*(خۆت بەشەڕەوە مەشغول مەكە, شەر كەسێتیت دەڕوخێنێ.) وەڵام بۆ سۆران عزیزی كوردستان ڕاپۆرت

Friday, 23/10/2009, 12:00

1944 بینراوە


ئینسان دەبێ بیربكاتەوە ئینجا شتێك بڵێ یاخود بنووسێ. دەی ئەگەر وانییە بۆچی؟ پێم وایە ئەگەر نەش زانم بە كوێدا دەڕۆم دەزانم دەچم بۆ كوێ, خۆ ئەوەندەشم هەیە پێی بپەیڤم و بخوێنمەوە یانی دەزانم كەسانێك هەن كە "سۆران عەزیز"ی برالەش یەكێكە لەوانە...باشترە بڵێم لەوانەی سەریان بە ناوی من دێشێ و بە بوونی دەم و چاوێكی وەك من دنیایان لێ وێك دێتەوە و تا لە ژوورەوەیش ئازار دەكێشن. ئاخرچیبكەم من پێم خۆش نییە وابم وە هیچ كەس بە هۆی منەوە گڵۆپی ژوورەكەی بكوژێتەوە,
كە وەهاشم بۆ هەر كەسێك ئەوە كێشەی من نییە بەڵكو ئەوە كێشەی ئەوانەیە كە ناتوانن لە بری ئەوەی بیر لە من بكەنەوە خەریكی كارێكی تازەی خۆیان بن كە پێم وایە كاریان دەست ناكەوێ یاخود ئەكەر كاریشیان هەبێ بەهۆی ئەوەی منێكی بێكەلك و تەنیایان لێبووەتە دەعبا سەرقاڵن,
بێ ئەوەی خۆم بمەوێ بوومەتە ئازاری كەلە بۆ یان سەریان لێ شێواوە و ڕێگا كەی خۆیان لێ ون بووە و نازانن بە كوێ و بۆ كوێ دەڕۆن. بەداخەوە دیارە ئەوەیش بەدبەختییەكیترە بۆمن دەنا بۆ من, من چیم,
دەی, لەگەڵ هەمووئەوانەیش من "بەشدار"م خاوەن نووسینی "بەیارمەتی هانا" لە سایتی دەنگەكان
جا ئەوەی زۆریلێكردم ئەو نووسینە بكەم هەلیت پەلیتەكانی "سۆران عەزیز"بوو كە لە ژێر نووسینەكەم بڵاوی كردۆتەوە ,
دروستر بڵێم ناردوویەتی تا بۆی دانێن من دەستخۆشیم بۆ هەڵسوڕێنەرانی ئەوسایتە زێدە لە پێویست خۆشەویستە هەیە كە دایانناوە و وایكرد لە من ئاشكرابن و بزانم كەسانێكی وەك "سۆران" چەندە لە دواوەی مەعریفی بەجێ ماون و نەشارەزایانە خۆیان ئەخەنە ناو مەسەلەیەك كەهیچی لێ نازانن و لە بارەیەوە دەنووسن,
دەی خۆ ئەگەر "سۆران عەزیز" بەڕاستی لە باسەكە دوابایە و هەوڵی شێواندنی كەسایەتی ئێمەی نەدابوایە من لە بری ئەو نووسینەم كە بۆ ئاكادركردنەوی دەی نووسم.
مەبەستیشم لە ئاگادار كردنەوە تەنیا هێوركردنەوەیەتی نەشتێكیتری دوورلە ئەخڵاقی بەشەریەت..
یەك دنیا دەست خۆشیم بۆی ڕەوانە دەكرد وە عاقڵیش دەبووم ئەگەر لە بێ ئاگاییدابام, لێ ئێستا كە بەبێ بیركردنەوە بەناوكەوتووە و وا خۆی دەرخستووە كە زۆر لە ئێمەوە نزیكە كە وانییە و شەكری شكاندوە,
ناچارم منیش قسەی عەقڵی خۆم بكەم,
یانی پێوستە دوای پێكەنینێكی دوور و درێژ چاوەكانم بسڕمەوە.
بۆئەوەى لە"سۆران"بدوێم. رەنگە باشتربێ بنووسم لە بارەی كورتیلە نووسینەكەی "كۆمێنتەكان"ی "سۆران"بچمە سەر باسەكەم,
جا باسی من لە سەر ئەوەنییە كە سۆران چڵۆن پارتییە و چڵۆن بوە بە چەكدارێكی بێدەوامی پارتی بەڵكو تەنیا لەبارەی ئەو نووسینەوەیە كە سەبارەت بەكەسایەتی من دیبەزاندوە,
بەهەرحاڵ
سۆران"نووسیویەتی (چۆن كه‌سێك بتوانێت خۆی بكاته‌ ئافره‌ت و درۆ له‌گه‌ڵ ئه‌حساسی خۆیدا بكات، چۆن كه‌سێك بتوانێت ئاوا بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی بڵاوكراوه‌ی كوردی خوێنه‌ره‌كانی درۆمان له‌گه‌ڵ بكات ئه‌مه‌ چ ئه‌خلاقێكه‌ رێگه‌ ده‌دات من به‌ناو و وێنه‌ی كه‌سێكه‌وه‌ بنووسم له‌كاتێدا ئه‌و كه‌سه‌ خۆی خوێنده‌واری نیه‌ خۆی ئاره‌زویه‌كی بۆ نووسین نیه‌ خۆی نایه‌وێت بێته‌ شاعیر خۆی خۆی خۆی له‌و كۆلكه‌ نووسینه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئاواز نه‌خوێنده‌واره‌ ؟؟؟؟(
بەڕستی نازانم ناو لەو جۆرە نووسەرانەی وەك"سۆران" دەنرێ چی, یان بنێین چی باشە؟
ئەی خۆیان چۆن لە خۆیان دەڕوانن, پێم سەیرە كە تەماشای ئەو ڕستانەی خۆیان دەكەن و تەریق نابنەوە بەتایبەت ئەو "سۆران"ناوە كە هاتووە بەئارە زووی ئەوكاتەی تێیدا هەڵچوە بێ ئەوەی بزانێ بنەماكانی ئەخلاقی نووسیار یانی چى, هەلیت و پەلیتی ڕیزكردوە بۆ چەندان خوێنەر و نوسەری ئازیز.
من نازانم ئەو برالەیە لە كێ دەزانێ ئەوەى باسی دەكاتن كاری منە ئێ خۆ ئەگەر منیش شتێكم لەو جۆرەكارانە كردبوایە بۆچی دەلێم نەمكردوە, یان كردنی كارێكی لە جۆرە سودی چیە تابیكەم, وەك خۆی كەپیشەی هەمیشەییتی, ئەی ئەگەر تۆ راستدەكەی بۆچی نموونەیەكت وەك بەڵگە نەهێناوەتەوە, تا منیش لە بەرامبەر هەمووتان داوای لێبوردنبكەم ئەی ئەگەر تۆ درۆتكرد چی, چۆن باجەكەی ئەو سوكایەتییەدەدەی كە بەرامبەر بەمن و هانا كردووتە؟ ئەوانە هەمووی برسیارن بۆ جەنابت كە ڕنگە پێكەنینت پێ بێ. ئەی شتێكیتر توویژدانت چۆن چۆنی بەدواداچوونت كردوە تا ئاستی چەندی و چۆنی پلەكانی خوێندنی "هانا"ت دەستكەوێ, ئەى چۆن چۆنی دەزانی "هانا" نەخوێندەوارە, ئەی ئەگەر ئاستی خوێندنی "هانا" لە ئاستی من زیاتربوو چی دەنووسی؟ ئەوجارە من وای بۆ دەچم
بەشیمان ببیتەوە و ئەو جار بڵێی یاخود بێی بنووسی "هانا" نووسین بەناوی "بەشدار سامی" بڵاودەكاتەوە, "بەشدار سامی"ساختەیە وەها ناكەی برالە, دڵنیام بیر لەشتێكی لە جۆرەدەكەیتەوە.
بەڵام وریابە بەشیمان بوونەوە شەرمە بیر لە ڕێگا چارەیەكیتر بكەرەوە كە دڵنیاشت دەكەمەوە ئاستەكانی خوێندنی ئەو لە پێشەوەی منە.
جا شتێكیتر كە بەڕاستی منی تووشی شۆك كرد ئەوەیە كە بێ ئەوەی ڕای "هانا" وەربگرێ دەنووسێ: "ئەوكە سەخۆی نەخۆێندەوارە و هیچ ئارە زویەكی بۆ نووسینی شیعر نیە"ئەرێ بەڕاستی ئەوە نابێ بدرێتە داداگا, ئەگەر وڵاتەكەمان لە چنگی حزبەكەی ئەو نەبوای, ئەی نابێ ئەوەی دەینووسێ بیسەلمێنێ, نابێ بزانێ چی نووسیوە, سەیرە تۆبڵێی ئەو بەناو نووسەرە لە وەهمدا نەژی, تۆبڵێی من بە هەڵە لە "هانا" تێنەگەیشتبم, كە بڕواناكەم وەهابێ.
ئەى "سۆران"بۆ وای نووسیوە تۆبلێی درۆیكردبێ, باشە درۆ چی بەكەلكی ئینسان دێ, ئینسان بەدرۆ دەگات بەكوێ؟ سەیرە ئەو خەلكە بۆ وادەكەن, دەی ڕەنگە منیش لەو باسە حاڵی نەبم بابگەڕێمەوە سەر نووسینەكەی كاكی خاوەن وەهم
دەچمەوە سەر ئەو ڕستەی برالەی بەناو نووسەر كەنووسیویەتی(چۆن كه‌سێك بتوانێت خۆی بكاته‌ ئافره‌ت و درۆ له‌گه‌ڵ ئه‌حساسی خۆیدا بكات، چۆن كه‌سێك بتوانێت ئاوا بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی بڵاوكراوه‌ی كوردی خوێنه‌ره‌كانی درۆمان له‌گه‌ڵ بكات) ئاخر پێم سەیرە تۆیەك كەباسی مەسەلەیەكی واهەستیار دەكەی و خۆت نەخزاندۆتە ناوی دەمەوێ پێت بڵێم دەگ دەستەكانت خۆشبێ كەهاتووی باسی شتێكی وات كردوە بەڵام بۆ ئەوەی ئاگادارت كەمەوە لە كەم و كوڕی نووسینەكەت. خێرە ناوی "خەمان"ی هاوسەرت نەهاتووە كە لە بڕی جارێك دەیان جار بابەتت لە دوا لاپەڕەی "كوردستان ڕاپۆرت "بەناوی بڵاوكردۆتەوە, هەروەها دیمانەشت كردوە بەناوی, بۆ ڕەخنەی چاودێر و چەندانیتر..
بەتایبەت لەو كاتانەی كە لە "كوردستان ڕاپۆرت" پێتیان گوت نابێ لە شوێنێكیتر شتت بەناو بڵابكرێتەوە تا هەڕەشەی ئەوەیان لێكردی ئەگەر بزاننەوە شتت لە شوێنێكیتر بڵاوكراوەتەوە نانبڕاوتدەكەن, تۆ یەك كە ئەوە پیشەت بێ وادەزانی هەمووان وادەكەن؟ هەڵەی كاكە هەڵەی. خۆت لەو كارانە بەدووربگرەو ئەگەر كەسایەتی خۆتت خۆشدەوێ دەنا كەیفی خۆتە لێ ناوی خۆت لە كەسانێكی وەك من مەنێ
دواتر تۆ بەهەموو وجودتەوە دێی بۆمنی دەنووسی:( له‌جێی ئه‌و ته‌ریق ده‌بمه‌وه‌ تۆ بێت به‌ناوی كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ ئافره‌تی ماڵه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر سوكایه‌تت به‌ وجودیه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ناویشی خێزانیه‌تی كه‌ هه‌میشه‌ له‌ ئامێزی یه‌كتردا ده‌ژین، بنووسیت) .بەراست"سۆران"گیان ئەوە منم كە دەبێ بەكارەكانی تۆ تەریق ببمەوە یان تۆ بە هی من؟ تكایە شتێك لە بارەی ئەو باسە بنووسە بۆ من نا كەپێویستم پێ نییە بۆ ئەوانەی بەناوی"خەمان" گەمەت بەعەقڵیان كردوە پێویستەو ڕەنگە چاوەڕوانی ئەوەبن داوای لێبووردنیان لێبكەی, بیكە لەمنە وەریبگرە عەیبە نییە, عەیبە ئەوەیە پێ لە سەر ساختەكانت هەڵنەگری. وە دیسان دەمەوێ پێت بڵێم, لە بارەی سودەكەیەوە شتێك بنووسە
دواتر.. تۆ ویژدانت "سۆران" نازانی ئەو كەسەكێیە نامەی بۆمن ناردووە؟ یانی من تا ئەو ئاستە گێڵ بوومە دنیا نەبینم, ئەوهابێ دەبێ گومان لە عەقڵم بكەم. ئەی وانییە؟
بۆ ئەوەش كە ڕەنگە پێت ناخۆشبێ بە "زانا سامان"م گوتووە بە قوربانتبم و بڵانسی جەنابتی تێك دابێ, هیلاك مەبە ئەزیزم, با چەند جارێكیش بەقوربانی تۆبم هیوادارم گۆشتی پێبگری.
پێشت وانەبێ تەنیا پیاوانی نا دیوەخان و مزگەوتەكات خۆیان بەقوربانی یەكتر دەكەن
چونگە گەر بڵێم لەوەشیان هەلەت كردوە دروستدەڵێم
ئیتر تاقەتم نەما حەزیشم نەدەكرد وەڵامت بدەمەوە بەڵام چیبكەم ناچارتكردم بەوەی كە نووسینەكەت دووربوو لەواقیع
هەرشتێكیتریش بنووسی دڵنیابە وەڵامت نادەمەوە
تۆ ڕەنگە كاتت زۆر بێ بەڵام من وانیم كاتیشم هەبێ بەجۆرە شتێكى وەها ناهێڵم لەدەستم بڕوات.
هەر شادبی
بەشدار سامی 21-10-2009


*
لە كاتی نووسینی ئەو نووسینە, نامەیەكی "ڕابەر فاریق"ى ئازیزم بۆ هات كە كردوومە بە ناونیشانی ئەو نووسینەم سوپاسی دەكەم ئەوەی ئەو دەیڵێ زۆر ڕاستە بەڵام ببورە "ڕابەر"گیان "سۆران" ناچاریكردم بەو نووسینە هەڵیت و پەلیتە دەنا من و شەڕ خۆ تۆ لە هەمووكەس باشتر من دەناسی من تەنیا بۆ ئەوە لە نووسەران دووركەوتمەوە تا دووربم لە جۆرە كارێكی وەها ئاخرینەكەش هەر تووش بووم.
گوێ مەدەرێ برا زەوی دەسوڕێ یانی هەمووشتێك باش دەبێ هیوام سەلامەتیتە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە