بنەماڵەی بارزانی سلێمانیان داگیرکردووە دەبێت خەڵک ئازادی بکەنەوە

Friday, 18/02/2011, 12:00

1461 بینراوە




ئەوەی دوێنێ بێنیمان وەڵامدانەوەی بەرد بە گولە لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە شتێکی سەیر نەبوو،بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە شەرمە کە ئەو کەسانەی کە لەلقی ٤ پارتی بوون خەڵکی سلێمانی بوبێتن،چۆن توانییان دەستییان بچێتە خوێنی گەنجانی سلێمانییەوە بە قسەی مەسعود بارزانی و بنەماڵەی بارزانی.بنەماڵەی بارزانی ئیسپاتییان کرد لە خوێن ڕێژێک زیاتر هیچی تر نین لە پێناوی مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان.ئێمە پشتگیری لە گۆڕان ناکەین بە هیچ جۆرێک بەڵام زۆر دەمێکیشە ئەوەمان بیستووە کە یەکێتی و پارتی پلانیان بۆ لێدانی گۆڕان داڕشتووە،خەڵکی ووشیاری سلێمانی ئەوەی کە دوێنێ بەرامبەر بە ئێوە کرا چگە لە پلانێکی قێزەنی تری نێوان یەکێتی و پارتی هیچی تر نەبوو هەر بۆیە ئاسایش و پۆلیس ڕێگرییان لە ئێوە نەکرد کە بچنە بەردەمی لقی چوار .ئێستاش پارتی جارێکی تر سوکایەتی بە خەڵکی سلێمانی کرد وە بەیەکێتیش بەوەی کە هیزێکی زۆریان هێناوەتە سلێمانییەوە بۆ سەرکوتکردنی خەڵک،خەڵکی سلێمانی ئێمە پێتان ناڵێین توندوتیژی بکەن بە شێوەیەکی هێمنانە وەرنە سەرشەقامەکان ڕێگە مەیەن هێزەکەی بنەماڵەی بارزانی لە سلێمانیدا بمێنن،ئێوە خەڵکێکی سەرشۆڕن نین چونکە بنەماڵەی بارزانی لەوەتەی درووستبوون تەنیا کێشەن بۆ هەر چوارپارچەی کوردستان،زۆر ئاساییە بەلایەوە ئێستا تورکیا بهێنێت بۆتان ئەگەر بزانێت توانای بەرنگاربوونەوەی ئێوەی نییە،تکایە تکایە بەهێمنی وەرنەوە سەرشەقامەکان ئەوە هێزە دەربکەن لە شاری سلێمانیدا،ئەگەر ئەوان ئەتوانن با دەستڕێژ لە خەڵکی هێمن بکەن ئەو کاتە مێژووی بنەماڵەی بارزانی هێندەی تر ناشرین و قێزەونتر ئەبێت.زۆر بەداخەوە بۆ هێزە چەکدارەکان کە میللی چەکەکانیان لە خەڵکی مەدەنی هێناوەتەوە کە داوای مافەکانی خۆیان کردووە،ئێوەش مەبن بە بەشێک لە بنەماڵەی بارزانی کە سوکایەتی بە هەموو گەلی کورد ئەکەن،ئێوە دەبێت لە ڕیزی گەل بن بنەماڵەی بارزانی بەبێ ئێوە هیچ نین،ئێوەن ئەوانتان بەهێز کردووە کەواتە بۆ لێیان ئەترسن؟بۆ بەژدار ئەبن لەو پلانە ڕەشانەی کە بەرامبەر بە گەل داڕێژراوە.ئەبێت ئێوە هەڵوێست وەربگرن سەردەمی ترس نەماوە،ئێوە دەبێت گەل بپارێزن نەک بنەماڵەیەک ئێوە ئەبێت پشتیوان و هێزی گەل بن نەک بنەماڵەیەک،ئێوە ئەبێت لەگەڵ غەمی گەلدا بن نەک بنەماڵەیەک.ڕۆشنبیران و نوسەران و ڕۆژنامە نوسەکان مامۆستای زانکۆکانی کوردستان پشتگیری خەڵکی سلێمانی بکەن بەشێوەیەکی هێمنانە دەنگ هەڵببڕن،ڕێگە بگرن لە دەسەڵاتی بنەماڵەیی ئاخر دەسەڵاتی بنەماڵەیی هۆکار بووون بۆ ئەوەی کە هێندەی تر کوردی پارچەکانی تر لەیەکتر دووربخەنەوە هەستی نەتەوایەتییان نەهێشت،خەڵکیان برسی کرد بەشێوەیەک کە تەنیا بیر لە نان پەیداکردن بکەنەوە،بیرلەوە نەکەنەوە کە ئەوان کوردن.
پارتی دەڵێت تەعدا قبوڵ ناکەین کامەیان تەعدا بوو ئەوەی ئەو گەنجانە کردیان بەردیان تێگرتن یان ئەوەی ئێوە کە خەڵکتان دەستڕێژ کرد؟لە کاتێکیشدا کە ئەمە پلانی خۆتان بوو بۆ ئەو گەنجانە تەنیا پەلاماری لقی چواریان دا بۆ پەلاماری بارەگای یەکێتییان نەدا؟بۆ کار ئاسانی کرا بۆ ئەو گەنجانە کرا کە وابکەن؟ئەمانە هەمووی پرسیارن خەڵک ووشیارن چاک تێدەگەن هەموو ئەو ڕووداوانە چۆن ڕوو دەدەن،ناتوانن خەڵک چاوبەست بکەن.
هێندە ماوە جارێکی تر بڵێم نابێت خەڵکی سلێمانی بهێڵن ئەو هێزانە لە سلێمانیدا بمێننەوە، هەروەها خەڵکی شارەکانی تریش بە تایبەتی هەولێر دەبێت خەبەری بێتەوە پشتگیری لە خەڵکی سلێمانی بکات،نابێت بترسن ئێوە بە شێوەیەکی هێمنانە وەرنە سەرشەقامەکان مەڕۆنەوە هەتا ئەو هێزانە سلێمانی بەجێدەهێڵن،ئەگەر ئێوە بێدەنگ بن ئەوەتا چۆن پارتی دەستی کردوە بە دستگیرکردنی خەڵک ئەوە زیاتر پەرەدەسێنێت،هەر وەکو بەعس هێرشتان بۆ ئەهێنن ئەمانە هیچییان کەمتر نییە لە بەعس،کوشتنی زەردەشت و دەستڕێژییەکەی دوێنێ کە لە خەڵک کردیان بەڵگەن بۆ ئەوەی کە ئەمانە خوێنڕێژێکن هەروەکو بەعس.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە