دەستان خۆش كادیرە گەڕاوەكانى مەڵبەندى 25 دەربەندیخان !

Friday, 10/07/2009, 12:00

1855 بینراوە


ڕۆژى 8/7/2009 چەند كەسێك لە ئەنجومەنى مەڵبەندى 25 یەكێتى لە دەربەندیخان بەناوەكانى (حەمە ئەمین حاجى على جێگرى لێپرسراوى مەڵبەند و خالى وادى كارگێڕى مەڵبەندو نەریمان سۆفى مەجید ئەندام مەڵبەند و مامۆستا عباس ئەندام مەڵبەند مام فەرید لێپرسراوى كۆمێتەى باوە خۆشێن) لە كۆبونەوەكانى ئەنجومەنى مەڵبەند هاتوونەتە دەرەوە .بە گوێرەى سەرچاوەیەك هاتنە دەرەوەكەیان بە هۆى دیارنەمانى مەبلەغێك پارەى مەڵبەندى 25 یەكێتى بووە، بەڵام شەوى رابردوو هەموو ئەو كادرانە گەڕاونەتەوە بۆ ناو مەڵبەندو كۆبونەوەیان لەگەڵ لێپرسراوى مەڵبەندا كردووە وا زانراوە كۆبونەوەكەشیان ئیجابى بووە ، لێرەوە دەڵێم دەستان خۆش ئەى ئەو كادرانەى جەماوەرى دەربەندیخان ئومێدێكى زۆریان پێتان هەبوو بۆ ئەوەى ببنە پاڵپشتێكى باشى لیستى گۆڕان لە دەربەندیخان و ناوچەكەدا بە لام دڵنیا بن مێژوو هەموو ئەو هەڵوێستانەتان وەك خۆى تۆمار دەكات.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە