ئه و پیاوه ی که ڕه خنه له سه رکردایه تی حزبی شیوعی ده گرێت.

Sunday, 31/01/2010, 12:00

1233 بینراوە


ما وه یه که قا در ڕه شید دوای ئه وه ی که له ناو حزبی شیوعی نه ماوه، به هه موو شێوه یه ک سه رکرده کانی حزبی شیوعی و شیوعیه وازهێنه ره کان و خه ڵکانی تری ناو حزبه کووردستانیه کانیش تاوان بار ده کات وخۆشی وه ک به رپرسێکی زیره ک و قاره مان و پاک نیشان ده دات.
له نووسینێکیدا ڕه غنه له سه رکردایه تی حزبی شیووعی ده گرێت که ئه گه ر سه رکرده کانی حزبی شیووعی سه رکرده بووونایه ئه بوایه یه کیه تی و مام جه لال و له سه روو هه موویانه وه نه وشیروان ڕاپێچی دادگا بکردایه. ئه و با باسی ئه وه شی بکردایه که له پێش ئه وه ی یه کیه تی له حزبی شیوعی بدات، به ره ی جووت به حزبی شیوعیه وه له یه کیه تیان دا له بالیسان و له و ناوچه یه ده ریان کردن. ئه گه ر حزبی شیوعی ئه و هه ڵه یه ی نه کردایه، له وانه نه بوو کار بگه یشتایه ئه و ڕاده یه که له پشتاشان ڕوویدا. به هه ر حاڵ من نامه وێت به رگری له و کاره قێزوه ره ی که له پشتاشاندا کرا بکه م، تاوان هه ر تاوانه.
به ڵام ئه وه ی که به لای منه وه گرنگه ئه وه یه که با بزانین ابوو شوان خۆی کێیه که ئه و خۆی وه کوو قاره مانێک هه میشه له نووسینه کانیدا ده رده خات.
باشتر وایه جارێ با بگه ڕێینه وه بۆ کاتی پشتاشان له وکاته دا ئه و خه ریکی چی بوو. که ریم ئه حمه د که یه کێکه له سه رکرده هه ره کۆن و ناسراوه کان له کتێبه که یدا ده نووسێت که له شه ڕه کانی پشتاشاندا له گه ڵ باوکی سه ربازدا و قادر ڕه شید گیراین و براین بۆ لای مام جه لال. پاش مشتوو مڕێکی زۆر مام جه لال پێی گووتین ئێوه به ند نین له لای ئێمه به ڵکوو میوانن. سه روو ده مانچه شی دا به هه رسێکمان. باوکی سه ربازو که ریم ئه حمه د ده مانچه که یان دانایه وه بۆ یه کیه تی، به ڵام قادر ڕه شید هه ر لای خۆی هێشتیه وه. هه روه ها که ریم ئه حمه د پێی ده ڵیت تۆش ده مانچه که ت دابنێره وه بۆ یه کیه تی، به ڵام قادر ووتی که له وانه یه به که ڵکمان بێت. به ڵام که ده چنه وه لای هاورێکانیان و بۆیان ده رده کوێت که قادر ده مانچه ی مام جه لالی به قه ده وه یه و ده ڵێت دیاری مام جه لاله هه وویان تووڕه ده بن و خه ریکیش بوو لێی بده ن. له زۆر شیوعیم بیستووه که له کاتی شه ڕه که دا حزبی شیووعی پاره یه کی زۆری لای قادرو چه ند هاوڕێ یه کی تر دانا بوو بۆ ئه وه ی هه مووی به جارێک نه فه وتێت، جگه له قادر هه موو ئه وانی تر پاره کانیا ن گه ڕانده وه. که س نه یزانی به ته واوه تی که ئه و بڕه پاره یه چی لێهات.

قادر ڕه شید له ژیانی حیزبا یه تیدا زۆر زۆر که م له ناو ڕێخستنه کاندا کاری کردووه. ده رباره ی تێکۆشانی ژێر زه مینی هیچ نازانێت. ئه وه تا به هادین نووری له بیره وه ریه کانیدا له سه ر قادر ئاوا ده نووسێت. جارێک ئێمه چوار ئه ندامی کۆمیته ی ناوه ندی حزب ده چووین بۆ هه ولێر بۆ به شداری له کۆنگره ی حزبدا، به قادرمان گووت بمانبات، هه روه ها قادرم ئاگادار کرد که نابێ ده مانچه له گه ڵ خۆیدا بێنێت، چوونکه به سه یته ره کانی پشکنیندا تیده په ڕین. به ڵام هه ر که نزیک بووینه وه له یه که م سه یته ره قادر ووتی ده مانچه م پێیه چی لێبکه م. هه روه ها به هادین نووری ده ڵێت هه موومان سه رمان سووڕما له و کاره، ئه حمه قانه یه ی قادر، به ڵام گیانمان به وه بوو که شه هید عائده مان له گه ڵدا بوو لای ئه و شاردمانه وه، له و کاته دا ئافره تیان دا نه نابوو بۆ پشکنینی ئافره ت.

ئه مانه ی باسم کردن هیچ نیه له چاو ئه شتانه ی که محه ممه د ئه لسه عدی له سه ری نووسیووه. محمد السعدی که شیوعیه کی عاره به و له هه شتاکاندا له به غداوه هاتۆته کوردستان و به ئیشی حزبی گه ڕاوه ته وه بۆ به غداد. ئه و شیوعیه له کتێبه که یدا باسی قادر ڕه شیدیشی کردووه که چۆن له ناوچه ی گه رمیان نزیک جاده ی به ینی که رکوک- به غداد قادر ئه وی ته سلیم به ئیستخباراتی عه سکه ری کردووه. هه روه ها نووسیویه تی که ده یان شیوعی تری به گرتن و کووشتن داوه له سالی 1985 دا. هه روه ها له مه رکه زی نووردا به ده به ش نووسراوه کانی بڵاو کردووه ته وه. له سێبه شدا باسی ئه وی کردووه. هه روه ها نووسیوێتی کا تێک له ژێر ئه شکه نجه دا بووه بیری کردۆته وه که ئایا حزبی شیوعی ئێستا قادر ڕه شیدیان نه گرتووه و له سه ر ئه و شتانه له سێداره یان دابێت.

له کۆتاییدا ئه وه ده ڵیم ئه و که ئێستا ڕه غنه له سیاسه ته کانی ڕابردوو ئێستای حزبی شیوعی ده گرێت و له سه ر زۆر که س به بێ به ڵگه شتی نووسیوه و خه ڵکێکی زۆری تاوانبار کردووه. با باسی خۆشی بکات کا تێک خۆی ئه ندام بوو له مه جلیسی ته شریعیه که ی حزبی به عس. ئه و له سوید شانازی پێوه ده کات و ده ڵێت گوا یه کۆن ئه ندام په رله مان بووه. با ئه وکاته ش ڕه غنه ی له و ها وپه یمانه ناڕه وایه ی حزبی شیوعی بگرتایه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە