قوڕبانی هەنگاوەکانتانبم

Wednesday, 22/07/2009, 12:00

1936 بینراوە


قوربانی یەکەیەکەی هەنگاوەکانتانبم روەوو دەنگدانتان بۆگۆڕان وچاکسازی و سەرلەنوی گەرانەوی متمانەودڵسۆزی تاکی کورد بۆگەڵ ووڵات .
بۆ ڕاگرتنی پشتێکردنی لاوان بۆ گەڵ ووڵات وهەلاتن لێی دەنگدانتانە بۆگۆڕان. بۆ داخستنی بەیەکجارەکی چایخانەی عەدنان موفتی دەنگدانتانە بۆ گــــۆڕان بۆ کوژانەوەی ئاگری دیوەخانەکانی دەرەبەگ وئاغاکانی دواکەوتوو دەنگــــــــدانتانە بۆ گۆڕان بۆئەوەی چیتر ژنان و کچانمان بەبیانوی بروپوچ ئازاروئەشکەنجەوتوشـــــــــی کوشتن وفرۆشتن نەبنەوە دەنگدانتانە بۆ گۆڕانبۆقرتاندن وکردنی لەپ وکەڵپی دڕندانەی دەسەلاتی خۆپەرست وخەم ســــــاردو گەندەڵ وخزم و دۆست ودوژمن پەرست نەك کوردپەرست دەنگدانتانە بۆگـۆڕان بۆئەوەچیتر جاشە تۆپیوەکان نهێنر‌ێنە رێزی پێرۆزی شەهیدانی رێگای رزگاری دەنگدانتانە بۆگۆڕان بۆیەکسانی وبۆعەدالەتی کۆمەڵایەتی و یاسا سەروەربێت وسەروەت و سامانـی وڵاتت روون و ئاشکرابێت دنگدانتانە بۆ گۆڕان بۆ دامەزراندنی خەڵکی شیاو بۆ شوێنی شیاو ونەك بەبروانامەی کوروبـــــرازاو خزم و دۆست وملکەچی بێت دنگدانتانە بۆ گۆڕان بۆ ئەوەی جارێکی تر پەنجەی پەشیمانی نەگەزین دەنگدانتانە بۆ گــــــــــــۆڕان بۆ گەڕانەوەی بست بە بستی خاکی دۆراو لەسەر دەستی تاڵانچیەکـــــــــــــن و دەولەتی کوردی خەونی شاعیران نەبێت دەنگدانتانە بۆ گوڕان بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەنفالچی وەك نەزار خەزرەجی لێمان نەکرێت بە کەسایەتێکی نیشتمان پەروەر دەنگدانتانە بۆ گۆران بۆ زانینی هەواڵی بێ سەروشوێنکراوانی شەری بارزانی و تاڵەبانی دەنگدانتانە بۆ گۆڕان بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندو لادێکانمان و گیرانەوەی شوێنە گەشتیارەداگیـرکراوەکان لەلایەن دوو بنەماڵە دەنگدانتانە بۆ گۆڕان بۆ راماڵینی تارمایی شەری کوردبەکورد لەجیاتی دوژمنانمان دەنگدانتانە بۆگۆڕان بۆکۆتایی هێنان بەم زلکاوە ولەدواییا لەناوبردنی مەگەزومێشەکانی دەنگدانتانە بۆ گۆڕان.. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە