عومەر فەتاح ده‌ڵێت بەرژەوەندییەكانى ئێمە لاى مەسعودە نەك لاى نەوشیروان

Thursday, 16/05/2013, 12:00

1333 بینراوە




ئەو بازرگانە سیاسیانەى كە دەیان ساڵە بە دزینى داهاتى ئەم میللەتە و قۆرخ كردنى بازاڕو هەموو كایەكانى ژیانى خەڵك بونەتە خاوەن سەرمایەیەكى گەورە و هەتا ئێستاش هەر بەردەوامن و بونەتە چینێكى مشە خۆرو هەلپەرست و تەنها كاریان خۆ دەوڵەمەند كردنە ,ئەویش لە سەر دزینى داهاتى ئەم ووڵاتە , ئێستا لە پەنا حیزبەكانیان و باڵا دەستى خۆیان لە حكومەت و حیزبدا بە دواى پاراستنى بەرژەوەندییەكانى خۆیاندا ئەگەڕێن .
 ئەوانە بێ بیر كردنەوە لە بەرژەوەندییەكانى ئەم میللەتە لە هەوڵى دۆزینەوەى سەنگەرێكدان كە سامان و داهاتە كانیان بپارێزێت و هەر بەردەوامیش بن لە سەرى , ئەمڕۆ حیزب سەنگەرێكە بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن نەك بۆ خزمەتى خەڵك , حیزب لێرە وەكو مانگایەك وایە كە سەرجەم ئەندامانى باڵاى داى دەدۆشن .
 ئەمانە لە ڕێگەى حیزبەوە گەیشتنیان بە سامانى گشتى و قۆرخ كارى و داگیر كارى درێژە بە ژیانى سیاسى خۆیان دەدەن ,هەموو حیزبەكانى ئەم ووڵاتە یەك بابەتن و وەكو یەكیش بیر دەكەنەوە , هەموو سیاسیەكانى ئەم ووڵاتە كارى ئێستایان بازرگانى كردنە لە پشت پەردەى سیاسەتەوە یان حیزب و حكومەتەوە , هیچ پرۆژەیەك , یان ئیشێك نیە لەم ووڵاتەدا دەستى ئەم چینە مشە خۆرەى تیا نەبێت , هیچ كارو پرۆژەیەك لەم ووڵاتەدا ناكرێ یان سەركەوتو نابێت ئەگەر پشكى ئەمانەى تیا نەبێت , تەنانەت هێنانى هەموو ماددە ئێكسپایەرو خراپەكان , بە دەرمانیشەوە خاوەن كۆمپانیاكان یان ئەوانەى لە پشتى ئەمانەوەن لێپرسراوە باڵاكانن .
 دیارە ئەوەى زیاتریش ئەم ڕۆڵە دەبینى باندە مافیاو قاچاخچیەكەى پارتى و یەكێتین , كەمن یان بە پەنجەكانى دەست دەژمێرێن ئەوانەى لە خەمى پاراستنى سەرو ماڵى خەڵكدان , ئەوانەش لەبەر زۆرى لەشكرى مافیا ى دزو جەردە نەك ناتوانن بەڵكو لە ناویش ئەبرێن , دواجار یان دەبێت خۆت بخەیتە ڕیزەكانى ئەمانەوە و تۆش ببیتە بەشێك لەمان , یان دەبێت بێ دەنگەى لێ بكەیت , دەنگ هەڵبڕین لە ئاست ئەمانەدا ڕۆژانە خەریكە زیاد دەكات بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە فشار دروست بكەن و ببنە هێزێكى گەورە كە بە یەكجارى ئەمانە بنە بڕ بكات و دەستى ئەمانە لە بنا ببڕێت , دواى نەخۆش كەوتنى تاڵەبانى و ئەو بێ سەرو بەرییەى توشى یەكێتى بوە , باشتر وایە بڵێین ئەو باندە مافیایەى ئێستا یەكێتى دەبەن بەڕێوە لە ماوەى بیست و دوو ساڵەى دواى ڕاپەڕینەوە خەریكى كۆكردنەوەى سامانێكى بێ شومارن , هەتا تاڵەبانى مابوو ئەمانە سەرو سامانیان پارێزراو بوو چونكە گەورە دزەكان بۆ پاراستنى سامانى خۆیان ئەمانیشى دەپاراست , بەڵام ئەوەتا گەورە دز ئێستا وونە و ئەمانیش ترسیان هەیە , ترس لە ڕاپەڕین و پەلاماردانى خەڵك , ترس لە لە ناوچونى ئەوەى 22 ساڵە بە دزى كۆى دەكەنەوە , بۆیە دواى تێوە گلانى تاڵەبانى زۆر كەس پێى وابوو ئیتر یەكێتى لە كۆت و بەندى تاڵەبانى ڕزگاریان بوو خۆیان دەبنە خاوەن بریارى ڕاست یان هەڵدەوەشێن , هەندێكیش پێیان وابوو ئەمانە یان دەبنە گۆڕان یان دەبنە پارتى , بەڵام دەركەوت ئەمانە مەبەستى سەرەكیان پاراستنى سامانەكانى خۆیان و مانەوەى یەكێتیە بەم شێوە سەر لێ شێواویەى ئەویش بۆ كۆكردنەوە ى سامانى زیاتر و دزى زیاتر چونكە كورد ووتەنى مەلە كردن لە ئاوى لیخندا خۆشە , ئەمانیش ئێستا سەرقاڵى زیاتر ى كۆكردنەوە و دزى داهاتن و ئەشیانەوێت سەنگەرێك هەڵبژێرن كە ببێتە هۆى پاراستنى سامانەكانیان , ئەمانە تەنها بۆ پاراستنى سامانەكانیان چی بكرێت ئەیكەن , هەموو سەر شۆڕییەك قبوڵ دەكەن ئەویش بۆ ئەوەى بەردەوام بن , عومەر فەتاحى گەورە دزو تاڵانچى لە كۆبونەوەیەكى مەكتەب سیاسیدا ووتویەتى ((پاراستنى بەرژەوەندییەكانى ئێمە لاى كاك مەسعودە نەك لاى نەوشیروان مستەفا , سەرى ڕەش ئێمە ئەپارێزێ نەك گردەكە)) ئەمانەن هەموو سەعاتێكى ئەو چەند ساڵەى لە شاخ بوون بە سەدان دەفتەر دۆلار كەوتوە لە سەر خەڵك , ئەمانەن تێكۆشەرەكانى دوێنێ و دزە كانى ئەمڕۆ جاشایەتى بۆ مەسعود قبوڵ دەكەن تەنها لە پێناوى پاراستنى سامان و بەرژەوەندییەكانیان ,ئەمانە تەنها ئەوەیان ئەوێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە