لەناو مانشێتی رۆژنامەكانا بەعس ئەبینم _ 1

Saturday, 06/02/2010, 12:00

1841 بینراوە


ماوەیەكە لەپەرلەمانی عیراق گفتوگۆی ئەوە دەكرێ كە كۆمەڵێك لیست و قەوارەی عەرەبی چاورەش كە سەر بە بەعس بوون دوور دەخرێنەوە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی مانگی ئادار.. ئەم هەواڵە هەرچەندە نەئەچوە بیر و هزرمەوە و گاڵتەم پێی ئەهات بەڵام كورد گوتەنی (لەگەڵ عامێ هەروە شامێ) منیش دڵم پێی خۆش بوو كە بەعس جارێكی تر لەسەر گۆرەپانی سیاسی عێراق دوور دەخرێنەوە و ناتوانن بێنەوە سەر دەسەڵات. لیژنەی دادپەروەرى ناوی 517 كاندیدی لەهەڵبژارن دوور خستەوە و بێ بەری كردن لە هەڵبژاردن كە دیارترینیان ساڵ موتڵەگی خۆشەویستی كورد بوو.. بەڵام ئەمرۆ لیژنەی پێداچونەوە تەواوی ئەو هەوڵانەی ئەو لیژنەیەی نەزۆك كردو تەواوی كاندیدەكانی هێنایەوە ناو پەرلەمان..... دیارە ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسی زۆرێك لە حزب و پارت و كەسایەتی ئەبات بەرەو تەنەكەی خۆڵەكە. هێنانەوەی بەعسیەكان بە پێی سەرچاوە هەواڵی یەكان دەسێكی ئەمەریكاو دەسێكی عەرەبی تایە ئیستاش تاریق هاشمی لە ئەمەریكایە ئیتر ریشی كورد بەدەس عەرەبەوەیە هەر خوابكات لایەكی نەتاشن و ئاوینەكەشی نەیەنە دەست... هەرچەندە ئەمەوێت عەرەبم خۆش بوێت بەڵام سوبحانەڵا ئەڵێی رق لێبونم لە عەرەب بەشیرەوە خواردوە ئێستاش وام لێهاتوە سەركردەكانی كورد بە عەرەب ئشەشوبهێنم چونكە لەسەر هەمان ستایلی ئەوان ئەرۆن..... كەس هەیە لە ئیمە درندەی بەعسی نەبینیبێ؟ كارم بەوە نیە هەندێك بەریز بلێن عەرەب باشە و برا گەورەیە منیش ئەڵێم وەڵا راستە كەسانێكی وەكو نەهرۆو عەباسی بایز و هاوشێوەكانی خێریان لەدەستی بەعس كردوە هەقە بەشان و باڵاًی نەك عەرەبی عیراق بگرە هەموو عەرەبەكان دنیا هەڵدەن؟ پێشنیاریكم هەیە ئەگەر بەهەڵە لێم تێنەگەن
ئێمە لە ووڵاتێكی دیموكراسی و مافی مرۆڤ پارێزراودا ئەژین با یەكێك لەو موستەشارە بەرێزانەی سەردەمانی رەفیق سەدام حسێن خۆیان كاندید كەن بۆ ئەم هەڵبژاردنە من دڵنیام هاورێ و هاوخەباتیان زۆرە و بێگومان ئەگەر هەر دەنگ نەهێنن ئەوا كورسیەكی پەرلەمان مسۆگەر دەكەن با نوێنەریشیان لە داخی مستەفای حەسەنەگەورە عباسی بایز ئاغا بێت چونكە عەباسی بایز جاشێكی پرۆفیشنال َ بوەو بەتاكتیك كوردی لەناوبردوە و ئیستاش گوڵی سەرمێزی ژووری میوانە با عەرەبەكان دڵیان لەخۆیان دانەمێنێ كە هەرئەوان بەعسی دەرەجە یەكن و لەناو كوردستانی حەبیب نوێنەریان نیە ...... ماوەتەوە بڵیم بەعسەكان میوان نین بەڵكو خاوەن مال َ ئەوانن و ئێمەی كوردی بێكەس میوانین و ئەگەر بەوشێوەیە بروات چۆن بەعسیان هێنایەوە ناو پەرلەمان ئاواش ئەم حكومەتە كەم ئەندامەی كوردستانیش وەكو بۆمبەكانیان پوچەڵ ئەكەنەوە و ئەبێ بڵێین (دەوڵەتی كوردی خەونی شاعیرانەیە)
1_ نیوە دێرێكی شاعیری خۆ نەفرۆش و بە هەڵوێست د. عەبدوڵا پەشێو
2_ وتەیەكی بەناو بانگی تاڵەبانیە

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە