مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


شەوی پێشمەرگە و ڕۆژی جاش (بەشی دووه‌م و کۆتایی)

Sunday, 16/09/2012, 12:00

2160 بینراوە


مەسعودەکانی بنەماڵە بەقەدەر ئەم چەند شەوەی ئێمە بە درێژایی تەمەنیان ناخۆشیان نەچیشتوە، جارێک لەجاران یەکێک لە ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە ڕووبە ڕووی مەرگ نەبوونەوە، هەرگیز لەشەرێکی دەستەو یەخە لە گەڵ داگیرکەرێکی کوردستان بەشداریان نەکردوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە هەمیشە کلک گرێداوی داگیرکەری پارچەیەکی تری کوردستان بوون، دژی شۆڕش و بزوتنەوەکانی پارچەکانی تری کوردستان بوون، بە ئێستاشیانەوە، ئەوەی چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ هەموو لایەک گەشەسەندنی پارتی دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ وبوون بە کەڵەگا بەسەر خەڵکی کوردستانەوە دوای ٣١ی ئاب.
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێکمان لە)مەرگە(بەسەر برد،ڕۆژی ٢٧ی ٣ی ١٩٨٣ ملی چیامان گرتەوەبەر، شەهید وەلی و کەمالی مام ڕەسوڵ جۆڵای برای شەهید سەعید مەرگەیی تاسەری چیا لەگەڵمان هاتن، چونکە زۆرجار لەوناوە برادەرانی حسک کەمینیان دادەنا.
ئەوان گەڕانەوەو ئیمەش لەسەر کانیەک پشوماندا، چەند دەستڕێژێکی تەقەی دوریان لێ کردین، شەهید مەحەمە بە)ژێ سێ (کە وەڵامی دانەوەو ئەوان بێ دەنگ بوون، هاتین بەرەو گوندی گەرمکان و نانی نیوڕۆمان خواردو بەرەو گوندی کەڵەکان و بەرامبەر گوندی سندۆڵان، لە ڕێگای کەڵەکەوە پەڕینەوە.
لەناو سندۆڵان داوامان لە تراکتۆرێک کرد، کە ڕیگاکەمان بۆ نزیک بکاتەوە، بێ سڵەمینەوە تا نزیک سوڵتانەدێی کۆنیان هێناین، یەک دونیا مەمنونیان بووین.
دەمەو ئێوارە گەیشتینە ناو گوندی سوڵتانەدێی نوێ، نانی ئێوارەمان خواردوو، پلانی یەکەم چالاکیمان دان، تادرەنگانێ لەماڵی شەهید مستەفا بووین.هاتین بۆ نزیک ئۆردوگای بەستەستێن، پلانەکە ئاوا بوو کە ئار بی جی لە جاشەکانی بەستەستێن بدەین، هەرچەندە شوێنەکەیان دەشت بوو ، لە تەنیشتیانەوە ڕەبایەکی گەورەی سەربازی هەبوو، بەلام شەهید مەحەدی برام وەعدی بەکاک برایم جەلال دابوو کەلە تۆڵەی شەهید هاواری برای دەبێت زەربەیەکیان لێ بدا.
پلانەکەمان ئاوا بوو، کە ئەوان هەرسێکیان بچنە دووری چەند سەد مەترێک لە بینای بنکەی جاشەکان و منیش ڕەبایەکی تری کە نیوان سەنگەسەرو پری بەستەستێن بوو، بەتەقە سەرگەرم بکەم، بۆ ئەوەی ڕێگای گەرانەوەی ئەوان سەلامەت بێ، چالاکیەکە تابڵێی پڕ مەترسی بوو لەم دەشتی کاکی بەکاکیە تەنیا چوار پێشمەگەو ئەو هەموو هێزە زۆرەی بەعس و جاش.

لەگەڵ زرمەی ئار پی جی یەکەم ،منیش دەستڕێژم کردوە سەر ڕەبایە سەربازیەکە، لەچاو ترکانێکدا ئەو ناوە بوو بەچراخانی فیشەک ، ئارپی جی دووەم تەقی و ڕەبایەکەی تەنیشت بارەگای جاشەکان تەڵقە تەندورەیان هەڵدا بۆ ئاسمان کە ئەو ناوەی کردبوو ڕۆژی ڕوناک، جاشەکان دەستیان بەهێرش کردو ڕەبایەکانیش بێ پسانەوە تەقەیان دەکرد،جەماعەت بەسەلامەتی گەیشتنەوە لام. دەنگی جاشەکان و جوێنەکانیان بە ئاسانی دەبیستران، ئێمە بۆ سەلامەتی دەرچونمان تەقەمان ڕاگرتوو خەریکی پاشەکشە بووین، دەبوایە هەرچی زووەلەو ناوە دورکەوینەوە،بەڕاکردن بەرەو سەنگەرسەری کۆن هاتین بێ وەستان تا سەر ڕوباری گاڕفێنی سەنگەسەر..
ڕوبارەکە زۆر بوو شەپۆلەکانی بێ ئامان بوون، مانگەشەوێکی سەرەتای بەهار بوو، دیسانەوە هەموومان دەستی یەکترمان گرتوو بەناڕەحەتیەکی زۆر پەڕینەوە، تەنانەت چەند مەترێکمان مابوو شەپۆلەکان راپێچی ناو بەحر لەو شووێنەی کە ڕوبار و بەحر تێکەڵاوی یەکتر دەبوون، دیسانەوە دەستمان کردوە بە پێکەنین بەحاڵی خۆمان، ئەمجارە کەس توڕە نەبوو،ئەوی ئازا بێت خیرا جلەکانی خۆی بگوشێت..
مانگەشەوێکی خامۆش چەند پەڵە هەورێک بە ئاسمانەوە بەرەو دەربەند هاتین، دەبوایە لە نزیکی چەند مەترێک بەتەنیشت سەربازگەکەی دەربەندا تێپەڕین، لایەکمان ئاوی بەحرو لەو بەریشەو ە سەربازگەیەکی تربوو، تەنانەت ئەگەر لەفیلیمیشا بیبینی بڕاوا نەکەی کەچەند قورس بوو؟

چاوەڕێمان کرد تا مانگ بکەوێتە ناو پەڵەیەکی هەورەو تۆزێک دونیا لێڵ بێت،سەگەکانی سەربازگەکە بۆمان هاتن،پاسەوانی سەربازگەکە بەلایتی دەستی بۆمان دەگەڕا، بۆ چەند ساتێک لەنێوان ژیان مردنا بووین، خۆمان لەگەڵ زەویدا جووت کرد بوو، دەبوایە بەخێرای تا مانگ دەرنەکەوتۆتەوە تێبپەڕین، ڕۆێشتین بەڵام ئیستاش نازانم چۆن! کورد ووتەنی بە مەموعجیزە، سەگەکان هەر بەدوامانەوە بوون، تا دوور کەوتینەوە، کە دور کەوتینەوە ئەوەندەم خەفەت لەو سەگانە خوارد بوو ، کەوتمە ڕاونانیان.
گەیشتینە ماڵە ناسیاوێکمان لە گوندی (قوڕەگۆ(. ماڵێکی تابڵێی میهرەبان بوون، هەمیشە لەوێ پشومان دەداو بەم نیوە شەوە چاو خواردنیان بۆ ئامادە دەکردین، وەک ماڵی خۆمانی لێ هاتبوو، داخەکەم ناویانم بیر نەماوە، تا بتوانم ئە چاکەیەیان بدەمەوە، نانمان خواردو هەندێک خۆمان وشك کردەوەو نانی زیادەیان بۆ پێچاینەوە بۆ بەیانیمان.
بەری بەیان گەیشتینە بناری کێو ڕەش بەرامبەر دوڕیانی گوندی (بۆسکێن(، لە ئەشکەوتێکدا کە پێشتر شەهید موحەمەد لێی بوو بوو، پاڵمان دایەوە دەبوایە چاوەڕێی ئێوارەمان کردبا، خۆر تا سەعات ١١ نەگەیشتنە لامان هەرچەند سەرما بوو ، جلەکانی بەریشمان تەڕ بوو بەڵام هەرچۆنێک لێی خەوتین، ک لەبەر تیشکی خۆر خۆمان هەڵخست تۆزێک گەرم بووینەوە، هەمیشەش خەریکی نوکتەو بەزم بەیەکتر کردن بووین. سەیری سەر ڕێگای گشتی نیوان ڕانیەو پشدەرمان دەکرد، بەبەردەوان سەیارە لەهاتوو چۆ دابوون، لەولاشمانەوە ناقیلەیەکی سەربازی بۆ پاریزگاری ئەو ناوە وەستا بوو، ئێمە چاومان لەهەموویان بوو. سەعاتی چواری دوای نیوەڕۆ کاتی ناقیلەکە شوینەکەی خۆی جێ هێشت، ئیمەش لە ئەشکەوتەکە هاتینە دەروەو گەیشتینە سەر شەقامی گشتی ڕانیە/پشدەر ڕێک لەسەر دوڕیانی بۆسکێن، کۆنتڕۆڵی ئەو ناوەمان کرد.

دانانی سەیتەرە
وا ڕێکەوتین کە دوو کەسمان ئەو سەیارانە کۆنتڕۆڵ بکات کەلە سەنگەسەرەوە بەرو ڕانیە دێن، دووکەی تریشمان ئەوانەی کە لەڕانیەوە دێن.هەمووسەیارەکانیش دەبوایە شۆڕ ببنەوە بەرەو بۆسکێن، بۆ ئەوەی هەواڵی سەیتەرەکە نەگاتە رژێم ، لەچاو تروکانێکدا سەدان سەیارە بەرەو بۆسکین چوون، سەیارەکان ئەوەندە زۆر بوون فریا نەدەکەوتین داوای پێناس لەکەس بکەین، هەر ئەوەندە بۆ چەکدار دەگەڕاین، لەپڕ لەلای منە لاندرۆڤەرێکی ستێشن وەستا کەلە ڕانیەو هاتبوو..
، بینیم جاشێک زۆر بێ خەم لێ دانیشتبوو، میلم لێی هێنایەوە ووتم دابەز هەی ....، نەفەرەکانی تەنیشتی زۆر ترسان، خیرا دەستی بەرز کردەوە کڵاشینکۆفەکە ی دایە دەستم کە تەقەی پێ نەکرابوو، دەستی جاشەکەمان بەستوو لەسەر دوڕیانی بۆسکێن دامان نا، بەردەوام سەیارە دەهاتن، کاتێک ئاوڕمان دایەوە لەماوەی یەک کاتژمێردا سەدا ن سەیارە بەو دەشتی بۆسکێنەو بڵاو بوونەوە، ناو بۆسکێنیش دەت گوت ئاهەنگە، هەر گیز ئەو هەموو سەیارەی ڕووی تێ نەکرد بوو
ژمارەی سەیارەو قەرباڵغیەکە تا دەهات زیادی دەکرد، بینیمان چەند سەیارەیەک لەدەشتی بۆسکێنەوە بەرەو ڕانیەر بەڕی دەکەون..بۆیە بڕیارماند کۆتایی بە چالاکیەکە بهێنین. لەگەڵ پاسێکی کۆستەری ٢١ نەفەری کەلە ڕانیەوە هات، هەموومان سورا بووین و چوینە ناو گوندی بۆسکێن، کەسەدان سەیارەو خەڵک لەدەروەو سەربانەکان وەستا بوون، خەڵکێکی زۆر هات بۆ پێشوازیمان، کەس ئاگای لەکەس نەبوو،ئەوان هەمویان جلی سەربازیان لەبەردابوو، تەنیا من نەبێت، بەپەلە هەندێک قسەمان بۆ خەڵکەکە کرد، کە ئێـە پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانین و لەناو ئاپۆرەی خەڵکەوە ناو گوندمان بەجی هێشت.
دەمانزانی لەکورترین ماوەدا جاشەکان دەگەنە ئەو ناوە، بۆیە دەبوایە ڕیگایەک بۆ گەڕانەوە هەڵبژێرین کەکەس بەخەیاڵیدا نەیەت.. لەبەر چاوی خەڵکەکە بەرەو لای ڕۆژ هەڵاتی بۆسکێن چووین وەک ئەوەی ڕێگای سەر بەحر هەڵبژێرین، بەڵام دواتر ڕێڕەوەکەمان گۆڕی بەروە نێوانی ڕانیەو کلکەی کۆڵێن ، کە دوو ڕەبایەی سەربازی لێ بوو، چونکە دڵنیا بووین کەکەس بیر لەوێ ناکاتەوە، کە پێشـمەرگە بەنێوان دوو ڕەبایەدا بڕوات .. گەیشتینە سەر ڕێگایی گشتی نێوان ڕانیەو چوار قوڕنە فڕکەی سەیارەو لایتەکەنیان ڕیگایان نەدەدەات بپەڕێنەوە، لە فورسەتێکدا لە شەقامە گشتیەکە پەڕینەوە بەسەلامەتی بەرە و بناری دۆ ڵێ ڕێ کەوتین. دوای ماوەیەک گەیشتینە چەند ڕەشماڵێک، برسی و هیلاک خۆمان کرد بە ناو ڕەشمـاڵێکدا، سەرەتا خاوەن ماڵ تۆزێک ساردو دو دڵ بوو، پاشان پرسی ئێوە چکارەن، ووتمان پێشمەرگەین، ئەمجا خاوەن ماڵ هەستاو داوای لێبوردنی لێ کردین، ووتی لەڕاستیدا وامزانی جاشن، ووتمان نا جاش نین بەڵام جاشێکیشمان پێیە، هەر ئەوەندەمان ووت، خاوەن ماڵ کەوتە جنێودان بەجاش و دەیووت دەبێ بیکوژم، من کوڕێکی پێشمەرگەم بەدەستی جاش شەهید بووە.. ووتمان خاڵە گیان نابێت، ئەو جاشە تازە دیلە لای ئێمە ، ئێمە تەسلیم شۆڕشی دەکەین، نانێکی باشمان خوادرو پشویەکی باشماندا، تازە لەمەترسی جاش و کەمینەکانیان دەرچوو بووین.
شەو درەنگانێک گەیشتینە سەرکەپکان، بۆ بەیانی دەیان دۆست و ناسیاومان لەڕانیەوە هاتن بۆ پیرۆزبایی ئەم چالاکیە هەر کسە بەجرۆێک باسی دەکرد، دوای ئێمە هەمان شەو جاشيکانی عەریف بابەکری قەڵادزێ چووبوونە گوندی بۆسکێن، سەر بەحریان گرتبوو. ڕژێمیش لەناو ڕانیە کەوتبۆ ئەو پەڕی حاڵەتی ئاماد باشێ شەو تابەیان هێشک گر بوون، وایان زانی سەدان پێشمەگە هاتوونە ئەو ناوە.
دوای دوو ڕۆژ بەرەو وەرتێ بۆ مەڵبەندی ٣ گەڕاینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە