ئاگاداریەك لە(شكراللە حمدامین) جێگرى سكرتێرى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان

Thursday, 04/02/2010, 12:00

1297 بینراوە


جەماوەرى كوردستان
كەناڵەكانى راگەیاندن
رۆژنامە نوسە بەڕێزەكان
ماوەیەكە لێرەو لەوێ لە دواى جیا بونەوەى چەند كەسێك لە بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان بە ناوى خوازراو و سەركردایەتى كاتى یەوە ، كەوتونەتە هەڵبەستنى درۆو جنێۆ و قسەى ناشیرن بە من و هاوڕێیانم ،ئێمە هەر لە سەرەتاوە رامانگەیاند كە وەڵامى ئەو قسە بێ بنەمایانە نادەینەوە ،وە من خۆم نە هیچ شتێ بە ناوى خوازراوەوە دەنوسم و نە وەڵامى ئەو كەسانەش دەدەمەوە كە بە ناوى خوازراوەوە شت دەنوسن ، ئەگەر ئەوانە راست دەكەن با بەڵگەوە ئەو شتانە بە ناوى خۆیان بڵاو بكەنەوە ، بەڵام من لێرەوە داوا لە هەموو كەناڵەكانى راگەیاندن و برا رۆژنامە نوسەكان دەكەم ئەگەر دەیانەوێ بە دواداچون لە سەر ئەو قسانە بكەن كە لە سەر من و بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان دەیكەن ، ئەوە من لە خوارەوە ژمارە تەلەفۆن و ئیملیەكەم بڵاو دەكەمەوە هەر پرسیار یا روونكردنەوەكتان دەوێ ئەوە من بە سوپاسەوە بەو پەڕى راشكاوی و بە بەڵگەوە وەڵامتان دەدەمەوە جا ئەو كات راستى و ناراستى ئەو قسانەى دەردەكەون كە كردویانە . لەگەڵ رێزم
ژ- ت 07504490581 [email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە