ســەرانى کورد نامەیەک ئاراســتەى کەس وکارى ســەرۆکى کۆریاى خۆکوشــتوو دەکەن

Monday, 01/06/2009, 12:00

3100 بینراوە


پاش بڵاو بوونەوەى هەواڵى خۆکوشــتنى ســەرۆکى پێشــووى کۆریاى باشــوور (ڕۆ موو هیون) (Roh Moo Hyun) ئەویش لەســەر ئەوەى تاوانبار کرابوو بە تێوە گلان لە گەندەڵیدا لە کاتى ســەرۆکایەتى کردنى کۆمارى کۆریاى باشــوردا لە ماوەى نێوان ســاڵى 2002 تا 2008 ، واتە تاوانبار کردنەکەشــى لەو ســەردەمەدا نەبووە بەڵکو دواى تەواو بوونى ماوەى ســەرۆکایەتیەکەى بووە، ئەمەش دەریدەخات کە یاســاو دادوەرى چەند تۆکمەیە لەو ووڵاتانەدا و تێپەڕبوونى کات ســزاى تاوان ناســڕێتەوە وە باکى نیە بەوەى تاوانبار ســەرەک کۆمارە یان هەرپۆَســتێکى باڵادەســتە و یان جەماوەرى زۆرى هەیە، دەنا ئەو ســەرۆک کۆمارە لە هەڵبژاردنى ســاڵى 2002 دا گەورە ترین ڕێژەى دەنگى لایەنگرانى ووڵاتەکەى بە دەســت هێناو پۆســتى ســەرۆک کۆمارى بردەوە بە شــێوەیەکى شــەرعى بێ ئەوى هیچ گەردێکى پێوە بێ. پاش تەواو بوونى ماوەى ســەرۆکایەتیەکەى کە پێنج ســاڵ بوو لەم دواییانەدا تاوانبار کرابوو بە وەرگرتنى بەرتیل بە بڕى (6000000 شــەش ملیۆن دۆلار) لە ســەرمایەدارێکى ووڵاتەکەى کە خاوەنى کارگەى بەرهەمهێنەرى پێڵاوە، ســەرەڕاى ئەوەى بە ڕەســمیش تۆمەتەکە لە ســەرى یەکلایى نەبۆتەوە وە خۆشــى لە لێکۆڵینەوە یاســاییەکاندا کە چەندجارێک بانگ کراوە بۆ وەڵامدانەوە دانى نەناوە بە تاوانەکەیدا، بەڵام پێدەچێ ئەو مرۆڤە هێندە ویژدان بەرزو پاک بووە کە چى دى بەرگەى ئەو ئەشــکەنجە دەروونیەى ناو خودى خۆى نەگرتووە و مردنى کرد بە چارەســەرى ویژدانە ئازار دراوەکەى، ئەوەبوو ڕۆژى 23/5/2009 بەیانى زوو بە پێ ى ڕاپۆرتەکان کاتژمێر 5:45 لە ماڵەکەى دەچێتە دەرەوە و ئەچێتە سـەر گردێکى نزیک لە ماڵەکەیەوە کە نزیکەى ســەد پێ بەرز بووە و بە مەبەســتى خۆکوشــتن خۆى فڕێداوەتە خوارەوە، کە پاشــان لاشــەکەى ئەدۆزنەوە و ئەیگەیەننە نەخۆشــخانە بەڵام لەوێ گیان ئەســپێرێت. ئەوەبوو پاشــان بینیان کە لە ســەر کۆمپیوتەرەکەى ئەم یاداشــتانەى نووســیوە کە دانپیانانیشە بە تاوانەکەیدا

داواى لێبووردن لە میللەتەکەم ئەکەم چونکە من متمانەى ئەوانم دۆڕاند کە پێیان دابووم.

من خەجاڵەتم و چى تر ڕووى ئەوەم نیە ڕووبەڕوو بتانبینمەوە چونکە بوومە هۆى ئازاردان و گرفت بۆ ئێوە (واتە هەســت دەکات کە ئەو میللەتەى هەڵیشــى بژاردووە کاتى خۆى ویژدانیان ئازار دراوە و هەڵخەڵەتاون لە هەڵبژاردنى ســەرۆکەکەیاندا (خوێنەرى کورد زوبانى بەڕێز ئەگەر لەم تراژیدیایە وورد ببینەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو پیاوە پەیامێکى گەورەى بۆ مرۆڤایەتى نارد کە لە مێژوودا بێ وێنەیە تەنانەت من دەڵێم ئەو پەیامە پەیامێکى گەردوونیشــە نەک تەنها بۆ مرۆڤـــ بەڵکو بۆ هەر بوونەوەرێکى دیکەى عاقڵ کە لە گەردووندا بوونى هەبێت، بەڵام ســەد ئەفســووس ســەرانى ئێمە لەم بەشــەى کوردســتاندا هەموو کات کوێرن لە ئاســت ئەو پەیامانەدا و ئارەزووى بیســتنیشى ناکەن، بۆیە ئێمە وا لە خوارەوە نامەى ســەرانى کورد کە ناردوویانە بۆ کەس و کارى ئەو پیاوە بەرزە ئەنووســین بۆتان بەو هیوایەى لە ئایندەیەکى نزیکدا ئەم میللەتە داماوە تێبگات ئێمە چ جانەوەرانێک فەرمانڕەواییمان دەکەن: بۆ :خانەوادە و کەس و کارى خوالێخۆش بوو (ڕۆ موو هیون) ســەرەک کۆمارى پێشــووى کۆریاى باشــوور

لە : ســەرۆکەکانى کوردەوە) بەناشــکورى خوانەبێت ئێمە دەبێت هەمیشــە چەندین ســەرۆک و کەڵەگامان هەبێت(
ســەرۆکى یەکەمیان : ســەرەک کۆمارى عێراقە و سکرتێرى داســەپاوى یەکێتى نیشــتمانى کوردســتانە و خاوەنى کۆمپانیاى زەبەلاحى (ئاســیا ســێڵ) و دوو کارگەى چیمەنتۆى تاســلوجە و بازیان، خاوەنى شــارى جوان و تاکە بازرگانى ســوتەمەنى و قووتى میللەت و خاوەنى چەندین و چەندین موڵک و زەوى و زارى فراوانى دیکەى نهێنى کە هەر لە باســکردن نایەن.
. ســەرۆکى دووەمیان : ســەرۆکى هەرێمى کوردســتانە ، (میللەتەکەى نازانن چۆن ئەو پۆســتەى پێدرا، چونکە میللەت هەڵى نەبژاردووە بەڵکوو ژێربەژێرى لە گەڵ ســەرۆکى یەکەمدا ئەو بەشــەى پێ بڕا) هەروەها ســەرۆکى پارتى بەناو دیموکراتى کوردســتانیشە، ئەمیان خاوەنى هەر مەپرســن ســەدان کۆمپانیایە لە ناو خۆ و دەرەوەى ووڵاتەکەیدا و پشــکى لە کۆمپانیاى کرایســلەرى ئەمەریکیشــدا هەیە ئەمســاڵ بەهۆى قەیرانى دارایى جیهانیەوە زیانێکى زۆرى چەند ملیاریشــى کرد بەڵام هەر باکیشى نەبوو چونکە ســامانەکەى لە بودجەى دزراوى میللەتەوە دەســت ئەکەوێت ، ئەو زەرەرە بە هیچ نازانێ مادام بودجەى دیکە بە ڕێوەیە.

پاش ســڵاو

بە خەم و پەژارەیەکى زۆرەوە ئێمە ســەۆکەکانى کورد لە کوردســتانى عێراقى فیدراڵى، هەواڵى کۆچى دوایى بەڕێز (هیون) مان بیسـت داواکارین لە یەزدانى گەورە گیانى بە بەهەشــت شــاد بکات و شــادى و بە ختەوەریش بۆ ئێوەى خانەوادە و کەس و کارى خوالێخۆشــبوو ئەخوازین، بەڕێزان ئێمە بەو هەواڵەى خۆکوشــتنى خوالێخۆشــبوو ســەرســام بووین و زۆر دڵتەنگ بووین کە ئەو بەڕێزە تەنها لە ســەر وەرگرتنى بەرتیلێکى (شــەش ملیۆن دۆلارى) خۆى کوشــتووە ئێمە پەنجەى کەمتەرخەمى بۆ ئێوەى کەس و کارى ئەو بەڕێزە ڕادەکێشــین کە بە تەنگ ناوبراوەوە نەبوون کاتێ بارى دەروونى تێک چووە دەبوایە بزانن کە شــتێک لە خۆى دەکات ئەوکاتە یەکســەر پەیوەندیتان بە ئێمەوە ئەم دوو ســەرکردەیەى کوردەوە بکردایە تا بهاتینایە و هەندێ ئامۆژگارى و ڕێنماییمان بۆ باســکردایە ئەو کاتە بە دڵنیایى یەوە خۆى نەدەکووشــت ، ئەگەر هەر زۆریش ســووربوایە لە ســەر خۆکوشــتنەکەى ئەوا ئەمانهێنا بۆ کوردســتان تا بە چاوى خۆى ببینێ ئێمە چ فڕکان فڕکان و گەندەڵ بازیەکمانە و هەر بە باى خەیاڵیشــماندا نایەت ئێمە پێکەنینمان بە عەقڵى ئەو خوالێخۆشــبووە دێت ، بۆیە ئەم ڕاسـتیانەى لاى خوارەوە ئەخەینە بەرچاوى خانەوادە و کەوس و کارى خوالێخۆشــبوو:

ئەو لە میدیا ئازادەکانەوە مقۆمقۆى گەندەڵیەکەى بڵاو بووە ئەوە هەر خەتاى خۆى بووە ئەگەر لە کاتى ســەرۆکایەتیەکەیدا وەک ئێمە گوێ ى هەموو ڕۆژنامەنووس و نووســەر و ڕۆشــنبیرانى ووڵاتەکەى ڕاکێشــایە و بە هەڕەشــەیەک هەموویانیان بتۆقاندایە ئەمڕۆژەى بەســەر نەئەهات.

. ئەگەر خەتاى خۆى نەبوایە کە چووە ســەر کورســى ســەرۆکایەتى هەروا بە ئاســانى بەجێ ى نەدەهێشــت وەڵا ئەمە چیە دیموکراســیەو دەورەى تەواو بووە و دووبارە هەڵبژاردن ئەکرێتەوە تا ســەرۆک هەڵبژێرنەوە، ئەوە هەمووى باجى نەزانى خۆیەتى ئەمڕۆ داویەتى، چونکە ئەبوایە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بە دەســتێکى پۆڵایین لە هەموو دەنگێکى ناڕازى و دژبەخۆى بدایە و بە دەورى خۆیدا چەندین بازنە لە حیمایە و دەزگاى داپڵۆســێنەر دابمەزرێنێ ، ئەگەر بمانهێنایە بۆ کوردســتان بە چاوى خۆى ئەیبینى ئێمە چ داموودەزگایەکى لەو جۆرانەمان دامەزراندووە بە دەورى خۆماندا ئەگینا خەڵک هەر چاومان دەرئەهێنن.

پێکەنینمان بە عەقڵى خوالێخۆشــبوو دێت بۆ تەنها وەرگرتنى (شــەش ملیۆن دۆلار) ى ناقابیل شــەرمەزارى بەرامبەر میللەتەکەى بووە و خۆى کوشــتووە ، کەس و کارى بەڕێزى خوالێخۆش بوو ئەى نەئەبوو زوو خەبەرتان بۆ ئێمە بناردایە بە گەرەنتیەوە نەمان ئەهێشــت خۆى بکوژێت، ئەى بەڕێزینە ئێوە عەقڵتان کوا؟ میللەت چى یە ئێمە شــەرمەزارى بین، ئێمە ســەگى بەردەرگاکانمان و میللەت وەک یەک تەماشــا ئەکەین ،زوو قســەتان بکردایە ئێمە ئەهاتین پیشــانمان ئەدا کە لاى ئێمە شـەش ملیۆن دۆلار و ئەوانە خەرجى منداڵى منداڵەکانمانە، بێجگە لەوەى هەرکەســێک کۆمپانیا یان پڕۆژەیەکى هەبێت پێویسـتە نیواو نیو شــەریکمان بکات ئەگینا حەدى چیە کاســبى بکا و پارە پەیدا بکات بۆ ماڵ و منداڵى ، ئێمە کاتى وا هەیە دانیشــتنى ســەر مێزێکمان چەند ملیۆن دۆلارێکى تێ ئەچێت.

ئەو خوالێخۆشبووەى بەڕێزتان نەزانى و نەفامى خۆى بۆ جیهان ســەلماند ، چونکە ووڵاتێکى پێشــکەوتوو و خاوەن پیشــەســازى وەک کۆریاى لە بەر دەســتا بوو وەک ئێمە نەیکرد بدات لە تایەکى بودجەى ووڵات و میللەتەکەى و بۆ ئەم ڕۆژەى پاشــەکەوت بکردایە ولە جیاتى ئەوەى شــەرمەزارى میللەت بوایە بە پارە هەر دەنگێکى ئەکڕیەوە و خامۆشــى ئەکردن، وە ک ئێمە کە ئێسـتا باکمان بە هیچ نیە ملیارە دۆلارە تەرخان کراوەکانى دەوڵەتى مەرکەزى کە بۆ میللەتى کوردى تەرخان ئەکەن لە گیرفانى ئێمەدایە و میللەت ئەو هەموو پارەیەى بۆ چى یە؟ لەتە نان و ئاوێکیان بخەیتە بەردەم هەر مەمنوونتن ئیتر ئێمە بۆ خۆمان بکوژین ئەى ســڵاو لە ئەقڵت (ڕۆ موو هیون(
لە کۆتاییدا بە خانەوادە و کەس و کارى خالێخۆشبوو ئەڵێین شــەریکى خەمتانین لە خواى گەورە داواکارین بە عەقڵى خۆى لە گەڵدا نەکات و بیخاتە بەهەشـــتى بەرینەوە ، بەڵام پێشــنیارێکمان بۆ بەڕێزتان هەیە کە ئەگەر خوالێخۆش بوو کوڕ یان کوڕەزاى هەیە بینێرن بۆ لاى ئێمە تا فێرى هونەرى ســەرکردایەتى و ســەرۆکایەتى و دەســت گرتن بەســەر ســەرمایەو بودجەى میللەتى بکەین وە هەموو مەســرەف و تێچوونێکى ســەفەر و مانەوەی ئەگرینە ئەســتۆى خۆمان، تا ئەگەر ڕۆژێک وە ک باوکى یان باپیرى هەلێکى دەســتکەوت بۆ ســەرۆکایەتى ووڵاتەکەتان ئەوســا لاى ئێمەوە تەیار و ئامادە کراو بێت بۆ ئەو پۆســتەى و وەک باوکى و باپیرى بێ ئەقڵ نابێت خۆى بکوژێت ئەم پێشــنیارەشــمان بۆ ئێوەى بەڕێز وەک وەفاداریەکە بۆ بەشــداری کردنى ووڵاتەکەتان لە ئازاد کردنى عێراقدا لە دەســتى دیکتاتۆرى
ســەرۆکەکانى کورد / کوردســتانى عێراقى فیدراڵى



ســلێمانى
1/6/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە