جەلال تاڵەبانى لە سەردانەكەیدا بۆ هەڵەبجە خەڵاتى ژنە بەعسیەكانى كرد

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

875 بینراوە


لەسەردانەكەیدا بۆ هەڵەبجە جەلال تاڵەبانى پاداشتى ژنە بەعسەكانى كردوو ژنە شەهیدەكانیشى ئیهمال كرد زیتر لە 2 هەزار دۆلارى بەخشیوەتە ژنى پیسترین بەعسى(ڕەشەى ساڵحە).
لەكاتى سەردانەكەیدا بۆ هەڵەبجە وەك هەڵمەتى هەڵبژاردن جەلال تاڵەبانى كەوتە دەنگ كڕین و ویژدان كڕین ,زۆربەى زۆرى ئەوانەى كە ئێستا لە مەڵبەندى یەكێتیدان جەلال تاڵەبانى وەك رەشەى ساڵحە حسابى بۆ كردوون و كردوونیەتە ڕیزى ئەو پیاوە بەعسی و خۆفرۆشەى ساڵانى هەشتاكان لە هەڵەبجەى شەهید.
یەكێك لەو كەسانەى كە پاداشتى تاڵەبانى وەرگرتووە ژنى كۆنە بەعسیەك(ژنى ڕشەى ساڵحە) بوو ئەم ژنە زیاتر لە 2000 دۆلارى لە تاڵەبانى وەرگرتووە,بەڵام با تاڵەبانى پێمان بڵێت ئەى چەند پارەى داوە بە كەسوكارى شەهیدان؟

هیچ كەس نیە لە هەڵەبجە شارەزوور و هەوراماندا رەشەى ساڵحە كۆنە بەعسى نەناسیت,خۆ حەمەى حەمە سەعى و وریاى حاجى فەرەج و مامۆستا عوسمان لاف و گەزافى خەبات بەسەر ئیمەدا لێدەدەن و دەڵێن ئێمە دژى بەعس خەباتمان كردووە,خۆ ئەوە ژنە بەعسەیەكانن ئیوە خەڵاتیان دەكەن ئیتر خەباتەكەتان چ شەرعیەتیەكى هەیە,ئەمە لە كوێى ئەخلاقیاتى سیاسیدا جێگەى دەبێتەوە تۆ شەرعەیەتى خەباتت لە دژایەتى بەعسەكاندا بەدەست بهێنى و لەهەمانكاتدا خەڵاتى بەعسیەكانیش بكەیت؟

هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە