەوە تەنانەت سەرۆكى كۆمەڵەكە پلەدارێكى یەكێتى یە جا من لەهەموو فەرمانبەران و ڕێكخراوە سەربەخۆكان ئەپرسم ئایا چ ئایندەیەك لەم كۆمەڵەیە بەدى دێت كەهەمو و جومگەكانى حزبین ئەمانە لەسەرەوە واخویان پیشان ئەدەن دڵسۆزى فەرمانبەرانن
بەڵام لەژێرەوە لەگەڵ كۆمیتەو مەڵبەندو سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى بەرنامە داڕێژى ئەكەن لەپیناوە جزب
ئەمانە ناهێڵن كە فەرمانبەران ناڕەزایى و داواڕەواكانیان وەربگرن لەڕێى ترساندن و فشار خستنەسەریان لەلایەن فەرمانگەى تەندروستى كەزۆر بەداخەوە فەرمانگەى تەندروستیان قورخ كردووە تەراتێنى تیادەكەن نازانرێت كێ فەرمانبەرەو كێ بەڕێوەبەر وەهەمووكارمەندان ئەندامانى ئەم كۆمەڵەیە باش ئەناسن تەنانەت لەهەڵبژاردنەكاندا دەورێكى كاریگەریان هەبوو لەنەخۆشخانەكاندا بۆترساندى كارمەندان و جاسوسى وكردن وەنەهێڵن كەس دەنگ بەلایەنێكى دیكە بدات ئەمانەهەریەكەیان پیاوى پلەداریكن ئامادەن ویژدان و كەرامەتیان بفرۆشن لەپیناوى مانەوەیان و بەدەست هینا نى چەند دەستكەوتیكى تاكى ئیتر گرنگ نیە كێدەبێتەسوتەمەنى وەهەروەها ئەمانە
تیمیكیان دروست كردووە بەسەرپەرشتى مەڵبەند و سەرۆكى كۆمەڵەكە بۆ كۆكردنەوەوى ئەوكەسانەى كەلەیەكێتى تۆراون و یان سەر بەلایەنەكانى دیكەن بەتایبەتى بزوتنەوەى گوڕان و كۆكرنەوەى زانیارى لەسەریان
دەبێت كارمەندان زۆر لەوەهوشیارتربن كەبكەونەداوى ئەم كۆمەڵەبازرگانەوە چونكە هەمووكەسەدڵسۆزەكان باش
ڕابردویان ئەناسیت ئەمانە وەك شەمشەمەكوێرە لەتاركیدا دەردەكەون وەفرسەت ئەهێنن لەكارمەندى بێ دەستەڵات و
ئەوانەى بەربەستى خویان و حزبەكەیان ئەمانە دەیانەوێت كارمەند بكەنەكوێلەچونكە خۆیان كۆیلەى ئاغاكانیانن
هەڕۆژەى لەسەر پەتێك یاریدەكەن وەكاربۆ ئەوە دەكەن كەلەڕێگەى خەڵكانى ئۆپۆزسێونەوە ڕوى ڕاستى خویان بشارنەوەو بیانكەنە دیكورێك كەگوایە كەدەرگاى كۆمەڵەى كارگێرى تەندروستى كراوەیە بۆ فرەدەنگ و بیروباوەرى جیاواز وەئەمانە هەمووى دورن لەڕاستى هەركات كەوتنەسەرقاچى خویان وەك مار بەكەسانى دیكەوەئەدەن بۆیە دەبێت كەسانى سەربەخۆو ئوپۆزسێون كەلەناو نەخوشخانەو بنكە تەندروستیەكانەوە كاردەكەن لیان دورەپەرێزبن
زۆر لەمەهوشیارتربن كەبكەونەداویانەوە وە با پاكى و ویژدانى خۆیان نەخەنەژێر پرسیاروە ئەمانەبازرگانى بەناوو ناونیشانى پاكتانەوە ئەكەن وئەمانە فەرمان لەحزبەوە وەردەگرن ئەگەردەڵێن ئەم نوسراوە بوختانەو دورە لەڕاستى
وانیە با لەكەناڵەكانى تەلەفزیونەوە خویان و كۆمەڵەكەیان ئاشكرابكەن و بیسەلمێنن كەپیاوى حزب نین و دڵسۆزى كارمەندانن وەئەمانە لەگەڵ سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى حزب كلكیان گرێداوە چاوەڕوانى كارى باشیان لێ ناكرێت وەلە دەرفەتێكى دیكەدا ناوى سەرجەمیان بەپلەى حزبى و شوینى كارى حزبى و حكومیان بڵاو دەكەینەوە .

.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە