بەدواداچوون بۆ خەمی ڕۆژانە.!

Saturday, 07/11/2009, 12:00

1641 بینراوە


لەکۆتاییدا، تورکیا بۆ دیفاکتۆی هەرێمی کوردستان ملی دا، تورکیا دەیەوێت لەو قەبارەییەی خۆی زیاتر دەور بگێڕێت وەک هێزێکی هەرێمایەتی، بەدەردی ئێران کە بەجۆرێکی میلیتاریانە خۆی دەردەخات! ئەو دەربڕینەی وەزیری دەرەوە کە وتوویەتی کورد و تورک عەرەب کایەکەری ئەسڵی ناوچەکەن، ڕۆژهەڵاتیکی ناوەڕاستی نوێ بنیان لەمەودوا دەنێن، بەبێ فارسەکانی ئێران، پەیامێکی دووسەرەیە، بەوەی بۆ ئێرانی فارسی لێدەرکردووە! هاوکات گەڕانەوەی پایەی کوردە کە لەمێژەوە، فەرامۆشکراوە، ئەمە لەکاتێکدا لەڕووداوەکانی هەرێمایەتییدا ژێربەژێر دەورونەخشیان گێراوە، دیارە هەمیشە بەربەستبوون لەبەرەوپێشچوونی سیاسەتانی فڵان دەوڵەت، گەر بەرژەوەندی کوردی تێدا نەبوو بێت، سەریەشە و شتی تری لەو بابەتەیان خولقاندووە. ٢٠٠٩.١٠.٣١
------------------------
هێزی بەرفراوان و خاوەن پێگەی جەماوەری گەورەی لەگەڵدایە، ئەم هێزانەش جۆراوجۆرن.. قورسایی جەماوەریی زۆرمان هەیە و هێزە بەشدارەكانی ئیئتیلافەكەمان ڕەسەنن..گرەنتی ئەوەمان كردووە كشانەوەی تێدا ڕوونەدات، بنەمایەكی تۆكمەی هەبێت بۆ ساڵانی دوای هەڵبژاردن..شانازی بەعەرببوونی خۆمانەوە دەكەین..حكومەتی ئیسلامیمان نەبووە تا لەشكستە...كان بەرپرس بێت، حكومەتی عێراق مەدەنی و تەوافوق و یەكێتی نیشتمانی بووە..ئێمە لەگەڵ پارتی و یەكێتی مێژووی خەباتی هاوبەشمان پێكەوە هەیە، هەر ئەوان دەناسین، ئەوان بەدەروازە دەزانین بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ برا كوردەكانمان.. (سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ ئیسلامی،‌ عەممار حەكیم)

ئەو فەرخە زەلامە، کە بەخەلافەت وەک چەند دانەیەکی لای خۆمان ئەو پلەوپایەیەی ماوەتەوە، قسە لەکێشی خۆی زیاتر دەکات، هێزێکی سرفەن ئایینین، و بەشداری حکومەتەکەن کەچی لافی نەتەوەپەرستی عەرەبی لێدەدات! لەکاتێکدا هەموو دەزانیین ئەوانە هزری ئاینی و تایفییان فرە ترە لەشتێکی تر بە ئیهانە نەبێت بۆ گوند نشینان شیعەکان لادێی و کێوین، مەیلیان بەلای حکومەتی ئێرانەوە، زیاترە!
بۆیە کە باسی بزووتنەوەی گۆڕانی دەدەن بەگوێدا، غەشیمانە وەڵام دەداتەوە و هەست بەگۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکانی ناو هەرێمی کوردستان ناکات نەیبیستبێت! وا دەزانی تەنها پارتی و یەکێتی هەن! جاوەرە ئەم کەلە وشک و بێئاگایانە لەسبەی ڕۆژدا دەسەڵاتی زۆریان هەبێت، ئەبێ چی بکەن؟ بەڵام هەرچی بکەن بەدەلیلی ئەوەی لەهاوپەیمانێتیدان، ئەو هێزە ئایینیانە سەرکەوتوو نابن.٢٠٠٩.١٠.٣٠
----------------------
مادەم ئۆپۆزسیۆن دەنگی نەدا و هاتنە دەرەوە لەهۆڵی پەرلەرەمان چۆن باقییەیەکەی تر ڕێگایان بەخۆیاندا درێژە بەو کارە بدەن؟ خۆ بۆ زۆر مەسەلە باس لەدیموکراسی تەوافقی دەکەن و بەخەڵکی دەڵێن دکتاتۆرییەت، بەکار دەهێنن! بانێکە و دوو هەوا! ئەمە نیشانەی جۆرێک لەدیکتاتۆری دەگەیەنێت بەناوی زۆرینەوە، هەر لەسەرەتاوە وترا ئەم حکومەتە سەرکەوتوو نابێت بەو دەنگدانەی ئەمڕۆ ڕاستی ئەو بۆچوونەی گەیاند، دەبێت چاوەڕوانی فشاری جۆراوجۆر بن.
چوونە دەرەوەی ئۆپۆزسیۆن، نەچوونەبەردەمی وێنە گەورەکەی مەلا مستەفا کە بەدەستی ئەنقەست هۆڵەکەیان پێڕازێنرادبووە، کە زۆر نایاساییە، رەفزکردنی هەیمەنە و هەژموونی هزری بنەماڵەیی دەگەیەنێت. ئەوانەی مانەوە چاوبەرەژێر و ماستاوچین، دەیانەوێت ڕەوشەکە وەک خۆی بمێنێتەوە. ٢٠٠٩.١٠.٢٨
---------------------
بێگومان وایە، لەم قۆناغەدا بزووتنەوەی گۆڕان ئەلتەرناتیڤە، هیچ شتێکیش سەرمەدی نییە قابیل بەگۆڕانە، هەرکات ژیان وەستا یان وەک سوعبەتچیان دەڵین گەر شەمە لەمانگ بڕا، ئەوا ئەلتەرناتیڤی نامێنێت.
باشە بەلای بەڕێزتانەوە بێجگە لەوەی ئێستا کە هەیە چیی تر ؟
ئۆپۆزسیۆن لەدوو جۆر زیاتر هەیە، ئەمەی بزووتنەوەی گۆڕان دیارە پەرلەمانتارییە بۆ چاککردنی سستەمی فەرمانڕەوایی خراپی نها و ڕابردوو. سەرەتایەکی باشیان دەست پێکردووە، لەوبڕوایەدام هێڵی بەیانیان بەرزتر دەکەنەوە.
ئیتر دەرەوە، جادە بەشێکی هەڵپێکراوی ئەرکیانە، تا ڕادەیەک قورسە. بەوەش کرێڤی جەماوەریی بەرزتر دەبێتەوە. بەپێچەوانەی دیدی بەڕێزتەوە!
باشە ئەی بۆ لە خۆت ناپرسی بۆ گۆڕان هاتە مەیدانەوە؟ بێگومان بەهۆی خراپی سیستەمەکەوە بووە کە بەڕێوەیان بردووە! ئۆپۆزسیۆن ئەلتەرناتیڤە، نەک شتێکی تر، دەڵێن ئێمە حوکمەت پێک بهێنین ئاواو ئاوا بەڕێوەی دەبەین و لەکۆنەکان باشتر دەبین، بۆیە خەڵک دەنگیان پێدەدات و تاقیان دەکاتەوە.
لەم خاڵەدا ملم لەموو باریکترە، بەڵام تۆ بڕوانە ئەندام بەرلەمانەکانی گۆڕان بزانە لەکۆی ٢٥ چەندیان خانمە وەک جەنابتان؟
کارکردن زۆر سەختە بەتایبەتی لەمەسەلەی ژناندا بەداخەوە ئەو وڵاتە غەزەب لێنیشتووە هی ژن و مناڵ و ستاتیکا نییە، بەهیوام ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی گەڕانەوەی شتەکان بۆ شوێنی خۆیان
گرنگ ئەوەیە لەمەودوا ئەوانەی کۆنی ناو دەسەڵات کە قسەیان لەسەرە و تێوەگلاون ناتوانن درێژە بەو کارە بدەن، لایەنێکی تر ئەوەیە دەسەڵاتیش وەک چۆن ئۆپۆزسیۆن بەزەرەبین دەگەڕێت بۆ گەندەڵی و ناشیریینییەکانی دەسەڵات، ئەوانیش بەهەمان شێوە بەدوای ئەمانەوەن. کەواتە لەم نێوەدا کێ قازانج دەکات؟ ئایا ئەم هەنگاوە بەئاڕاستەیەکی پۆزەتیفدایە یان نێگەتیف؟ بێگومان میللەت سوودمەند دەبێت. ئەوەیش بزانە فوول دیموکراتی لەهیچ شوێنێکی دنیادا نییە، قابیلە هەرێمی کوردستان شاز بێت. ٢٠٠٩.١٠.٢٤
-------------------------
ئەوەی کە خالیدی خولە سوور لەو چاوپێکەوتنەی ڕۆژنامەی ئاوێنەدا باسی کردووە، گوایە بە فەرمانی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا بۆتە پیاوی حکومەتی عەرەبی عێراقی، و ڕاوچی پێشمەرگە، دەچێتە خانەی گێڕانەوەی مێژوو، هەر لەو قۆناغەدا ئەو سەرکردە ناسراوانەی ئێستا و کۆن، گەر لۆجیکانە بڕوانیینە مێژووی بزووتنەوەی چەکداری، شتی وایان فرە کردووە، لەوانەیە لەدنیای ململانێی سیاسیدا نموونەی لەو جۆرە زۆر بن. چۆن بۆ میللەتانی جیهان واردە بۆ کوردی هەرێمیش بەهەمان شێوە.

قسە لەوەدایە، ئێستا کۆمەڵگاکەمان کراوەترە، بۆیە کەس شەرمی لەکەس نییە، ئەو نهێنیانە و زۆری تر نها و لەداهاتوودا دەبینرێت و دەورووژێنرێت. بۆ قامک خستنە سەرئەو بنتە، دەکرێت بەجۆرێکی دی لێکبدرێتەوە، ئەو ڕۆژنامەنووسە بۆ لەم کاتەدا ئەو کەسەی هێناوەتە دوان؟ کەسێکی جەنجاڵئامێزە، ماوەیەکە لەمیدیادا باس دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە نەوشیروان مستەفا ڕابەرایەتی قەوارەیەکی سیاسی دەکات و لەهەڵبژاردنی مانگی حوزەیراندا بەسەرکەوتن گەیشتووە، لەهێز و توانای هەردوو پارتی گۆڕەپانەکە کەمکردۆتەوە.

ڕکەبەرەکانی بەهەر شێوەیەک بێت لەهەوڵی لێدانی بکەری ئەسڵی ئەو کارە و ئەو سەرەن و لەکێش و کەسایەتی کەم بکەنەوە، ئیتر لەڕێگای وروژاندنی مێژووی ئەوەوە بێت یان شتی تر...
وردبینی ئەم لێدانە لەوەوە دێت لە کەناڵێکی سەربەخۆوە دەرچووە، کە لەلایەن ئەو دوانەوە تاوانبارە بە پشتیوانی لە لیستی گۆڕان! کەواتە گەر وای ناوبنێین دۆستان دەکەن بەگژ یەکتردا، لەلای یەکتر بێئیعتبار دەبن! بۆ خۆشی پەیامێکە بۆ ئۆپۆزسیۆن بەوەی زۆر دڵ نەبەستی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆ، قابیل بەوەیە لەهەر چرکەساتێکدا لێت هەڵگەڕێتەوە و وەک مار پێتەوە بدات! ٢٠٠٩.١٠.٧
------------------------
ئازاد جندیانی، دەفەرمووێت: ئۆپۆزسیۆن، بەبەشێكی سەرەكی پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی كوردستان ئەزانین، لەپێناویشیدا تێكۆشانی زۆرمان كردووه!... بەڕێوەچوونی پرۆسەیەكی سیاسی ... بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنه...ئۆپۆزسیۆن نابێت ناتەندروست و ناڕەحە...تمان... بكات..!!
ئاخر ئەوە چ لۆجیکێک و درۆیەکی زەبەلاحە، ئێوە هەوڵی دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنتان دابێت؟! مەگەر بەو شێوەیە لێکبدرێتەوە و ئەو پەیڤانە ڕاست بن، کە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵاتتان گەیاندە کەناری هەرە ناشیرین و نەخوازراوی خۆی، بۆیە خەڵکیتان لێ هاتنە دەنگ و خۆیان ڕێکخست و لە مانگی حوزەیران و هەنگاوی یەکەمدا پاشەکشەیان پێکردن، دەسەڵاتی بێمونافسیان کەم کردنەوە. تۆشی سەرسووڕمان و شەپۆکاوییەکی وایان کردن، تا ئێستا نەهاتوونەتەوە سەرخۆ.
ئاخر ئەو پێناسەیەی بۆ ئۆپۆزسیۆن هەتانە، ناچێتە گیرفانەوە، دانیشتن بە هزری ئێوە بیربکەنەوە، جا ئەو کاتە چی بە جەماوەرە ناڕازییەکە بڵێن، ئێوە ڕێگای خیانەتیان پیشان دەدەن، ناچنە ژێر باری ئەو بلۆفە بریقەدارەوە. ٠٩.٩.٢٩
---------------------
وەک هەواڵەکان ڕادەگەیەنن لیستی گۆڕان دەنگیان بە سەرۆک وەزیران و جێگیرەکەیان نەدا. لەبەر ئەوەی کە دەبوایە سەرەتا دەنگ بدرایە بە سەرۆکی حکومەت، دواتر ئەو جێگیرەکەی دەستنیشان بکردایە. ئەو کارەیش، بۆ خۆی جۆرێکە لە فیفتی فیفتیە کۆنە، کە لەنێوان لیستی کوردستانی هەبوو. سەرەتای سەرنەکەوتنی ئەو حکومەتە پیشان دەدات!
هەر ئەم دەنگدانە قلشتی خستە نێوان ڕیزەکانی ئۆپۆزسیۆن! جێی داخە کۆمەڵ ئیسلامی و حیزبی سۆسیالیست و زەحمەتکێشان، دەنگیان بەبەڵێ دا، هەر زوو وەفاداری خۆیان لەبەرانبەر دەنگدەران دۆڕاند! سەرەتایەکی خراپ کە قابیل بەوەیە داشی لیستی کوردستانی زاڵ ىێت!
دەڵێن، ئەو کارە یاساییە، کام یاسا، ئەو یاسایەی کە بەر لە چەند ساڵ لەترسی یەکتر لە پەرلەماندا هەڵبزرکێنراوە، تا ڕادەیەک هەقیشیان بوو، لەترسی یەکتر دایبنێن. پاش چەندەها ساڵ بۆ مەیسەر کردنی کاری خۆیان و لەدژی ئۆپۆزسیۆن بەکاریدەهێنن! نها، هەلومەرجی ئێستای نێوان پارتی و یەکێتی نەک گۆڕاوە بەڵکوو وا هەست دەکرێت گەراوینەتەوە بۆ ناوەڕاستی شەستەکان کە پارتی یەک پارچە بوو، مام و برایم ئەحمەد جیا نەبوونەتەوە! تەناقوزەکە لێرەدایە، ئەم بەدگومانییەی نێوان ئەو دوو هێزە و هاوکات لێکنزیکبوونەوەیە لەپای چی؟ 09.9.17
--------------------
ماڵپەڕی کوردستان پۆست، لەهەوڵەکانی بۆ داماڵینی پەردە لەسەر ڕووە ناشیرینەکانی دەسەڵات و کەسەدیارەکانی، تیشکی خستە سەر چەند لەوانە، سەرچاوەکانیشی، ڕۆژنامەکانی ئەم وڵات و ئەو وڵاتی ئەورووپی بوو. لەسەر ئەو کێشە و مەسەلەیە، ئاوا هاتوومەتە وەڵام:
ڕاستە، دەبێت ئەوە ئاشکرا بکرێت و کاریکی پۆزەتیفانەیە، بەڵام بۆنی ڕاسستی لێدێت، یان بەقازانجی ئەو گروپە ڕاستیانە دەکەوێتەوە کە لەم وڵات و ئەو وڵاتی ئەورووپا لەگەشەکردندان. بەهیوام هەڵە بم.
ئەوەی کە لەسەر بەڵێن..... بڵاوبۆتەوە، یان لەوانەیە لەمەودوا شتی تری وا ببینین. بۆ ناوخۆمان پێویستە، بەڵام لەدەرەوە ئەوە بکرێت شتێکی ترە. بۆ خۆت دەزانی گروپی ڕاسستی لەدوای ١١ ی سپتەمبەرەوە، لەگەشەکردندان، ڕووداوی جۆراوجۆر لەدژی پەناهەندە و بێگانەکان زۆر بووە! دەبێت بگەڕێن ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانە سەر بە چ تەوژمێکن، کێ دەڵێ پارتێکی توندرەوی ناسیۆنالیست لە پشتیانەوە نیین؟
جا نابێت مرۆڤ هەروا لەخۆرایی بچێتە پای هەموو قسەیەک. لەبارەی ئەوەی سومعەی کوردی پێناشیرین دەبێت؟ وا نییە، لەوانەیە لەگەڵ دیدی ئەورووپی نەیەتەوە، دەزانی بۆ؟ چوونکە بەهۆی تاکێکەوە، گروپێک ناشیرین نابێت. هەر تاکێک خۆی لەبەرانبەر سەرپێچیدا بەرپرسە و لەبەرانبەر یاساشدا، ئەمەش بۆ ئەو ئازادی تاکە دەگەڕێتەوە کە لەم وڵاتانە هەیە.
ئەو ڕۆژنامە بێگانانەی فڵان و فیسار وڵاتی ئەورووپی، ئەو کێشانە زەق دەکەنەوە، من وتارەکەی لەسەر بەڵێن و چەند کۆمێنت نووسرابوو خوێندەوە، هەستم بە دیدی ڕاسیستی کرد، دەکرێت ئەو ڕووداوەش ئەم لێکدانەوەیەی بۆ بکرێت. باگراوەندی پشتی ئەو هەڵمەتە جییە؟
ئەم شارەی ئێمەدا تەنانەت ئاودەست پاکردنەوە نادەن بە پەناهەندە، هەرچەندە زۆر ئەکتیڤیش بێت. ئایا ئەوە جۆرێک نییە لە ڕاستتی؟ کۆنیش لەسەر ژن کوشتن هەڵمەتێکی وایان بەڕێخست، کە قسەت لەگەڵ هەر کەسێکیان دەکرد، دەیوت چەند ژنت کوشتووە!؟ بۆیە چوونە پای هەر قسەیەک لەوانەوە دەربچوێت هەڵەیەکی گەورەیە. 09.8.6

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە