سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


مردنی قائیمقامی سلێمانی پرۆفیشناڵبوونی بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی ومیدیای ئەهلی و هەندێک میدیای ئۆپۆزسیۆنی بۆسەلماندین؟

Friday, 20/04/2012, 12:00

1579 بینراوە






دیارە لەبەر ئەوە رەخنەکانم ئاراستەی میدیاکانی دەسەڵات ناکەم، لەبەر ئەوەی ئەو کەناڵانە لە مێشکێ مندا سڕاونەتەوە وهەواڵەکانی نێو میدیاکانی دەسەڵاتم هەموو لەبەرە کە ئیشیان تەقدیسکردنی تاڵەبانی و بازرانی وکۆیلەکانی دەوروپشتەکانیانە و کاریان گەوجاندن و تاریکاندن ودرۆکردنە،هەر بۆیە رووی رەخنەکانمان زیاتر لە میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن و میدیا ئەهلییە.
توانا عوسمان بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی لە زۆربەی چاوپێکەوتنەکانیدا باسی لە پرۆفیشناڵبوونی خۆی دەکات و وەکو ئوستادێکی پرۆفیشناڵی رۆژنامەگەری کوردی خۆی نمایش دەکات، ئەم نەخۆشی پرۆفیشناڵبوونە بە تەنها ئەم برادەرەی نەگرتۆتەوە بەڵکو زۆریەک لە رۆژنامەنووسەکانی میدیای ئەهلی و ئۆپۆزسیۆنیشی گرتۆتەوە، تەنانەت زۆرێک لەسیاسیەکانیش کە رەخنەی توندیان ئاراستە دەکەیت بەناپرۆفیشناڵ و جنێوفرۆش و لەو شتە پڕوپۆچانەت لە قەڵەم دەدەن. کێشەکە لەوەدایە سیاسیەکان بۆخۆیان مرۆڤ دەکوژن و خیانەتی نەتەوەی دەکەن و وڵات هەڕاج دەکەن و سەروەت و سامانی گەل بەتاڵان دەبەن، کەچی کاتێک ئێمەمانان دێن و پەردە لەسەر تاوان و دزی و تاڵانی و خیانەتی نەتەوەیەکانیان ومرۆڤ کوژیەکانیان و بەد ئەخلاقیەکانیان هەڵ دەماڵین و ملیان بۆ شۆڕ ناکەین، ئیتر تۆ جنێو فرۆش و ناپرۆفیشناڵ و ئەوشتە پرۆپۆچانەی تریت، بەهەمان شێوە رۆژنامەنووسە پرۆفیشناڵخوازەکانیش هەمان تۆمەتت ئاراستە دەکەن و بە جنێوفرۆش و ناپرۆفیشناڵت لە قەڵەم دەدەن، وەکو ئەوەی خۆیان لەسەر هەسارەی مەریخ بڕوانامەی پرۆفیشناڵیان لە باخەڵ نابێت، ئەم پرۆفیشناڵخوازانەی رۆژنامەگەری کوردی هەمیشە خۆیان لەسەروی رەخنەوە ئەبینن و پێیان وایە ئەوان هەرچیەکیان گووت تەواو راستە و نابێت کەس قسەی تێدابکات و رەخنەیان لێبگرێت.رۆژنامەنووسە پرۆفیشناڵخوازانەکانی کۆمەڵگەی کوردی کەس وەکو ئێمەیەل لەنزیکەوە نایان ناسێت کەچن لەخۆبای و خۆبەزلزانن و خۆیان لە کۆمەڵگە بەگەورەتر دەزانن، خۆبەزل زانینی ئەمانە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئەمانە لەسەر شاشەی تەلەفزوێنەکانەوە وەکو پاڵەوان و رزگارکەری کۆمەڵگا خۆیان دەردەخەن و نمایش دەکەن، بەشێکی زۆری کۆمەڵگای کوردیش باوەڕی پێکردوون و وەکو موقەدەس سەیری پرۆفیشناڵخوازەکان دەکەن و دەروێش ئاسا باوەڕیان پێدەکەن و بەمووهیمیان ئەزانن. هەر بۆیە دەمەوێت نمونەیەکی زیندووی تواناعوسمانی پرۆفیشناڵخوازی بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی تان بۆ بهێنمەوە، کە لەیەکەم شەوی مردنی قائیمقامی سلێمانیدا خۆی کەناڵەکەی خستبووە خزمەتی مافیا و جەلادەکانی ئەمنە سەوزەکەی جەلالیەکانەوە،کەبەم شێوەییەی خوارەوە بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌: NRT رۆژێك پێش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌، قائیمقام باسی خۆكوشتنی‌ بۆ كردم
خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی ئاسمانی‌ NRT ئاشكرایكرد، رۆژێك پێش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی‌، قائمقامی‌ سلێمانی‌ پێی وتووه‌، كه‌ له‌به‌ر خاتری مناڵه‌كانی‌ نه‌بێت، خۆی ده‌كوژێت.
توانا عوسمان له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی‌ خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نوسیوێتی‌ " قائمقامی سلێمانی‌ رۆژێک پێش دەستبەسەرکردنی‌ بەتەلەفۆن پێی‌ ووتم: لەبەر منداڵەکانم نەبویایە، ئەمرۆ خۆم ئەکوشت، منیش وتم نابێت ئەوە لەئیرادەی‌ تۆ بوەشێتەوە، بەڵام دیارە خاتری‌ مندالەکانی‌ نەگرت و ئەم ئیوارەیە بۆ هەتا هەتایە جێهێشتن.. بەداخەوە".
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ (زانا حه‌مه‌ساڵح) قائیمقامی‌ سلێمانی‌ له‌ناو زیندانه‌كه‌ی‌ خۆی له‌ئاسایشی سلێمانی‌، خۆی خنكاند.جگەلەو هەواڵەیش کەناڵی ئێن ئاڕتیش کە جەنابی بەڕێوەبەرێتی بەپەلە نووسیبووی قائیمقامی سلێمانی خۆی خنکاندوە؟.هەروەها راگەیاندنەکانیتری میدیا ئەهلی و دوو میدیای ئۆپۆزسیۆنیش بەهەمان شێوە نووسیبوویان قائیمقامی سلێمانی خۆی خنکاندووە؟
ئەپرسین ئایە ئەمە ئیشی رۆژنامەنووسێک و کەناڵێکی بەناو پرۆفیشناڵە کە یەکسەر بەبێ لێکۆڵینەوەی ورد بڕیار بدات قائیمقام خۆی خنکاندووە؟ ئەی ئەگەر قائیمقامی سلێمانی بەتەلەفۆن ئەم هەواڵەی بەجەنابت راگەیاندبوو تۆ بۆ فریای نەکەوتیت و بە کەسو کارەکەیت نەگووت فریای بکەون بۆ ئەوەی خۆی نەخنکێنێت؟ ئەی ئایە چۆن زانیت قائیمقام خاتری منداڵەکانی نەگرت و خۆی خۆی خنکاندووە؟ ئەی میدیاکانیتریی ئەهلی و دوو میدیا ئۆپۆزسیۆن چۆن زانیان خۆی خۆی خنکاندوەە؟ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێمان ئەڵێت جەنابتان و ئەو کەناڵانەی تری میدیا ئەهلی و دوو کەناڵێ ئۆپۆزسیۆنیش زۆر ناپرۆفیشناڵبوون و بێ لایەنی خۆتان لەدەستدا و بوون بەبەشێک لەو سینارۆیەی ئەمنە سەوزەکەی جەلالیەکان کە هەموو کەسێکی بە ئاگا ئەزانێت ئەمنە سەوزەکە وەلائیان بۆ نەتەوە و نیشتمان نیە جگە لە جەلال تاڵەبانی و چەند کەسێکی تاڵانچی دەوروپشتی نەبێت بەهەمان شێوەی ئەمنە زەردەکەش تەنها ولائیان بۆ بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزانی چەند دەروێشیەکیان هەیە، چیرۆکی ناو زیندانەکانی ئەمنە سەوزەکەی جەلالیەکان و ئەمنە زەردەکەی بنەماڵەی مەلا مستەفای بازرانی هیچیان کەمتر نیە لە چیرۆکە ترسناکەکانی ئەمنە سورەکەی سەردەمی رژێمی بەعسی سەدامی، بۆیە ئەوەی ئەو میدیا پرۆفیشناڵخوازانە کردیان نەک کارێکی پرۆفیشناڵانە نەبوو بەڵکو خۆگەوجاندن و گەوجاندنی هاونیشتمانیانیش بوو و بوون بە بەشێک لەو سینارۆیەی ئەمنە سەوزەکەی جەلالیەکان، بەو کردارەتان پرۆفیشناڵی خۆتانتان بەو شێوەیە بۆ هاونیشتمانیان سەلماند؟!زۆریش خۆشحاڵ بووم بەوەی کە ئێوەی پرۆفیشنالخواز و دەسەڵاتی مافیای کوردی ئێمەیەل بە جنێوفرۆش لەقەڵەم دەدەن و ماهێتی خۆتانتانیش بەوشێوە ترسناکە بۆ ئێمە بۆ هاونیشتمانیان دەرخست.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە